|
|
||||
|
ئیسلام سته‌م له ژن به مافی خۆی ده‌زانێت! ئێران وه‌ک زۆرێک له وڵاتانی دیکه‌ی ئیسلامی به چه‌ندین سه‌ده له ژێر کاریگه‌ری یاسا و ریسای ئیسلامی دا مێژوی خۆی تێپه‌ر کردووه و ژنیش وه‌ک به‌شێک له نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا له درێژای ئه‌و مێژوه دا سته‌می کۆمه‌ڵایه‌تی و پیاو سالاری لێ کراوه. له دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی ئیسلام و دەست بە سەر داگرتنی قدرت بە سەر ئێران‌دا، بە بریاری حەزره‌تی عومه‌ر هه‌موو کتێب و کتێبخان و شتی عیلمانێت و غیره دینی ئاگر ده‌درێت و ده‌سوتندرین به‌م جۆره جگه له مزگه‌وت و حوجره و خویندنی قورئان و نوێژ و رۆژو و خوا ناسی دژایه‌تی لەگەڵ هه‌موو جۆره عیلمانیه‌تێک و پێشکه‌وتن خوازیه‌ک ده‌کرێت. تەواوی ژیانی کۆمه‌ڵگا له چوارچێووه‌ی ئیسلام و شه‌ریعه‌ت ئیسلام دا قورخ دکرێ و ژن وه‌ک نیوەی کۆمەڵگا پشکی سه‌ره‌کی نابەرابەری و هه‌ڵاواردن و سته‌می ئیسلامی سیاسی به‌رده‌که‌وت و له کونجی ماڵ دا وه‌ک خزمەتکارێک که‌ڵکی لێ وه‌رگیرێ. به‌م جۆره ئیسلامی سیاسی ژن وه‌ک کۆیلە دەخاتە کونجی ماله‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام معامه‌له‌ی پێ‌بکه‌ن به ته‌واوی له کۆرو کۆمه‌ڵ دوری ده‌که‌نه‌وه به‌رده‌وام به‌بێ ئاگاداری ئه‌وان سادو سه‌ودایه‌ن پێ ده‌که‌ن و هه‌موو جۆره نارزایه‌تیه‌که‌یان لێ قه‌ده‌غ و به عیب ده‌گه‌رن. هه‌تا مافی به‌ریاردانی ژیانیان نابێت و بەتەواوی له هه‌موو بوارێکی ژیان دا وابه‌سته به پیاو دەکرێن بۆخەزمەت کاری پیاو کڵک‌یان لێ وه‌رگیراوه به‌م جۆره له لایان ده‌سته‌ڵاتی پیاو سالاری ئیسلامی سوکایەتی جسمی و دەرونیا‌ن پێ‌کراوه. ئێستاش که سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه ئیسلام سیاسی ژن نه‌ک وه‌ک به‌شێک له کۆمه‌ڵگا به‌ڵکو بە نیوە ئینسان و به‌بی ئاقڵی دایدەنێ. و له هه‌موو مافێکی ئینسانی بی به‌شی کردووه و چەندین جیلی ژن بەم جۆرە له کۆمه‌ڵگا دا و لە ژێر ستەمی ئیسلام دا ماڵائاوایان لە ژیان کردوه و هیواو ئاره‌زوکانیان له‌گه‌ڵ خۆیان به‌ردۆته ژێر گه‌ڵه‌وه. بەڵام رۆژگار دێت و ده‌روا و له کۆتای سه‌ده‌ی نۆزده و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا بە هۆی پێشکەوتنی خوێندەواری و وشیاری کۆمەڵگا و‌رده و‌رده له وڵاتانی خۆر ئاوا خه‌باتی چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی به دژی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و سیسته‌می ئیسلامی، مه‌سیحیه‌ت کە لە ناو کلیسه‌کاندا به‌شێکی زۆری به دژی ژنان بە ریوە دەچو سه‌ری هه‌ڵ دا و ژنانیش وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا چالاکانه به‌شداریان تێدا کرد و مافه‌کانی خۆیان هێنا گۆری. بۆ نمونه له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م و سه‌رکه‌وتنی شورشی بولشه‌ویکی و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌وله‌تی تازه نای ده‌رگای خه‌بات و ده‌ستپیکردنی رێگاکانی رزگاری ژنانی کرده‌وه. له تشرینی دووه‌می ١٩١٧دا یه‌که‌م کۆنفرانسی (ژنانی کرێکار و زه‌حمه‌تکیشی لادی)ی ته‌واوی رووسیا ده‌ستی پیکرد. ئه‌م کۆنفرانسه لە دروست کردنی ژینویدیلدا ده‌وریکی چاره‌نووس سازی هه‌بوو. ژنان به ژمارەیەکی زۆر به‌ره‌و بزووتنه‌وه‌ی شورشگیرانه چون. بۆ کۆنفرانسەکە کە ته‌نها ٣٠٠ که‌س دانرابوو بین له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شداری به‌که‌ن به‌ڵام ١١٤٢ ژن روویان کرده کۆنفرانسەکە و به‌شداریان تێدا کرد. ئەوەش بانگەوازێکی تازە بوو بۆ بەرابەری ژن و پیاو و شەکاندنی ئەو دەرگایە کە بە سەر ئاگای و وشیاری ژناندا داخەرابوو هه‌ر به دوای ئه‌و کۆنفراسه دا و به هۆی وشیار بوونه‌وه‌ی ژنان خه‌باتی بۆ خۆ رزگار کردن له سته‌م و به ده‌ست هێنانی مافه‌کانی خۆیان له وڵاتانی ئوروپا و ئه‌مریکاشی گرته‌وه به‌م جۆره ژنان توانیان به شێکی زۆر له مافه‌کانیانی به ده‌ست بێنن و تا راده‌یه‌کی زۆر ئازادی و به‌رابه‌ری بۆ خۆیان ده‌سته‌به‌ر که‌ن. خه‌باتی ژنانی خۆرئاوا بێگومان کاریگه‌ری له سه‌ر ژنانی کۆمه‌ڵگای ئێرانیش بووه به‌ڵام به‌هۆی نه‌خوێنده‌وای و دواکه‌وتوی بار‌و و دۆخی ئێران ئیجزه‌ی نه‌داوه که ژنانی ئێرانیش بتوانن کڵکی لێ وه‌رگرن بیگۆمان ئه‌وه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی حکومه‌تی پیاو سالاری و ئیسلام گرای ئێران دا بووه. لە شۆڕشی ٥٧ی کۆمه‌ڵگای ئێران هه‌نگاوێکی گرینگ بوو که ژنان بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی مافی خۆیان له‌م شۆڕشه‌دا به باشی به‌شداری چالاکانه یان کرد و به‌تایبه‌ت له کوردستان ژنان خه‌بات گیر به‌کۆمه‌ڵ رۆیان کرده ناو به‌ره‌ی شۆڕشگیران ئێران. به‌ڵام به هاتنه سه‌ر کاری کۆماری ئیسلامی جارێکی دیکه ژنان توشی ته‌نگو چه‌له‌مه بونه‌وه کۆماری ئیسلامی ئێران به هێنانی یاسا و ریسای ئیسلامی و لا چوارچێوی شه‌ریعات دا یه‌که‌م هه‌نگاو به زۆر حجابی ئیسلامی به سه‌ر ژنانی ئێران‌دا سه‌پاند و دواتر له هه‌موو قوتابخانه و ایداراتی حکومی به ته‌واوی سه‌فی ژنانی له هی پیاوان جیا کرده‌وه به‌م جۆره هه‌تا بۆی کرا دژایه‌تی ژنانی کرد و ده‌یکا. کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٣٢ ساڵی رابردوو دا ئه‌وه‌ی توانی و بۆی کرا به دژی ژنان ئه‌نجامی داوه هه‌ر له گرتن و تۆقاندن و زیندان و ئه‌شکنجه و له سه‌ر شه‌قام به‌رده باران کردن بگره تا له سیداره دان؛ کۆماری ئیسلامی به سه‌دان ژنی له ناو زیندانه‌کان دا ئه‌شکنجه و ئیعدام کردوه. به‌ڵام به هه‌مووی ئه‌وانه‌شه‌وه نێتوانیووه به‌ر به خه‌بات و ئیراده‌ی ژنان بگرێت و خه‌باتی ژنان به شێوه‌ی جۆراوجۆر له ئێران به گشتی و له کوردستان به‌تایبه‌تی به دژی سیسته‌می سه‌رمایه و ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی و بۆ به ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان به‌رده‌وام بووه. به بروای من هه‌ر ئێستا چ له ده‌ره‌وه وڵات و چ له ناو خۆی ئێران خه‌باتی ژنانی کوردستان و ئێران ئه‌وه به دژی دیکتاتوری ئیسلامی و کۆماری ئیسلامی له هه‌موو کاتێک به هێزتر و چستو و چالاکتره. من پێم وایه ژنان بۆ به‌دی هێنانی ئازادی و به‌رابه‌ری و نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن له ئێران و کوردستان پێویسته ماندونه‌ناسانه تێکوشانی بۆ بکه‌ن و به به‌رنامه و پلانی رون بینه میدان و له هه‌ر ئاڵ‌و گۆرێکی ئێران و کوردستان‌دا به رونی داخوازیه‌کانی خۆیان بینه گۆری به سه‌ر ده‌سته‌ڵات دا بێسه‌پێنن. ١٢/٥/٢٠١١ |
||||
|