|
|
||||
|
جینایه‌تی کۆماری ئیسلامی سه‌بارت به کۆڵ به‌ران به‌رده‌وامه!
کۆڵ به‌رانی سنوره‌کانی کوردستان ئه‌و خه‌ڵکانن که کرێکار و هه‌ژاران
چه‌ندین ساڵه له ناچاری و بێ‌کاری له سنوره‌کان بۆ بژیوی ژیانی خۆیان ماڵ
و منداڵیان کۆڵ کێشی ده‌که‌ن که زۆر جاریش به هۆی ناله‌باری که‌ش و هه‌وا
و رێگا‌ی و سه‌خت و میدانی مین و ته‌قه کردنی چه‌کدارانی کۆماری ئیسلامی
لیان به‌و هۆیه‌وه زۆریان تێدا ده‌چن. ئێستا که له هه‌موان ئاشکرایه به هۆی دارمانی بواری ئابوری و بێ‌کاری له ئێران به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی %٨٠ کرێکاران له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و کرێکارانی گرێ‌به ستی حه‌ق ده‌ستی مانگانه‌یان که‌متر له ٤٠٠ هه‌زار ته‌مه‌نه به‌بێ ئه‌وه سه‌رچاوێکی دیکه‌ی ئابو‌ریان هه‌بێ. ئه‌وه له حاڵێکدا که نه‌رخی شه‌تومه‌کی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک به‌رده‌وام له هه‌ڵ کشان دایه و خه‌ڵک به هۆی دیکتاتوریه‌تی کۆمار ئیسلامی له ژیر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و حکومه‌ت و سه‌رمایه‌دارانی ئێرانیش به‌بێ له به‌ر چاو گرتنی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک سه‌روه‌ت و سامانی ئێرانیان له ده‌ست خۆیان دا گرمۆڵه کردووه. ئه‌وه ئاشکرایه به هاتنه سه‌ر کاری ئه‌م حکومه‌ته دیکتاتوری ئێران به گشتی و کوردستان به‌تایبه‌تی ساڵ به دوای ساڵ دا به شێوه‌ێکی سه‌ر سورمان له بواری ئابوری دا دارماو‌ه و بێ‌کاری و هه‌ژاری له وڵات دا زیادی کرد‌وه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ناجێگیر بوونی وڵات و کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له سه‌ر بارودۆخی ده‌رونی خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان داناوه. که‌م نین ئه‌و خه‌ڵکه هه‌ژارانه‌ی ساڵانه له کوردستان به هۆی بێ‌کاری له ژێر گوشاری ژیانی سه‌ختی خێزانی دا ناچار ده‌بن به شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆ کوژی ده‌که‌ن ده‌بنه قوربانی ده‌سته‌ڵاتی ره‌شی کۆماری ئیسلامی ئێران. که‌چی به‌رپرسانی کۆماری ئیسلامی کۆڵ به‌رانی سنوره‌کانی که بۆ بژێوی ژیانی خێزانیان کۆڵ کێشی ده‌که‌ن به قاچاغچییان داده‌نین و به‌م جۆره رێگا‌ی کاسپی سنوره‌کان یان لی قه‌ده‌غه ده‌که‌ن و هه‌ر کۆڵ به‌رێک له‌و سنورانه هاتوچۆ به‌کا له پایگاکانه‌وه ته‌قه‌یان لی ده‌که‌ن یا دانخه‌نه ناو که‌مین و ده‌یان کوژن یا کۆڵه باره‌کانیان لی داگیر ده‌که‌ن و به زۆر راپچی بندیخان و شکه‌نجه‌گاکانیان ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر بێ‌کاری و هه‌ژاری نه‌بێ خه‌ڵک ناچار نە‌بن کوا پێان خۆشه له‌م رێگا‌ی سخت و شاخاویه کاری کۆڵ کێشی بکه‌ن و شه‌وانه شه‌ست تا حه‌فتا کیلۆ له کۆلی خۆیان بار بکه‌ن و چه‌ندین کیلۆمیتر به کۆڵه‌وه به رێگاوه برۆن و گیانی خۆیان بخنه مه‌ترسی یه‌وه؟ ئایا به‌م جۆره ده‌ستگیر کردن و کوشتنی کۆڵ به‌رانی سنوره‌کان کوردستان جنایه‌ت نیه؟ هه‌ر ئێستا له کوردستان به میلێون خێزانی هه‌ژاری چه‌ند که‌سی هه‌یه که ته‌نها یه‌کێکیان ده‌توانی کار به‌کا واته یه‌ک که‌س ده‌بێ چه‌ند که‌س به‌خێوکات ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه‌ش به هه‌ر هۆێک له ده‌ست بچێت ئه‌وه سه‌رنه‌وشت و بارودۆخی ژیانی ئه‌م خێزانه دیار نیه چی پێ دی خۆ له ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی دا جێگایه‌ک نیه خه‌ڵکی هه‌ژار به سه‌رپنای خۆی بزانێ که ناچار بوو پنای بۆ برێت. ئێران وڵاتێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و پر سه‌روه‌ت و سامانه که‌چی نه‌ک سه‌روه‌ت و سامانه‌که‌ی بۆ خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران و کوردستان نیه به‌ڵکو کار و کاسپی و کۆڵ به‌ری سنوره‌کانیشیان لێ قه‌ده‌غه کراوه و هه‌ر کۆڵ به‌رێک له سنوره‌کانه هاتوچۆبه‌کات ئه‌وه ده‌که‌وێته به‌ر ده‌ست رێژی چه‌کدارانی کۆماری ئیسلامی یا ده‌ستگیریان ده‌که‌ن و که‌لوپه‌له‌کانیان لێ داگیر ده‌که‌ن ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئه‌و خه‌ڵکه به ناچاری بۆ بژێوی ژیانی خێزانیان ده‌ستیان داوه‌ته کاری کۆڵ کێشان. بی گومان له کوردستان به هۆی نه‌بوونی شه‌ریکه و شوینی کار کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاری کوردستان زۆرتر له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و بۆ پێدا کردنی بژیوی ژیانی خۆیان روده‌که‌نه شووینه‌کانی دیکه‌ی ئێران یا به ناچاری له سنوره‌کانی کوردستان ده‌ست به کۆڵ کێشی ده‌که‌ن. بێ گومان کۆماری ئیسلامی یه‌که‌م به‌رپرسی دارمانی بواری ئابوری و بێ‌کاری و هه‌ژاریه له کوردستان و هیج جۆره توانایه‌کی نیه که وه‌ک وڵاتانی پێشکه‌وتو کار و ژیان و گۆزه‌رانێکی خۆش و ئاسوده بۆ خه‌ڵکی کوردستان دابین بکا ئه‌وه‌ش به مه‌به‌ستێ دوژمن کارایه‌کی ئاشکرایه سی و دوو ساڵه له به‌رانبه‌ر خه‌ڵکی کرێکار و هه‌ژاری کورد دا پێره‌وی ده‌کا. کۆڵ به‌رانیش به‌شێکه‌ن له‌و چنه هه‌ژاره که له ماوه‌ی سی دوو ساڵی رابه‌ردودا له سنوره‌کانی کوردستان بوونته قوربانی و ساڵانه به هه‌زاران هه‌ژاری لاو و به ساڵ چوی کوردستان له‌م رێگایه دا تێدا ده‌چن و ماڵ و منداڵیان بێ سه‌رپرست ده‌مێنه‌وه و له ژیانی رۆژانه دا توشی گیروگر‌فت ده‌بن. ٢٢/١٠/٢٠١١ |
||||
|