|
|
||||
|
بێشه‌رمی رهبه‌ری کۆماری ئیسلامی سنور ناناسێ! ئێستا که ساڵانێکی دوور و درێژه قه‌یرانی ئابوری و ماڵی و بێ‌کاری له دنیادا به‌رده‌وامه و رۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ خه‌ڵک هه‌ژار و بێکارتر ده‌بن؛ و ژیان‌و گوزه‌رانیان زۆرتر به‌ره‌و خەراپی ده‌چێت و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی سه‌ر هه‌ڵدانی شۆڕشێکی به‌ربڵاوی خه‌ڵک به دژی سیسته‌می یاسای هه‌ڵاواردن و بێ‌کاری و گه‌نده‌ڵی و دیکتاتوری وڵاتانی عرب وه‌ک تونیس و میسر و ئۆردۆنیه و یه‌مه‌ن. بینیمان که له ماوه‌یه‌کی کورت‌دا شۆڕشی خه‌ڵکی تونیس سه‌رکه‌وتنی زووری به ده‌ست هێنا و هه‌ر ئێستا خه‌ڵکی میسریش له سه‌ر شه‌قامه‌کان داوا له سه‌رۆک کۆماری میسر ده‌که‌ن واز له ده‌سڵات بێنیت. خه‌ڵکی ستم لی کراوی ئۆردۆنیه و یه‌مه‌نیش داوای گۆرینی حکومه‌ت و یاسای وڵات ده‌که‌ن. لە حەقیقت دا هەستانانەی وڵاتانی عەرەبی هه‌مووی له ئیدامه‌ی ئه‌و هەژاری، دەست‌تەنگی و گەندەڵی دڕێژ خایەندایە کە بە دوای دا لە چەند ساڵی رابردوشەوە ئەو قێرانی ئابوری وماڵی کە سیسته‌می سه‌رمایه‌ی دنیای توشی گیروگفت کردووه و لە بەشیکی زووری دونیادا بەردەوامە و تا ئێستاش چاره‌سه‌رێکی بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و له دنیادا بێ وه‌ڵام ماوه‌ته‌وه. و لە لایەکی دیکەوە نەبونی هیچ بنەمای مافی مروڤ و دیموکراسی لە ئەو مملەکەتانەدایە کە هیچ دەرەتانی بۆ خەڵک نەهیشتوتەوە کە بیریک لە ژیانی خۆیان لە ئارامی و هیمنی دا بکنەوە و حکومەتەکان زوورتر بونەتە حکومەتی مافیایی و گانگستر (دز و چەتەی چەکداری ناو شارەکان) دژ بە خەڵکی وڵاتی خۆیان. که‌چی رهبه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران به ئاقڵێتی خۆی ده‌یه‌وێت به نیارانی خۆی بڵێت ئه‌وه سیسته‌می ئیسلام و کۆماری ئیسلامیه له هه‌موو وڵاتانی دنیا ئازادی زیادترە بۆیه ده‌ڵی ئه‌و شۆڕشانه له درێژه‌ی شۆڕشی ئیسلامی ئێران دان و دڵی به‌وه خۆشه که گوایه له تونیس و میسر حیزبه ئیسلامیه‌کان ده‌توانن ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه گرن ئه‌وه‌ش به زه‌ره‌ری غرب و به قانزاج و به‌ژه‌وندی کۆماری ئیسلامی له قه‌ڵم ده‌دات. راست ئەوە بۆ توقاندن خەڵكە لە ئێران. کە خەڵک نەویرن دەست بۆ بنەماکانی کۆماری ئیسلامی ئێران برن. گه‌لانی ئێران ئه‌وانه‌ی له شۆڕشی ١٣٥٧دا به دژی رژیمی شا به‌شداریان کردووه یا له بیریانه ده‌زانن شۆڕشی گه‌لانی ئێران نه‌ک بۆ حکومه‌تێکی ئیسلامی نه‌بوو به‌ڵکو به دژی هه‌ڵاواردن و زۆڵم و ستم و بۆ ئازادی و دیموکراسی و داتپه‌روه‌ری بوو که چه‌ندین ساڵ بوو خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له هه‌ڵێکی ئه‌وا ده‌گه‌ران. جا ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی له بێ ته‌جروبه‌گی خه‌ڵک و هێزه سیاسیه‌کانی ئه‌وکات و به شیعار و بڵێنی ساخته‌گی خمینی وه‌ک هه‌ر که‌س رۆژانه ٧٥ ته‌مه‌ن له داهاتی نه‌وتی ئێرانی پێده‌رێ و ئازادی و دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری بێ هه‌ڵاواردنی ره‌نگ و جنسیه‌ت بۆ هه‌موو که‌س دابین ده‌کرێت توانی به‌و شێوه‌و‌یه ده‌ستلات به ده‌سته‌وه گرێت ئیتر ئه‌و ده‌وران ته‌واو بووه. خامنه‌ی رهبه‌ری ئیسلامی ئێران له رۆژی هه‌ینی دا ٤/٢/٢٠١١ ده‌لێت: حکومه‌تی تونیس و میسر ئیهانه‌یان به خه‌ڵکی کردووه و خه‌ڵکیان زه‌لیل کردووه بۆیه خه‌ڵک ناچار بوون به دژیان راپه‌رن پاشان داوا له حیزبی ئخوان موسلیمین میسر ده‌کا و ده‌ڵێت: به دوای رۆیشتنی سه‌رۆکی نا موباره‌کی میسر حکومه‌تی ئیسلامی پێک بێنن. ئه‌وه له حاڵێکدایه که سی و دوو ساڵه خامنه‌ی و داروده‌سته‌که‌ی ئیهانه‌ی گه‌لانی ئێران و کوردستان ده‌که‌ن و رۆژ و مانگ نیه که خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران به گشتی خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی به بیانوی جۆراوجۆر به بریاری کار به ده‌ستانی خامنه‌ی زیندان و ئه‌شکنجه و ئیعدام نه‌کرین. له یاسای کۆماری ئیسلامی دا سی و دوو ساڵه ئازادی و دیموکراسی و داتپه‌روه‌ری معنای نیه و دزی و گه‌نده‌ڵی و دیکتاتوریه‌تی حاکمانی کۆماری ئیسلامی باڵی به سه‌ر ژیان و گوزرانی خه‌ڵک دا کێشاوه و به‌کار هێنانی ماده سرکه‌ره‌کان وزیندان و ئه‌شکنجه و ئیعدام جێگای ژیان و گوزرانی شیاوی ئینسانی خه‌ڵکی گرتۆته‌وه که‌چی سه‌ره‌رای هه‌مووی ئه‌وانه خامنه‌ی ئامۆژگاری خه‌ڵکی تونیس و میسر ده‌کا بۆ پێک هێنانی حکومه‌تێکی ئیسلامی. با خامنه‌ی دڵنیا بێت خوێندکاری زانکوی تونیس که له سه‌ر عه‌ربانه شتی ده‌فرۆشت بۆ بژێوی ژیانی خۆی و خێزانی له ژێر گوشاری بێ‌کاری نه‌داری و به ناره‌زایه‌تی به سیسته‌م و یاسای گه‌نده‌ڵی و ناداتپه‌روه‌ری حکومه‌تی تونیس خۆی سوتاند و بوو به ده‌سته چیله‌ی هه‌ڵ گیرسانی شۆڕشی خه‌ڵک به دژی حکومه‌تی تونیس ئه‌وه بۆ ئیسلامه‌کی خامنه‌ی نه‌بوو. خامنه‌ی باش ده‌زانێت که رهبه‌ری حکومه‌تێکه سی و دوو ساڵه هه‌موو چه‌شنه ئازادیه‌کی له خه‌ڵکی ئێران به گشتی و خه‌ڵکی کوردستان به‌تایبه‌تی قه‌ده‌غه کردووه هه‌ر چه‌شنه ناره‌زایه‌تیه‌کیان به گۆله و سه‌ره‌نیزه وه‌ڵام ده‌داته‌وه و هه‌موو یاسایه‌کی مافی مرۆڤی پێشیل کردووه و که‌وتوته به‌ر شه‌پۆلێکی گه‌وره‌ی ناره‌زایه‌تی ناوخۆ‌و نێو ده‌وڵه‌تی که‌وابو خامنه‌ی به خرۆشانی خه‌ڵکی تونیس و میسر له هه‌موو که‌س زیاتر توشی قه‌یرانی ده‌رونی بووه. جا ئه‌گه‌ر خامنه‌ی پێیوایه خه‌ڵکی تونیس و میسر و ئۆردۆنیه و یه‌مه‌ن به قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلام هاتونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و کۆماری ئیسلامی ئێران له رسوای ر‌زگاری ده‌بێ ئه‌وه خۆی له‌خۆیدا خونێکی خۆشه به‌ڵام حکومه‌تی خامنه‌یش له‌و قه‌یرانه نه‌ه‌جاتی نابی و هاکا بڵێسه‌ی ئه‌و ئاگره خۆی گه‌یانده شاقه‌لی عه‌بای خامنه‌ی و ریش و پشمیشی پێوه هه‌ڵ پروزاند. ٦/٢/٢٠١١ |
||||
|