|
|
||||
|
کرێکارێک کورد؛ چی له خۆێندن بکه‌م کاتێک نان له سه‌ر سه‌فره‌که‌مان نه‌بێت! ئه‌و کرێکاره کوڕی خێزانێکی ١١ که‌سییه ماوه‌ی چوارده ساله به کاری کرێکاریه‌وه خه‌ریکه و له به‌ر هه‌ژاری و بۆ بژێوی ژیانی خێزانه‌که‌ی به ته‌واوی گێرودەی ئیشه‌که‌ی بۆوه و هه‌موو رۆژێک له کاتی خۆیدا له‌گه‌ڵ باوکی و خاکەندازه‌کەی سه‌ر شانیان له ناو شار له میدانی کار راده‌وه‌ستن و چاوه‌روان ده‌بن که ئه‌و رۆژه که‌سێک کاریان پی بکات. ئه‌و کرێکاره گەنجه دی وت: که به هۆی هه‌ژاریه‌وه جیابونه‌وه‌ی ده‌سکی خاکه‌نداز له ده‌ست و پنجه‌کانم شتێکی مه‌حاڵه چونکه ئیمرو ژیان زۆر سه‌خت بووته‌وه ئیستا که من ٢٥ ساڵم به‌ڵام له ته‌مه‌نی ١١ ساڵییه‌وه هه‌موو رۆژێک خه‌ریکی کار کرد‌ن بووم مه‌ینه‌تی و ئازاری زۆرم چه‌شتووه. ئه‌و کورە گه‌نجه به‌رده‌وام بوو له قسه‌کانی و ده‌ێکوت هیچ کات بیرم له‌وه نه‌کردۆته‌وه کڕنوش بۆ که‌س به‌رم زۆرتر بیرم له‌وه ده‌که‌رده‌وه که ده‌بێت له ئیشدا یارمه‌تی باوکم بکه‌م و به یەکه‌وه بژیوی خێزانه‌که‌مان پێدا که‌ین و خۆمان بژیه‌نین. ئه‌و کرێکاره لاو له قسه‌کانی به‌رده‌وام بوو؛ و وتی: من هه‌میشه هه‌ستێکی ناخۆشه‌م لاده‌روست ده‌بێت که له کاتی جیژنه‌کانیشدا ئێمه و ئه‌و خێزانانه‌ی وه‌ک ئێمه ناتوانین جارێک به ئاره‌زۆی خۆمان جل بۆ منداڵه‌کانمان بکرین وه‌ک منداڵانی خه‌ڵکی دیکه پوشته‌یان که‌ین. ئێستاش هاوته‌مه‌نه‌کانی خۆم، ئه‌وانه‌ی که له قوتابخانه خۆێندویانه و باری ئابوری خێزانیان باشه کاتێک که من به‌و جل‌و بەرگی خۆلاوی‌وە له میدانی کار دەم‌بینین به پۆزه‌وه سیرم ده‌که‌ن ده‌که‌ومه ناو فکره‌وه و ده‌لیم بۆچی کاریش دەکەین و ماندوش دەبین بەڵام به‌شی ئێمه هه‌ر هه‌ژاریه؟ ئه‌و کرێکاره که ئه‌وه‌نده بێزار بوو له ژیانی نابه‌رابه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا وتی: شاره‌زایانی ده‌روون‌ناسی ئیش‌کردن به منداڵان به گونجاو نازانن. و کارناسەکان ئه‌وه روون‌ده‌که‌نه‌وه که کاری منداڵان کاریگه‌ریی له سه‌ر که‌سایه‌تی و باری ده‌رونی منداڵانی کار به جێده‌هێڵێت. ئه‌وه راسته، به‌ڵام ئه‌مه نه کاتی خۆی شمولی من بووه و نه ئێستاش شمولی منداڵانی کڕێکاری ده‌بێت. هه‌ر ئێستا له وڵاتی ئێمه زۆر زاڵمانه رۆژانه به هه‌زاران منداڵی که‌م ته‌مه‌ن ده‌خنه ژێر زه‌ختی ئیشه‌وه و که‌سیش بیر له مافی منداڵ ناکاته‌وه. کاتێک ئه‌و کرێکاره گنجه ئه‌و قسانه‌ی ده‌کرد که سیرم کرد دایک و باوکی به ته‌مه‌نداچوی له ده‌روندا ده‌کوڵین و چاوه‌کانیان پر بوون له ئاو و دایکی به حه‌سڕه‌ت‌و داخەوە قسه‌ی کرد و وتی: ئه‌گه‌ر هه‌ژاری و نه‌بوونی نه‌بووایه ئێمه‌ش حه‌زمان ده‌کرد منداڵه‌کانمان بنێرین بۆ مه‌کته‌ب و له چله‌ی زستاندا له به‌ر زوپای گه‌رم، و هاوینەکەشیان له به‌ر ده‌م موبه‌ریده و سپلیت حەسابانەوە،نه‌ک بیانێرین بۆ کار کرد‌ن. پاشان باوکی خۆی بۆ رانه‌گێرا و به چاوی پر له گریانەوە وتی: ژیان وایکردوه که نه‌توانم به منداڵه‌کانم رابگه‌م و بژێوی ژانیان بۆ ده‌سته به‌ر که‌م هه‌ر بۆیه ناچاربووم کوره‌که‌م له جیاتی قوتابخانه بۆ کار کرد‌ن بنیرم. ئه‌وه‌یه ژیانی نابه‌رابه‌ر له کومه‌ڵگادا که‌منداڵانی خه‌ڵکی فه‌قترو هه‌ژار له جیاتی ئه‌وه‌ی مافی خۆیان و خێزانیان پاررێزرابێت له به‌ر هه‌ژاری و ده‌ست کورتی ده‌که‌ونه ژێر گۆشاری کار و ناتوانن وه‌ک باقی منداڵانی دیکه‌ی کومه‌ڵگا خۆشی له ده‌ورانی منداڵی خۆیان به بینن و له ژیانێکی شیاوی ئێنسانی به‌هره‌مندبن. ٢٣/٧/٢٠١٠
|
||||
|