|
|
||||
|
زانایانی ئاینی کورد په‌دیده‌ێکی مه‌ترسیدارن له سه‌ر داهاتوی کۆمه‌ڵگای کوردستان! ١٩/٩/٢٠١١ ماوه‌ێک به‌ر له ئێستا بریارکی یاسای قه‌ده‌غه کردنی توندوتیژی بۆ سه‌ر منداڵان له پارلمانی کوردستانی عیراق په‌سند کرا ئه‌و بریاره باس له‌وه ده‌کا منداڵانی کوردستان کاتێک له لایه‌ن دایک و باوک و خێزانه‌وه لێدان‌و توندوتیژیان به‌رانبه‌ریان کرا ئه‌وه مافی خۆیانه ده‌زگا پیوه‌نداره‌کان ئاگادار کەن. ئه‌وه‌ش بوو به هۆی ناره‌زایه‌تی زانایانی ئاینی کورد و له هه‌موو کاناڵه ئاسمانیه‌کانی کوردی و هه‌روه‌ها رۆژان هه‌ینی له ناو مزگه‌وته‌کان دا به دژی ئه‌م بریاره و بۆ هه‌ڵوه‌شانده‌نه‌وه‌ی رۆبه خه‌ڵک وه‌تاریان بڵاو ده‌کرده‌وه ئه‌و بریارن به پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئابرۆ چونی خێزان و سوکایه‌تی به کۆمه‌ڵگای کوردی وه‌سف ده‌کرد بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دیان ته‌فسیری جۆراوجۆری قورئانیان ده‌هێنایه‌وه. ئه‌وه له حاڵێکدایه که ئێستا سه‌ده‌ی بیست و یه‌که و ئاگای و زانه‌ستی خه‌ڵک له سه‌ریه و له زۆرێک وڵاتانی دونیا ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به‌ته‌واوی گۆراوه و له وڵاتانی پێشکه‌وتوخواز لێدان و توندوتیژی بۆ سه‌ر منداڵان تاوانه که‌چی له ئاینی ئیسلام دا توندوتیژی به‌رانبه‌ر به منداڵان به کارێکی شه‌رعی داده‌نریت. چونکه هه‌ر ئێستا ئاین له هه‌ریمه بچکۆله‌که‌ی کوردستان ئاویته‌ی حکومه‌ت بووه و ده‌ستی باڵای هه‌یه سه‌بارت به په‌سند یا ره‌ت کرنده‌وه‌ی بریاره کۆمه‌ڵایه‌تیکانی حکومه‌ت هه‌رێم و دژایه‌تی خۆشی له‌گه‌ڵ هه‌ر جۆره به‌ریارێک ده‌که مادام پێره‌وی له ئاین و شه‌ریعه‌تی ئیسلام نه‌کا. به‌م جۆره زانایانی ئاینی کوردستان سه‌ره‌رای شه‌رعیت دان به توندوتیژی بۆ سه‌ر منداڵان دژی هه‌ر جۆره عیلمانیه‌ت و ژیانێکی ئازاد و سه‌ربست‌ن له کوردستان پیان وایه ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئاینی ئیسلام ناکۆکه و وه‌شه‌ی به‌ره‌ڵایه‌تی بۆ داده‌نین و هه‌ڵه‌سوکه‌وتی ئێستای خه‌ڵک به کوفه‌ر ده‌زانن بۆیه به راستی مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ن له به‌رانبه‌ر ئازادی و پێشکه‌وته‌نخوازی خه‌ڵکی کوردستان له ئێستا و داهاتو دا. ئه‌وه جێگه‌ی سه‌رسورمانه که ئێستاش به‌رپرسانی ئاینی کورد له کوردستان ژیانێکی ئازاد و عیلمانیه‌ت دور له توندوتیژی بۆ سه‌ر ژنان و منداڵان به کۆمه‌ڵگای کوردی ره‌وا نابینن و پیان وایه ئێستاش ده‌کری خه‌ڵکی کورد وه‌کو سه‌ده‌کانی هه‌ڤده و هه‌ژده له ژێر ده‌سته‌ڵاتی شه‌ریعه‌تی ئیسلام دا به‌چاو و گۆی به‌ستراوی به هه‌موو جۆره بوون و نه‌بوونێک شوکرانه به‌ژێربن و ژنان وه‌کو نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا به که‌سی دووهه‌م رازی بن و منداڵان به لێدان و توندوتیژێ خێزان شورکرانه بژیر بن و مافی به‌رگه‌ری له خۆیان نه‌بێ. ئه‌وان بۆچۆنیان ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای کوردی بچێته‌وه سه‌ر بارودۆخی کۆنی سه‌دی نوزده و لێدان و توندوتیژی بۆ سه‌ر منداڵان ئاسای بێ و کچان و کوران له ماڵه‌وه خه‌زمه‌ت کاری که‌سانی له خۆیان گه‌ره‌تر بن و به‌بێ ره‌زامه‌ندی باوک مافی هاوسه‌رگیریان لی قه‌ده‌غه‌بێ و کاتێکیش مامۆستا ماره‌ی به‌رین نابێ مافی ناره‌زایه‌تیان هه‌بێ. هه‌ر بۆیه کاتێک به‌ریاری قه‌ده‌غه کردنی لێدان و توندوتیژی بۆ سه‌ر منداڵان له پارله‌مانی کوردستان په‌سند ده‌کری ئه‌وان ده‌هارۆژین و ده‌ست ده‌که‌ن به هاتو وهاوار و پیان وایه مافی شه‌رعی ئیسلام پێشێل کراوه و تازه ئه‌وان ناتوانن به لێدان هه‌ره‌شه منداله‌کانیان تهدیت که‌ن بۆیه داوا له خه‌ڵک ده‌که‌ن به‌ریاری قه‌ده‌غه کردنی لێدان له منداڵان قبوڵ نه‌که‌ن و داوای هه‌ڵ وه‌شانه‌وه‌ی بکه‌ن. بێ گومان ئه‌و کێشه کۆمه‌ڵا‌تیه له ماوه‌ی ئه‌و بیست ساڵه دا لاوازیه‌کی ته‌واوی حکومه‌تی هه‌رێمی پیووه دیاره که نیتوانیوه به برنامه‌یه‌کی رێک و پێک حکومه‌ت و دین له یه‌ک جیاکاته‌وه و چێدێکه‌بۆ جی به‌جی کردنی کێشه کۆمه‌ڵاتیه‌کانی کوردستان پنا نه‌باته به‌ر زانایانی ئاینی. ئه‌وه‌ش له لایه‌که‌وه هۆیه‌که بۆ ئه‌وه‌ی مامۆستایانی ئاینی بۆ مه‌به‌ستی خۆیان کڵکی لی وه‌رگه‌رن و له سه‌ر گۆره‌پانی کوردستان ئه‌سپی خۆیان په‌رتاوکه‌ن و له لایه‌کی دیکه‌وه به خه‌ڵک به‌ڵێن حکومه‌تی هه‌رێم به‌بێ ئێمه توانای جی به جی کردنی کێشه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی نیه. هه‌رچه‌ند مامۆستایانی ئاینی کوردستان هه‌ول ده‌ده‌ن کۆمه‌ڵگای کوردی به‌رنه‌وه ناو بارودۆخێ ده‌سته‌ڵاتی ئاینی ئیسلام چونکه ئه‌وان پیان وایه باشته‌رین ئازادی ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵک به گشتی و هی ژنان و منداڵان به تایبه‌تی له چوارچیوه‌ی ئاینی ئیسلام دا پارێزراوه. جا ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رێزانه ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵ خۆیان و خه‌ڵکی کورد راستگۆن باشترین ئازادی و دیموکراسی و ژیانه‌کی خۆش بۆ خه‌ڵک له چوارچیووه‌ی ئاینی ئیسلام دا پاریزراوه ئه‌ی بۆچی ده‌ژیایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌ریاری قه‌ده‌غه‌کردنی لێدان له منداڵان ده‌که‌ن؟ به به‌روای من هه‌مووی ئه‌وانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ داوه‌ن به‌ڵگه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مومان به‌زانین له سه‌رده‌می ئێستادا مه‌به‌ستی زانایانی ئاینی سه‌باره‌ت به دژیایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ به‌ریاری ناوبه‌راو چێه و چه‌نده مه‌ترسی داره‌ن له سه‌ر پێشکه‌وته‌نی کۆمه‌ڵگای کوردستان.
|
||||
|