|
|
||||
|
ژیانی
كریكارانی كوره‌خانه له ئێران!
به‌شی
دووهه‌م
له نوسراوه که‌ی
پێشوم‌دا باسم له مینه‌ته‌کان‌و بێ به‌زه‌یه‌کانی کاری کوره‌خانه کرد و ووتم
سه‌ره‌رای کاری سه‌خت و ئه‌و هه‌موو مینه‌تێکانی کاری کوره‌خانه زۆر جارخاوه‌نی
کوره به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر به بێ‌ئه‌وه‌ی پوڵی کار واتا حه‌ق ده‌ستی کرێکاره‌کان
بدات کوره‌خانه که‌داده خات‌و کرێکاره‌کانیش به نائومێدی ده‌گه رێنه‌وه به‌رو
ماڵه‌وه مندالاکانیشیان له‌هه‌مو خۆشی‌یه‌ک بێ به‌ش ده‌بن، وه‌ووتم له کوره‌خانه
زیاتر له هه‌مووکه‌س مندالانی که‌م ته‌مه‌ن ده‌چه‌وسینه‌وه. من باسم له کوره‌خانه‌کانی سالی 1358 کرد ئه‌و سه‌رده‌م هه‌زاری خشت به75 تمه‌ن بوو
که‌سێک بی‌توانیبا له رۆژدا هه‌زار خشت ببریت له‌به‌رامبه‌ردا 75 تمه‌نی بۆ حساب
ده‌کرا. به‌ڵام که ئیستا هه‌زاری خشت به پینج هه‌زار
تمه‌ن ورده‌گیرێت له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش‌دا کیلوی گوشت به چوارهه‌زار تمه‌نه و یه‌ک
ته‌به‌قی هێلکه‌ش به هه‌زار تمه‌نه جا ئه‌گه‌ر خێزانێکی پێنج که‌س‌ێه که سێ که‌سیان
توانای کاری هه‌بێت ئه‌و خێزانه چۆن به‌رێوه ده‌چێت؟ به‌ڵام
با سه‌رێک له کوره‌خانه‌کانی ئیستا بده‌ین و بزانین له سایه‌ی دڕێژی خێر‌و
به‌ره‌که‌تی حکومه‌تی جمهوری ئیسلامی ئێران کوره‌خانه‌کان به‌ره‌و باشی رویشتون یا
به‌ره‌و خه‌راپی؟ له
سالی 1383 دا چه‌ندین خێزانی دانیشتوی شاری نه‌غه‌ده و ده‌ورروبه‌ری روویان کرده
کوره‌خانه‌ی ره‌زایه کرێکاره‌کان به پێ قه‌راردادی کوره‌خانه ده‌ست‌به‌کار بوون
به‌لام خاوه‌نی کوره هه‌ر له‌یه‌که‌م رۆژدا لێ‌یان له بهانه ده‌بێت و مانگ به مانگ
حه‌ق ده‌سته‌کانیان وه‌دواده‌خات پاشان بریار ده‌دات و کوره‌خانه‌که داده‌خات و
ده‌لێ من زره‌رم کردوه خشته‌که‌م بۆ نه‌فروشراوه، هه‌ر چه‌ند کرێکارکان شکایه‌ت ده‌که‌ن به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی
حکومه‌ت پشتێوانی له خاوه‌نی کوره ده‌که‌ن‌و ده‌ڵێن ئێمه کوره‌که‌مان پێ‌داخسته‌وه
کرێکاره‌کانیش داوای که‌لوپه‌لی کوره‌خانه‌که ده‌که‌ن که به‌جه‌گه‌ی حه‌ق ده‌ستی
خۆیان بی‌فروشن به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی نه ک داوای کرێکاره‌کان قبول ناکه‌ن
به‌ڵکو له‌گه‌ڵیان ده‌رگیربن و چه‌ند که‌سیش له‌کرێکاره‌کان توشی زیندان دبن
ئیستاش ئه‌و کیشه‌یه هه‌ر برداوامه ئه‌وه زیاتر له سالێکه حه‌ق‌ده‌ستی کرێکاره‌کان
نه‌دراوه. و به پی هه‌والێک که به ده‌ست‌هاته‌وه کرێکارانی چه‌ند کوره‌خانه‌ی
تاران به‌هه‌مان شیوه حه‌ق ده‌سته‌کانیان له‌لایان خاوه‌ن کوره‌کانه‌وه
خوردراوه. ئیمسال
واتا سالی 1384 له چه‌ند کوره‌خانه‌ی شاری تاران له‌لایان خاوه‌نی کوره‌خانه‌کان به
هه‌مان شێوه و به بهانه‌ی جۆراو جۆر حه‌ق ده‌ستی کرێکاره‌کان خوردراوه به‌پی هه‌مان هه‌وال خاوه‌ن کوره‌خانه‌کان مانگ
به مانگ حه‌ق ده‌سته‌کان‌وه دوا ده‌خه‌ن و هه‌موو جارێکیش به‌لێنی دانی حه‌ق
ده‌سته‌کانیان پێ‌ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن ئێمه ئه‌و ماوه‌یه خشته‌کانمان بۆ نه‌فروشراوه
بۆیه حه‌ق ده‌سته‌کانی ئێوه‌مان نه‌داوه دڵنیابن که پولی ئێوه ناخۆین و حه‌ق ده‌ستی
هه‌موو مانگه‌کانتان ده‌ده‌نێه، به‌ئه‌و‌جوره چه‌ند مانگ کار به
کرێکاره‌کان‌ده‌که‌ن و پاشان ئیفلاسی کوره‌خانه‌کان راده‌گه‌یه‌نن و ده‌ڵێن جا
ئیستا که کوره‌کانمان ئیفلاس بوون ئێمه ناتوانین حه‌ق ده‌سته‌کانی ئێوه بده‌ین
هه‌تا پولی ماشینیان پێ نه‌دابون که پێ به‌گه‌رینه‌وه بۆ ماله‌وه کرێکاره‌کان
به‌قه‌رزداری و به‌ده‌ستی خالی ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ماله‌وه هه‌تا تاپولی قوتابخانه‌ی
منداله‌کانیان پێ‌نامێنیت که منداله‌کانیان پێ‌بنێرن بۆ
قوتابخانه. که‌م‌نین
ئه‌و خێزانه کرێکارانه که سالانه له کوره‌خانه‌کان‌دا ئه‌و هه‌موو ره‌نجه‌ده‌کێشن
به‌ڵام له‌ئاخیردا رنجه‌کانیان به فیرۆده ده‌روات‌و ره‌نج به‌خه‌سارده‌بن که‌سیش
نیه‌خۆی به‌برپرس به‌زانێت مه‌به‌سته‌که‌شم ئه‌وه‌یه که له ئێران هیچ یاسایه‌ک نیه
که له‌کاتی ئاوادا پشتیوانی له‌ماڤی ئه‌و خێزانه کرێکارانه بکات و نه‌هه‌لیت چی
دیکه هه‌موو سالێک رنجی ئه‌وان به فیرو به‌روات. ئه‌وه‌ی
خاوه‌ن‌کوره‌خانه‌کان خۆیان وه‌رشکه‌ست‌بوو راده‌گینن راست ناکه‌ن، چونکه ئه‌گه‌ر
نیوه‌ی له ئه‌و خشتانه‌ی که له میدانه‌کان دا‌کوتونه‌ته سه‌ریه‌ک بی‌فروشن خاوه‌ن
کوره‌کان نه‌ک زه‌ره‌ریان نه‌کردوه و به‌لکو زۆریشیان قازانج کردوه و ده‌توانن به
ئه‌و پوله حه‌ق ده‌ستی هه‌موو کرێکاره‌کان بده‌ن. راسته خاوه‌ن کوره‌کان هه‌زاری
خشت به پینج هه‌زار تومه‌ن وه‌رده‌گرن به ڵام خۆیان ده‌ی فروشنه‌وه به ده‌هه‌زار
تمه‌ن، به‌ڵی مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئه‌وان هه‌رگیز زه‌ره‌ر
ناکه‌ن.
حاجی
تاوانی 2005-11-09
به‌شی یه‌که‌م |
||||
|