|
|
||||
|
جاشه‌کانی کور‌د به‌رده‌وامن له سه‌ر دوژمنایه‌تی و دژایه‌تی میله‌تی کور‌د! حاجی تاوانی بۆ ناسینی ئه‌وان: هه‌موان ده‌زانن که دوای راپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران وکوردستان له ساڵی ١٣٥٧ دا به دژی شا و رۆخاندنی حکومه‌تی پاشایەتی و هاتنه سه‌ر کاری خومینی شیتان له ئێران؛ له کوردستان هه‌ندێک له ئاغاکانی ده‌شتی نه‌ڵین و به‌ری‌مێرگان سه‌ر به ناوچه‌ی پیرانشار له‌گه‌ڵ نۆکه‌ره‌کانیان به دژی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کور‌د له کوردستان هاتنه‌وه میدان و داوای مڵک و زەویکانیان له‌حکومه‌تی خومینی کرده‌وه که له‌کاتی خۆی دا له ساڵه‌کانی ١٣٤٦ تا ٤٧ شا به شۆرشی سپی بەدوایی دابەش کردنی زەویکانیان له ئاغایەتی خه‌سته‌بوون و ده‌سته‌ڵاتیان به سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ژاری لادیکانی کوردستانی ڕۆژەهەڵاتدا نه‌مابوو. ئه‌وان کاتێک زانیان شا رۆیشت و خومه‌ینی جێگیر بووه زۆر زوو پیوه‌ندیان به مه‌لاحه‌سنی نوێنه‌ری خومه‌ینی له ورمێ گرت بۆ دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه و له بار بر‌دنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی خه‌ڵکی کور‌د چه‌ک و چۆڵ و پاریه‌کی زۆریان له مه‌لاحه‌سنی وه‌رگرت و به ته‌واوی بوون به به‌کرێگیراوی حکومه‌تی له‌ڕزۆکی ئه‌و سه‌رده‌م. ئه‌وان بۆ ئه‌وه‌ی به کۆماری ئیسلامی نیشان بده‌ن که حازرن بۆ زه‌ربه‌دان له خه‌ڵکی کور‌د به گشتی و له هێزی پێشمه‌رگه به تایبه‌تی و خزمه‌ت به کۆماری ئیسامی یه‌که‌م جار له سه‌ره‌تای ساڵی ١٣٥٨ دا له گوندی تازه‌قڵا که ده‌که‌وێته بناری چیاکانی نێوان کانیه زه‌رد و کڵاوی نوکان بنکه‌یان کرده‌وه و له سه‌ر جاده‌ی پیرانشار سه‌رده‌شت سیته‌ره‌یان دامه‌زراند و ده‌ستیان کرد به کۆنتروڵی خه‌ڵک. پاشان به خه‌ڵکی هه‌ژاری ناوچه‌که‌یان ڕاگه‌یاند که ئه‌وان به رۆشتنی شا و هاتنه سه‌ر کاری خومه‌ینی بۆنه‌ته‌وه ئاغای جاران و که‌س بۆێ‌نیه به‌بی ئیجازه‌ی ئێمه بچێته سه‌ر زه‌ویوو زار‌و موڵکه‌کانیان. ئه‌م کاره‌ی ئاغا و نۆکه‌ره‌کانی ده‌شتی نه‌ڵین و به‌ری‌مێرگان له لایه‌که‌وه شادی و خۆشی خسته ناو دڵی ئاغاکانی دیکه و سه‌رانی حکومه‌تی ئیسلامی، به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه نیگرانی زۆری لای خه‌ڵکی ناوچه‌که و هێزی پێشمه‌رگه ساز کرد هه‌ر بۆیه زۆری پی نه‌چو که خه‌ڵک وهێزی پێشمه‌رگه به‌رنگاریان بوون دوای شه‌رێکی چه‌ند سه‌عاته خاینان تسلیم بوون و به زاهیر چونه‌وه ماڵه‌وه، به‌ڵام ژێر به ژێر به‌رده‌وام بوون له سه‌ر نۆکه‌ری بۆ حکومه‌تی ئیسلامی و جاسوسی له سه‌ر رۆله‌کانی خه‌ڵکی کور‌د. دواتر له هێرشی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران بۆ سه‌ر کوردستان و مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه دا ئه‌مجاره به ئاشکرا به دژی خه‌بات و مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵکی کور‌د چه‌کی شانازی جاشایەتیان بۆ حکومه‌تی ئیسلامی له شان کرد و شان به شانی پاسداران هێرشیان ده‌کرده سه‌ر مقاوه‌مه‌تی خه‌ڵک و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان. ئه‌وخاینانه خەڵکی گونده‌کانیان ئه‌زێت ده‌کرد و به ناوی پێشمه‌رگه ده‌چۆن پوڵیان لێ ده‌ستاند و سه‌روه‌ت و سامانییان به تاڵان ده‌بردن و بۆ داگیر کردنی کوردستان و ز‌ربه‌دان له هێزی پێشمه‌رگه بوون به هاوپشت و یارمه‌تی ده‌ری پاسدارانی کۆماری ئیسلامی. ئێستا که کۆماری ئیسلامی گۆشاری پێشمه‌رگه‌ی وه‌ک جاران له سه‌ر خۆی نابێنێت ئیتر جاشه‌کانیش بێ که‌ڵک بوونه و له ئوردوگاێک به ناوی شهرک له نیزێک کارخانه‌ی قه‌ندی پیرانشار دانیشتون و معامه‌له به ماده سرکه‌ره‌کان ده‌که‌ن. جاشه‌کانی دانیشتوی ئوردوگای شهرک کە مێژۆی ٣٠ ساڵی رابردویان پڕه له خیانت و جینایت و ده‌ستیان به خوێنی هه‌زاران ڕۆڵه‌ک کور‌د له کوردستانی ئێران سوره ئێستا ده‌ستیان داوه‌ته فروشتنی ماده سڕکه‌ره‌کان و به هه‌زاران لاوی کوردیان له شاری پیرانشار گیرۆده‌ی ماده سڕکه‌ره‌کان کردووه. زۆر پێویسته دایکان و باوکان وێرای یارمه‌تی دانی رۆڵه‌کانیان بۆ دوور کردنه‌وه له‌و ماده ماڵ‌وێران که‌ره، کە لە گەڵ ٣٠ی ساڵەی خیانه‌ت و جینایه‌تی ئه‌م جاشه خۆفرۆشانەو بەکرێگیراوانه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ جیلی تازەو لاوەکانتان ڕوون کەنەوە. بۆیان باس که‌ن که ئه‌وان دوێکه شان به شانی پاسداران به ئاگر و ئاسن براکانی ئێوان ده‌کوشت و ئەمرۆکه‌ش ئێوه بە ماده‌ی سڕکه‌ره‌کان ده‌کوژن و له ناوتان ده‌به‌ن. دەبی بۆ لاوان روون بکردریتەوە کە ئەو جاشەانە بەم کارەیان خەریکن ڕێشەی خەڵکی کور‌د بە تایبەت خەڵکی هژار و فەقیر وشک بکەن. ٣٠/٧/٢٠١٠
|
||||
|