|
|
||||
|
خه‌باتی کرێکاری بۆ ئازادی و دیموکراسی و ژیانێکی شیاوی ئینسانی له ئێران به‌رده‌وامه! حاجی تاوانی ئه‌وه سی‌و دوو ساڵ له راپه‌رینی خه‌ڵکی ئێران به دژی نیزامی پاشایه‌تی تێپه‌ڕ ده‌بێ راپه‌ڕینێک که سه‌رجه‌م توێژه‌کانی ئێران وه‌بیرهێنه‌ره‌وه‌ی شکۆدارترین رۆژه‌کانی ئه‌وانه. خه‌ڵکانێک که به درێژای ساڵانێک تام و چێژی نه‌داری و بێ مافی و سه‌رکوتی رژێمی پاشایه‌تیان چێشتبوو له ڕاپه‌ڕێنی ساڵی ٥٧دا له ئاکامی خه‌باتێکی تاقه‌ت پڕوکێن و راپه‌ڕینێکی خوێناوی دا رژێمی پاشایه‌تی یان تێکه‌وه پێچاو له هه‌ر شوینێک که تونیان و ده‌ستیان پێی گه‌ێشت خواسته‌کانی خۆیان داسه‌پاند. له سه‌ر ده‌می رۆخانی ره‌ژیمی پاشاتی و هاتنه سه‌ر کاری رژێمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ئێران ده‌بینین که چینی کرێکار چ کاتی قه‌یرانی شۆرشی ١٣٥٧ و چ له کاتی قه‌یرانی ئێستای زاڵ به سه‌ر رژیمی کۆماری ئیسلامی دا به نیسبه‌تی هاوسه‌نگی و هێزی راسته‌قینه‌ی خۆی و رۆڵێک که له بنه‌ڕه‌تدا توانیویه‌تی و ده‌توانێ له‌م قه‌یرانانه‌دا بیگێری و خاوه‌نی ویست و داخوازی دیاری کراوی خۆی بووه. جا ئه‌گه‌ر روانگه‌یه‌کی چه‌پ هه‌بێت که شیعاری رۆخانی سه‌رمایه‌داری له ئێران و کوردستان به باش نه‌زانێت و له‌گه‌ڵ ئه‌و شیعاره ناکو بێ ئه‌وه ورده ورده رێگای خۆی له رێگای چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران و کوردستان جیا کردۆته‌وه و پشتی به بازاری سه‌رمایه‌داری بستووه هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌م نادات په‌روه‌ری و چه‌وسانه‌وه‌ی کرێکاران و چینی هه‌ژاری ئێران و کوردستانی لاپسنده. به‌شێکی زۆر له کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران و کوردستان که ئه‌مرۆکه خوازیاری رووخانی رژیمی کۆماری ئیسلامین و رۆژه شکۆداره‌کانی پاییزو زستانی ٥٧یان وه‌بیر نایه‌ت. که به میلیون که‌س له کچان و کوڕانی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژاری دانشجو و موعه‌لیم و دانش ئاموز و بی‌کاران که ئه‌مرۆکه له حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ئێران بێزارن و خواززیاری رووخانی ئه‌و رژیمه‌ن دوای راپه‌ڕینی ٥٧ هاتوونه‌ته دنیا و هیچ ته‌جره‌به‌یه‌کیان له قه‌یرانی رۆژه‌کانی کۆتایی رژیمی پاشایه‌تی نیه. له پاییزی ساڵی ٥٧دا چینی کرێکاری ئێران به راگه‌یاندنی مانگرتنی سه‌رتاسه‌ری و راگرتنی به‌رهه‌م و سدوری نه‌وته‌کان زنگی مه‌رگی رژیمی پاشایه‌تی لێدا و به خێرای پاش رووخانی دیکتاتوری پاشایه‌تی ئاڵای ویستی ئازادیخوزی و شۆرشگیرانه و به‌رابه‌ری و عه‌داڵه‌ت خوازی خۆی به‌رز کرده‌وه بۆ جی به‌جی کردنی چاوه‌روانی حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری تازه بوو که به‌ڵکو ئاڵ و گۆرێکی باشتر له ژیان و گوزه‌رانی ئه‌واندا پێک بێنێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ئێران یه‌که‌م ئه‌رکی سه‌ره‌کی خۆی بۆ سه‌رکوت تێک شکاندنی ئازادی و مافی کرێکاران و چینی هه‌ژار ته‌رخان کرده‌بوو له رێبه‌ندانی ٥٧ تا ٣٠ی جۆزردانی ١٣٦٠ هێرشێکی به‌رینی بۆ سه‌ر کرێکاران و هه‌ڵسووراوانی سیاسی موزالیفی خۆی ده‌ست پێ‌کرد و ئه‌و ئازادیه‌ی سه‌رکوت کرد هه‌موو چه‌شنه ئازادی و ناره‌زایه‌تیه‌کی لی قه‌دغه کردن. هه‌ر چه‌ند چینی کرێکاری له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌داری حاکم دا حیزبی پێشره‌وی خۆی نه‌بوو به‌ڵام بە هەستی چینایه‌تی تێ گه‌یشتبوو که ئه‌گه‌ر هاوپشتی خۆی له ده‌ست بدات رژیمی تازه‌ش هیچ ره‌ونه‌قێک به سفره‌ی به‌تاڵی ئه‌و نادا. بۆیه کرێکاران له‌و کاته‌وه تا ئێستاش به دژی حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری بۆ به ده‌ست هێنانی ئازادی و مافه‌کانیان له ئێران و کوردستان له خه‌باتی شۆرشگیرانه‌ی خۆیان کوڵیان نه‌داوه و به‌رده‌وام بوون. خه‌باتی کرێکارای له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا له به‌رانبه‌ر سه‌رمایه‌داری و خاوه‌ن کار له‌وانه‌یه ده‌سکه‌وتی که‌می به ده‌ست هێنابێ به‌ڵام بێ گومان بێ ده‌ستکه‌وت نه‌بووه و له داهاتوش دا و له ئالۆ و گورێکی ئێران‌دا ئه‌وجار وه‌ک ساڵی ٥٧ نایه‌ته میدان به‌ڵکو یه‌که‌م هێزی سه‌ر گۆره‌پانی ئێران ده‌بێ چونکه له ماوه‌ی ئه‌و سێ ده‌یه‌دا هه‌موو به‌ڵێنه‌کانه درۆ و فیڵ بازه‌کانی رژیمی سه‌رمایه‌داری ئێرانی ته‌جروبه کردووه. به بر‌وای من دیکتاتۆریه‌تی ئه‌و سێ ده‌یه‌ی حاکمیه‌تی حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئێران ئه‌و راستیه‌ی بۆ کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژار سه‌لماندووه که ده‌بێ هه‌موو به‌یه‌که‌وه له سنگەری بزوته‌نه‌وه‌ی سوسیالیستی و کرێکاری دا بۆ رووخاندنی ئه‌و سیسته‌مه و بۆ به ده‌ست هێنابی مافه ره‌واکانیان خه‌بات بکه‌ن. به بر‌وای من ئه‌وجار بۆ ده‌ربازبوون له‌م قێرانه کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران له داهاتودا خه‌باتی خۆیان له به‌رانبه‌ر زۆڵم و زۆری حکومه‌تی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی ئیران‌دا چرده‌که‌ته‌وه و به‌گژ ئه‌م سیسته‌مه زاڵه‌مه دا ده‌چنه‌وه. هه‌ر ئێستا خاوه‌ن کار له ئێران و کوردستان به یارمه‌تی پۆلیسی رژیم سه‌رجه‌م کرێکاران بێ ماف کردوون وله لایان خاوه‌ن کار‌ه‌وه به سه‌دان و هه‌زاران کرێکار له سه‌ر کار ده‌رکراون و بیکار بوون و هه‌ر چه‌شنه مافێکی وه‌ک پێک هێنانی سه‌ندێکا و ئیتحادیه و کۆر و کۆمه‌ڵ و مانگرتن و ریپێوانی لی قده‌غه کردوون. هه‌روه‌ها هه‌ر جۆره ناره‌زایه‌تیه‌کی کرێکاری له له‌گه‌ڵه گرتن و زیندان و ئه‌شکنجه‌ی پۆلیسی روبه‌رو بۆته‌وه و زۆر جاریش لە لایان دادگا‌و پۆلیسه‌وه به‌بی تاوان کەێسی جۆراوجۆریان بۆ ساز کراوه و حوکمی زیندانیان به سه‌ریان دا سپاندون هه‌تا به‌زیان به ماڵ و منداڵیان ناکه‌ن دیداری ماڵ و منداڵیشیان لی قده‌غه کردوون. ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه هێندێک روانگای چه‌پ هه‌یه پێی وایه و ده‌ڵێت: مارکسیزم و خه‌باتی کرێکاری له دنیادا باوی نه‌ماوه و ئێمه کرێکارمان خۆش ده‌وێت بۆیه پشتگیری لی ده‌که‌ین. به بر‌وای من ئه‌م جۆره باسه سه‌بارت به مارکسیزم و خه‌باتی کرێکاری که گوایه له دنیادا باوی نه‌ماوه شتێکی تازه نیه ئه‌مه ساڵیانیکی دوور و درێژە بۆ ناشیرین کردنی خه‌باتی ره‌وای کرێکاری له زمانی سه‌رمایه‌داران و چه‌وسینه‌ران دوپات ده‌بێته‌وه و ئه‌گه‌ر که‌سێکی چه‌پیش ئه‌و بۆچونه‌ی هه‌بێت ئه‌وه ده‌چێته ناو بازنه‌ی ئه‌و بۆچونه دژه کرێکاران که ساڵ‌های ساڵه کرێکاران ده‌چه‌وسێنێته‌وه. من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه راسته و سوسیالیزم و خه‌باتی کرێکار له دنیادا باوی نه‌ماوه ئه‌ی چۆنه هه‌ر ئێستا کرێکاران له ئێران به دژی خاوه‌ن کار مانگ نیه ناره‌زایه‌تی ده‌رنه‌به‌رن و له لایان پۆلیسه‌وه ده‌ست‌گیر و راوپێچی زیندان نه‌کرین؟ به بر‌وای من هه‌ر ئێستا خه‌باتی کرێکاری له ئێران و کوردستان هه‌میشه زیندووتر و چالاکتره و به‌بی خه‌بات و تیکوشانی کرێکاری و ژنان و خۆێنکارانی زانکو هه‌رگیز هیچ چه‌شنه ئازادی و دیموکراسیه‌ک له ئێران‌دا به‌دی نایه‌ت. ئه‌وه‌ش جێگای دڵ خوشیه که ئێستا له ئێران و کوردستان خه‌ڵکی چه‌وساوه به گشتی و کرێکاران و ژنان و خوێند‌کارانی زانکو به تایبه‌تی خه‌ریکه‌ن به یه‌که‌وه به دژی کۆماری ئیسلامی خه‌بات ده‌که‌ن و وه‌رده وه‌رده به‌ره‌و رووخانی ئه‌و حکومه‌ته دیکتاتور و نگرێسه هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرن بی گۆمان رووخان سه‌ر شۆری نه‌سیبی حکومه‌تی سه‌رمایەداری ئێران ده‌بێت و سه‌رکەوتنیش بۆ چینی کرێکار و گه‌لانی چه‌وساوەیە. ١٧/١/٢٠١١ |
||||
|