|
|
||||
|
قه‌یرانه‌کانی ئێران و خه‌باتی کرێکار‌ی! حاجی تاوانی هه‌مووان ده‌زانن که کۆمه‌ڵگای ئێران وه‌ک هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌کی دیکه‌ی دونیا کۆمه‌ڵگایه‌کی چینایه‌تیه و به سه‌ر دوو چینی جیاواز دا واته چینی کرێکار و چینی سه‌رمایه‌دار دا دابه‌ش بووه چینی کرێکار که زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار له خۆده‌گرێت له بواری ئابوری و دارایه‌وه له هه‌ژاری دا ده‌ژێ و زۆر جار که خۆیان و ماڵ و منداڵیان نه‌خۆش ده‌که‌ون له به‌ر نه‌داری بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی توانای سه‌ردانی نه‌خۆشخانه یان نیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه چینی سه‌رمایه‌دار که بچوک ترین به‌شی کۆمه‌ڵگای ئێرانی له خۆگرتووه و ده‌سته‌ڵاتی حکومه‌تیشی له پشته ته‌واوی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگای ئێرانی له ده‌ست خۆی دا گرمۆڵه کردووه و لە لایەکەوە خۆش گوزەرانی پێووە دەکا و لە لایەکی دیکەوە بۆ پاراستنی خۆی به دژی به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژار به‌کاری دینێ ئه‌وه‌ش ستمێکی گه‌وره‌یه که له کۆمه‌ڵگا دا که‌مینێکی بچوک له زۆرینه‌ی خه‌ڵکی ده‌کا. لێره دا چینی کرێکار وه‌ک یه‌که‌م هێزێ به‌رهه‌م هێنه‌ری ئابوری و دارای وڵات به دژی ستمکاری و چوسانه‌وه بۆ ئازادی و دیموکراسی و عداله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ ژیانێکی شیاوی ئینسانی و به ده‌ست هێنانی مافی مرۆڤایه‌تی که دوور بێت له هه‌ر جۆره هه‌ڵاواردن و چه‌واسانه‌وه‌ێک خه‌بات ده‌کا. هه‌مووان ده‌زانن ساڵی ١٣٥٧ به‌بێ هاتنه میدانی کرێکاران بۆ پشتیوانی له خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌بێ بستنی لوله نه‌وتیه‌کان و داخستنی ده‌رگای شه‌ریکه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان له لایه‌ن کرێکارانەوە روخانی ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆر پاشایه‌تی محاڵ بوو ئه‌و هێزه بوو ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتۆری پاشایه‌تی تێک روخاند و بۆ جێ به جێ کردنی خواسته‌کانی چاوه‌روانی بڵێنه‌کانی حکومه‌تی تازه واته کۆماری ئیسلامی بوو به هیوای ئه‌وی که حکومه‌تی تازه خواستی خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران جی به‌جی ده‌کا. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی هیوا و ئومیدی خه‌ڵک حکومه‌ت نه‌ک به بڵینانه‌کانی خۆی پایه‌بند نه‌بوو به‌ڵکو به داسه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی ره‌شی خۆی به سه‌ر ئێران دا به دژی به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی هه‌ژار بوو به پشتیوان و پارێزه‌ری سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سه‌ره‌رای ره‌ت کردنه‌و‌ی خواسته ره‌واکانی خه‌ڵکی هه‌ژار به گه‌شتی و هێ کرێکاران به‌تایبه‌تی هه‌موو هه‌ڵسورانێکی ئازادی لی قه‌ده‌خه کردن و زۆربه‌ی رابه‌ران و هه‌ڵسوراوانی کرێکار‌ی به تۆمه‌تی جاسوسی بۆ بیگانه ده‌ستگیر و راپێچی بندیخانه‌کان کردن به‌م جۆره مافه‌کانی خه‌ڵکی پێشیل کرد. کۆماری ئیسلامی وه‌ک پارێزه‌ری سه‌رمایه‌داری ئێران له ٨ ساڵی یه‌که‌م دا به بیانوی شه‌ری ئێران وعێراق و به‌رگیری له خاکی ئێران هه‌موو کێشه‌کانی پیوه‌ندیدا به کرێکارانی پشت گۆێ خست و کاتێک که کرێکاران سەبارەت بە رزگاری دوارۆژی خۆیان و گۆرانی کۆمه‌ڵایه‌تی که به‌م جۆره‌ی ده‌یان توانی خۆیان و هه‌موو خه‌ڵکی هه‌ژاری پێ رزگار که‌ن له‌گه‌ڵ حکومەت قسه و باسیان ده‌کرد، حکومه‌ت ئه‌وی به خیانت به وڵات ده‌زانی کرێکارانی به زۆر ره‌وانه‌ی به‌ره‌ی شه‌ری ده‌کران کاتێک شه‌ریش ته‌واو بوو و بیانویەک بۆ شه‌ر و به‌رگیری له خاک نه‌ما ئه‌وجار ده‌ستی کرد به سه‌رکوت کردنی بزوتنه‌وی کرێکار‌ی. به‌ڵام بزوتنەوەی کرێکار‌ی هه‌رگیز ته‌سلیمی سیاستی سه‌رکوت گه‌رانه‌ی حکومه‌ت نه‌بو و له سه‌رجه‌م ناوچه‌کانی ئێران و له سه‌ر شه‌قامه‌کان بە مەبەستی نارەزایەتی بە سیاستی نادروستی ئابوری و سەرکوت گەرانەی کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکه و له قۆناخه‌کی تازه‌تر دا خەبات و مانگرتن‌و خۆپێنیشاندانی خویان ده‌ست پێ کرد کە تا ئێستاش به‌رده‌وامه. هه‌ر کاتێک کرێکارانی ئێران باسیان له بیروباوه‌ڕی خۆیان ده‌که‌ن و جه‌خت له سه‌ر مافه‌کانی خۆیان ده‌که‌نه‌وه ده‌بینین که ده‌سته‌ڵاتی ستمکاری سه‌رمایه‌داری چۆن بێ رۆڵ و بێ ئیراده ده‌بێ و بۆ سه‌رکوتی کرێکاران و مانه‌وی ده‌سته‌ڵاتی ره‌شی خۆی په‌نا بۆ هێزی پۆلیس و سه‌ربازی حکومه‌ته‌کی ده‌با. کرێکارانی ئێران تا ئستاش له ئاست داخوازه‌کانی خۆی له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی پارێزه‌ری سه‌رمایه‌داری کۆماری ئیسلامی دا تسلیم و بێ ده‌نگیان پێره‌و نه‌کردووه و به‌پێ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌کان هه‌ر ئێستا شه‌پۆلێکی به‌رینی ناره‌زایه‌تی کرێکاران بۆ پێک هێنانی سندیکا و ئیتحادیه‌ی سه‌ربه‌خۆیه‌کان و بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی و مافی مرۆڤایه‌تی ده‌ستی پێ کردووه. بزوتنه‌وه‌ی کرێکار‌ی سه‌ره‌رای که‌ندوکوسپه‌کانی سه‌ر رێگای و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی هه‌موو جارێک له‌گه‌ڵ هێرشی پۆلیسی روبه‌رو ده‌بیته‌وه به‌ڵام به ئێرادێکی به هێز بۆ ئازادی و دیموکراسی به ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکانی خۆی له به‌رامبه‌ر خاون کار و ستمکاری ده‌سته‌ڵاتی کۆمارت ئیسلامی دا به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کا. له چه‌ند ساڵی رابه‌ردودا و به‌تایبه له ساڵی ١٣٩٠ت دا به هۆی مل هوری سه‌رانی کۆماری ئیسلامی و قه‌رێرانه‌کانی یه‌ک به دوای یه‌ک دا و بە هۆی دارمانی بواری ئابوری و بێ‌کاری سه‌رسورهێنه‌ر و ده‌رکردنی پۆل پۆلی کرێکاران له لایان خاوه‌ن کاره‌وه رۆژ له‌گه‌ڵه رۆژ ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌ژار به گشتی و هێ کرێکاران به‌تایبه‌تی چۆته ژێر هێلی هه‌ژاری به‌بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م حکومه‌ته بۆ جارێکیش خۆی به خاوه‌ن و به‌رپرسی ژیان و گوزه‌رانی ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژاره بزانێت. به پیچه‌وانه‌ی ئه‌و بیر و بۆجونه‌ی که پێوایه ئێستا پرسی و خواست چینایه‌تی له ئێران و کوردستان باوی نه‌ماوه و پرسی نته‌وه‌ی له سه‌روی هه‌موویانه ئێستا که ده‌بینین چینی کرێکار‌ی ئێران بۆته خاوه‌نی هۆشیاری خۆی و تجروبه و بیروباوه‌ڕه‌که‌شی له‌گه‌ڵ هۆشیاریه‌که‌ی ده‌گونجێ که‌وابوو چۆن ده‌کرێ بڵێن ئێستا خه‌باتی چینایه‌تی له ئێران ده باوی نه‌ماوه و پرسی نته‌وه‌ی له سه‌روی هه‌موویانه؟ ئایا پرسی نته‌وه‌ی و نته‌وه‌گرای چ به سفره‌ی چینی کرێکاره‌وه زیاد دکا؟ من موخالیفی خه‌باتی نته‌ویی نیم به‌ڵام ئه‌وه دوو خه‌بانی کامیله‌ن له یه‌ک جیاوازن. پێک هێنانی سندیکای سه‌ربه‌خۆی ئوتوبوس رانی تاران و ده‌ورۆبه‌ری و به‌ده‌ست هێنانی پشتیوانی ئێتحادیه کرێکاریه‌کانی ناو نه‌ته‌وه‌ی بۆ ئه‌و سندیکایه که زه‌مینه‌ی خۆش کرد بۆ یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک گرتوی کرێکاران ئێران به‌رهه‌می خه‌بات و تیکۆشانی سه‌ر سختی چینایه‌تی بوو که‌وابوو ئێستا خه‌باتی چینایه‌تی له ئێران له گه‌شه دایه. هه‌ر ئێستا له لایه‌که‌وه کۆمار ئیسلامی به سه‌دان کرێکار‌ی له بندیخانه‌کان دا ده‌ست به‌سه‌ر کردووه و له سه‌ر مافی خۆیان ئه‌شکه‌نجه‌یان ده‌کا له لایه‌کی دیکه‌وه ناره‌زیه‌تی کرێکاران له به‌رامبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی دیکتاتوری کۆماری ئیسلامی دا له هه‌ڵکشان دایه ئه‌وه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه که ناره‌زایه‌تی و خه‌باتی چینایه‌تی له ئێران له قوناخه‌کی تازه‌تر دا ده‌ستی پێکردووه ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به‌زانین هه‌تا نابرابری و چوسانه‌وه هه‌بێ خه‌باتی چینایه‌تی به‌رده‌وام ده‌بێ جا ئه‌گه‌ر هه‌ندێ جار کزیش بێ. ١٢/١/٢٠١٢ |
||||
|