|
|
||||
|
کۆما‌ری ئیسلامی به‌رپرسیاره له شێواند‌نی کۆمه‌ڵگای کوردستان! هه‌مووان ده‌زانن به دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران لە ساڵەکانی ١٣٥٧ و روخانی ده‌سته‌ڵاتی پاشای نیمچه که‌شو هه‌وایه‌کی ئازادی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی له ئێران و کوردستان هاته ئاراوه. به‌ڵام به هاتنه سه‌ر کاری کۆمار ئیسلامی وه‌رده وه‌رده له ماوه‌یه‌کی که‌مدا بار‌و دۆخه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێران و کوردستان به ته‌واوی تێک چوو و له ٢٨تی موردادی ساڵی ١٣٥٨ کۆما‌ری ئیسلامی بۆ داگیر کردن هێرشێکی به‌ر بڵاو نیزامی کرده سه‌ر کوردستان و له‌گه‌ڵ به‌رگری خه‌ڵکی کورد و هێزه سیاسیه‌کانی کوردی روبه‌رو بۆوه. ئه‌و هێرشه به‌ر بڵاوه‌ی کۆما‌ری ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کورد ته‌نها هێرشی نیزامی نه‌بوو به‌ڵکو هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی نیزامی و بۆ سه‌رکه‌وتن به سه‌ر خه‌ڵکی کورد و داگر کردنی کوردستان هێرشێکی به‌ر بڵاوی ماده سرکره‌کانیش بۆ سه‌ر لاوانی کورد له کوردستان ده‌ست پێ کرد. بۆ بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌و ماده سرکه‌ره‌کان و ئالوده کردنی هه‌رچی زۆرتر و زۆرتری لاوانی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هێزێکی زۆر و تایبه‌تی بۆ تەرخان کرد و له ماوه‌یه‌کی که‌م دا توانی ماده‌یه‌کی زۆر له ناو لاوانی کورد له کوردستانی ئێران دا بڵاو کاته‌وه. چونکه بڵاو کرده‌نه‌وه‌ی ماده سرکه‌ره‌کانی له کوردستان ئالوده کردنی لاوانی کوردی به مه‌رجی سه‌ره‌کی سه‌رکه‌وتنی هێرشی نیزامی به سه‌ر خه‌ڵکی کورد دا ده‌زانی؛ بۆیه هاوکات له‌گه‌ڵه هێرشی نیزامی هێرشی ماده سرکه‌ره‌کانیش بۆسه‌ر خه‌ڵکی کوردستان ده‌ست پێ کرد و به هه‌زاران لاو و منداڵی که‌م ته‌مه‌نی کوردی ئالوده کرد. بڵاو کردنه‌وه‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان له لایه‌ن کۆما‌ری ئیسلامیه‌وه له کوردستان دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌بوو یه‌که‌میا‌ن تێکدان و له باربه‌ردنی بواری ئابوری خێزان و دوهه‌میه‌ن شێواند‌نی بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی کوردستان بوو، که هه‌ر دووکیان بۆ داگیر کردن و داسه‌پاندنی ده‌سته‌ڵاتی خۆی به سه‌ر کوردستان دا؛ بۆی گرنگ بوون. له بواری ئابوری ئه‌و خێزانانه‌ی کە ناندەرهینەری ماڵ یان منداڵه‌کان ئالوده به ماده سرکه‌ره‌کان ده‌بن به هۆی گرانی مادە سڕکەرەکان شیرازه‌ی ژیانی بنه‌ماڵه‌کان به ته‌واوی له یه‌ک ده‌ترازین و توشی کێشه و له یه‌ک هه‌ڵ و‌ەشان ده‌بن. له بواری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه که‌سه‌کان موعتاد به بکار هێنانی ئه‌و مادانە ماڵ وێران دەکرین و بێ هوش و بێ ئیختیار ده‌که‌ونه که‌نار جاده‌کان و ناتوانن لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵەیەتی دا بەشدار بن. بیگومان ئه‌وه‌ش به مه‌یلی دوژمنانی کورد و به به‌تایبه‌تیش له به‌رژه‌وه‌ندی کۆما‌ری ئیسلامی دایه. ئێستا که حکومه‌تێکی زاڵمی ئیسلامی ئه‌وه زیاتر له ٣٠ی ساڵه له جیاتی ئازادی و خۆش گوزه‌رانی بۆ خه‌ڵکی ئئران کوردستان بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی و خنکاندنی ده‌نگی ناره‌زایه‌تی لاوانی کورد به هه‌زاران لای کوردستانی ئالوده‌ی ماده سرکه‌ره‌کان کردوه. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا به هه‌زاران لاوی کورد به‌و مادانه تێدا چون و ژیانیان له ده‌ست داوه و به هه‌زارانی دیکه‌ش هه‌ر ئێستا بێ ماڵ و له که‌نار جاده‌کان بێ ئیختیار که‌وتون و رۆژ نیه به ده‌ست ئه‌و ماده ماڵ وێران که‌ره تێدا نه‌چن. حکومه‌تی ئیسلامی ئێران ئه‌وانده دژه مرۆڤ و مافی مرۆڤه له لایه‌که‌وه به میلیون لاوی ئالوده به ماده‌ی سرکه‌ره‌کان کردوه و له لایه‌کی دیکه‌وه بی شه‌رمانه پروپاگه‌نده به دژی ماده‌سرکه‌ره‌کان ده‌کا و زۆر جاریش به شێوه‌یه‌کی ساخته‌گی به‌و بیانوه خه‌ڵکی بێ‌تاوان کوردستان ئیعدام ده‌کا. کۆمار ئیسلامی به‌رپرسه له به ماده سرکه‌ر کردنی کوردستان له هه‌ر جێگایه‌ک بنکێکی کۆما‌ری ئیسلامی لێ بێ بیگومان کار به ده‌ستانی ئه‌و حکومه‌ته جینایت کاره وه‌کو سه‌ن گه‌رای ماده سرکه‌ره‌کان له ناو خه‌ڵک دا بڵاو ده‌که‌نه‌وه وه‌کو چه‌کی خۆ کوژی بۆ لاوانی کوردستان به‌کار دینن. بۆیه پێویسته لاوانی کوردستان به‌زانن که کۆما‌ری ئیسلامی دوژمنی سه‌ره‌کی ئه‌وان و به‌رده‌وامه له سه‌ر تێک دانی ژیانی ئه‌وان کار ده‌کا بۆیه ده‌بێ بیر له ژیانی داهاتوی خۆیان و بنه‌ماڵه‌کانیان بکه‌نه‌وه و به یارمه‌تی بنه‌ماڵه‌کانیان خۆیان له‌و به‌ڵا ماڵ وێرانکره دور خه‌نه‌وه و بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ژیانی ئاسای خۆیان. بیگومان ئه‌وه‌ش ده‌بێته سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره بۆ لاوانی کورد به گه‌شتی و بۆ خه‌ڵکی کوردستان به تایبه‌تی و گۆرزێکیش ده‌بێ له سه‌ر دڵی حکومه‌تی نه‌گریسی کۆما‌ری ئیسلامی ئێران. ٢٤/٥/٢٠١١ |
||||
|