|
|
||||
|
کۆماری ئیسلامی و قه‌یرانه‌کانی! سی و دوو ساڵ له ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی به سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئێران‌دا پره له سته‌م و زۆڵم و زۆری و زیندان ئه‌شکه‌نجه و له سێداره‌دان و به‌ردباران کردنی ژنان له سه‌ر شه‌قامه‌کان و کوشتن و قه‌ڵاچۆ کردنی خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی. کۆماری ئیسلامی له به ده‌سته‌وه گرته‌نی ده‌سته‌لات یه‌ک پارچه بوو به غه‌زب بۆ سه‌ر ژیان و گۆزه‌رانی کۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و بۆ کوردستان به‌تایبه‌تی ئه‌و غه‌زه‌به هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌ستی به خوێنی هه‌زاران رۆڵه‌ی گه‌لانی ئێران سور کرد و به زۆر توشی ده‌ربه‌ده‌ری و بێ خانه و لانه کردن و به هه‌زاران خێزانی له یه‌ک دابه‌ری. هه‌شت ساڵ شه‌ر له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسی عێراق به بیانوی ئه‌وه‌ی که عێراق بەشێک لە خاکی ئێران داگیر کردوە و لە لایه‌که‌وه به هه‌زاران لاوی کۆمه‌ڵگای ئێران و کوردستانی به‌کوژدا و به توره‌که ته‌رمه‌کانی راده‌ستی خێزانه‌کان ده‌کرده‌وه و له لایه‌کی دیکه‌وه به بیانوی جۆراوجۆر و بۆ سه‌رکوت کردنی خه‌باتی ئازادیخوازی خه‌ڵکی کورد هێرشێکی به‌ر بڵاوی کرده سه‌ر کوردستان و شه‌رێکی خوێناوی تێدا به‌رپا کرد. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئه‌و حکومه‌ته ئیسلامه نه‌گریسه جگه له ئایدۆلۆژی خۆی هیچ بۆچۆنێکی دیکه سیاسی قبوڵ نه‌کرد و هه‌موویانی به نه‌یار زانی و بۆ کپ کردنی ده‌نگی ئازادیخوازی و زاڵ بوون به سه‌ر قه‌یرانه‌کان دا به بیانوی جۆراوجۆر و به په‌روه‌نده سازی که‌سه سیاسیه‌کانی راپێچی به‌ندیخانه‌کان کرد و که‌وته ئه‌شکنجه و له سێداره دانیان به‌ڵام به‌م جۆره‌ش نه‌ک نیتوانی به سه‌ر قه‌یرانه‌کان دا زاڵبی به‌ڵکو ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ بێزاری خه‌ڵکی له به‌رانبه‌ر خۆی دا زۆرتر کرد .. هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر کوردستان له به‌رانبه‌ر مه‌قاوه‌مه‌ت و به‌رگری خه‌ڵکی کورد دا دەستی کرد بە شه‌لم کویرم ناپارێزم له به‌ندیخانه‌کان و گۆنده‌کانی کوردستان که‌وته قه‌ڵاچۆ کردنی خه‌ڵکی بێ تاوان گوندی "قارنه" یه‌کێک له‌م نمونانه‌یه که کار به ده‌ستانی کۆماری ئیسلامی له ئەو گونده به بێ تاوان قه‌ڵاچۆی کرد و به شێوێکی ده‌رندانه و جنایه‌ت کارانه به ته‌ور ده‌ست و قاچی خەڵکیان په‌راندن. هێرش بۆ سه‌ر کوردستان ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه بۆ داگیر کردن کوردستان و سه‌رکوتی خه‌باتی ئازادیخوازی گه‌لی کوردە، بێ گۆمان له لایه‌کی دیکه‌وه هێرشی ماده سه‌رکه‌ره‌کان بوو بۆ سه‌ر ژیان و گۆزه‌ران خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌تی بۆ سه‌ر لاوان بوو که به کومه‌ڵ لاوی کوردیان به ماده سه‌رکه‌ره‌کان له ژیان دا توشی کێشه بوون و به هه‌زاران لاو تێداچۆن که ئێستاش به‌رده‌وامه. جگه له‌مانه‌ش ئه‌م حکومه‌ته له جیاتی گه‌شه پێدان به بواری ئابوری و دابین کردنی ژیانێکی خۆش و ئاسوده بۆ گه‌لانی ئێران به‌رده‌وام به ده‌زی و به تاڵان به‌ردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک ئابوری ئێرانی ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ زیاتر توشی قه‌یران کرد بێ گۆمان باری قورسایی ئه‌و قه‌یرانه زیاتر له سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی هه‌ژاره که ئێستا شه‌پۆڵێکی گه‌وره‌ی بی‌کاری له‌گه‌ڵ خۆی هێناوه لایه‌نی که‌م زیاتر له ٤٠% خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی بیکارن و له هه‌ژاری دا ده‌ژین. جگه له‌وانه‌ش کێشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی کۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دونیا و ده‌رچونی سه‌ره‌رۆیان و مه‌ل هۆرانی له یاسای ناو ده‌وڵه‌تی بۆ پێتاندنی بۆمبی ناوەکی و هه‌ره‌شه له وڵاتانی دیکه وای کردووه که له لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه گه‌مارۆی ئابوری به سه‌ر ئێران دا بسه‌پێنن ئه‌وه‌ش بوو به هۆیەکی دیکە بۆ ئه‌وه‌ی گرانی و بێ‌کاری و هه‌ژاری له ئێران دا زیاتر بێ. ئێستا کێشه‌ی نێوان سه‌رۆک کۆمار و رێبه‌ری ئیسلامی و لایانگرانیان بۆته هۆیه‌ک بۆ باشتر ئاشکرا بوونی د‌زی و به تاڵان بردنی پوڵ و سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک، ئێستا زۆر به ئاشکرا ئه‌م یان ئه‌وی دیکه به د‌زی و ئختلاس بانکەکان تاوانبار دکا و هه‌ر ئێستا به ئاشکرا محمود ره‌زا خاوه‌ری به‌رپرسی بانگی میلی ئێران له ئیستیفا نامه‌ی خۆی دا خۆی به به‌رپرسی ده‌زینی سێ هه‌زار میلیارد ته‌مه‌ن ده‌زانێ و داوای لی بورد‌ن ده‌کا هێزی قه‌زای ئێرانیش دادوستانی کولی به به‌رپرسی ده‌زی و ئیفلاس بوونی بانکەکانی ئێران تاوانبار ده‌کا. کۆماری ئیسلامی دیکتاتور و جنیایه‌ت کار و د‌زی و به تاڵان به‌ری سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵک سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه‌ش زۆر بێشه‌رمانه پێ‌یان وایە کە دونیا ده‌بێ بۆ فێر بوونی ئازادی و دیموکراسی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی سود له ئازادی و دێمۆکراسی ئێران وه‌رگرێ. بۆیه دیتمان که له شوڕشه‌کانی تونیس و میسر و لیبی و یه‌مه‌ن ئه‌وه‌ی پێ ده‌ڵێن به‌هاری عرب سه‌رانی کۆماری ئیسلامی چۆن پشتگیری له شۆڕشی خه‌ڵک ده‌کرد و حکومه‌تی تونیس و میسر و لیبی وئیمه‌نیان به دیکتاتور ناو ده‌به‌رد و ده‌یان وت ئه‌و حکومه‌ته دیکتاتورانه ده‌بێ برۆخیێنن و له جێگه‌ی ئه‌وان حکومه‌تی ئیسلامی پێک بێنن و چونکه پی یانوابوو ئه‌وه ئیدامه‌ی شوڕشی ئیسلامی ئێران و دڵ یان به‌وه خۆش بوو که ئارازۆکانیان جی به‌جی ده‌بێ به‌ڵام نه‌ک خه‌ونه‌کان نەهاتنە دی به‌ڵکو ئارزۆکانیشان بوون به بڵقی سه‌ر ئاو. که چی هه‌ر ئێستا چه‌ندین مانگه شوڕشی خه‌ڵکی سوریه بۆ روخانده‌نی حکومه‌تی به‌شارئه‌سد و به ده‌ست هێنانی مافی خۆیان به‌رده‌وامه کۆماری ئیسلامی نه‌ک پشتگیری له شۆڕشی خه‌ڵک ناکا به‌ڵکو به ئاژاوه‌چی داده‌نین و بۆ پاراستن و مانه‌وه‌ی حکومه‌تی نه‌گریسی به‌عسی و سه‌رکوت کردنی شوڕشی خه‌ڵک هێزی نیزامی و سیلاحی پێشکه‌وتو ره‌وانه‌ی سوریه ده‌کا. تۆبڵی کۆماری ئیسلامی ده‌رسی له شۆڕشه‌کانی به‌هاری عربی وه‌رگرتبێ که وڵامێکی ده‌دان شکێنیان دایه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران هه‌ستی کردبێ که ئیستا پێک هێنانی حکومه‌تێکی ئیسلامی له‌م واتانه له ئارادا نیه و ئه‌م خه‌ون و ئاره‌زۆیانه نابێ دڵیان پێ خۆش کەن وای کردبێ که له جێاتی پشتگیری له شوڕشی خه‌ڵکی سوریه پشتگیری له حکومه‌تی دیکتاتوری ئه‌سدی هاوپیمان به‌کا پێیوابی ده‌توانێت ئه‌سد و حکومه‌ته‌که‌ی نه‌جات دا؟ یاخۆ نیگرانی ئه‌وه بێ که دوای روخانی ئه‌سد نۆبه‌ی روخانی دیکتاتوره‌کی ئەوانیش دێ؟ به هه‌ر حاڵ هه‌ر کامه‌ێک بێ، بێ‌گۆمان کۆماری ئیسلامی وه‌ک دیکتاتور و به‌رپرسی ئه‌م هه‌موو ده‌زی و خیانه‌ت و جینایه‌ته ناتوانێ خۆی له ژێر گوشاری ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک نه‌جات دا و بێ گۆمان ده‌که‌وێته به‌ر شه‌پۆلی به هێزی شۆڕشی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک و روخانی حکومه‌ته‌کی به چاوی خۆی ده‌بێنین و ریبه‌رانیشی وه‌ک هه‌موو دیکتاتوره‌کی دیکه راپێچی به‌ر ده‌م دادگای ده‌کرین. ٢٩/٩/٢٠١١ |
||||
|