|
|
||||
|
که‌س باس له تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه ناکات! حاجی تاوانی هه‌موو ساڵێک له 16ی 3ی دا که به کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ناودێر کراوه خه‌ڵکی کورد بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه چ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و چ له ناوخۆی کوردستان به و‌تار و شیعر کۆر بۆ ئه‌و رۆژه ده‌گیرین به‌بێ ئه‌وه‌ی جارێک باس له تاوانه‌کانی هێره‌شی کۆماری ئیسلامی بکه‌ن بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه هه‌روا به سه‌ریدا تێپه‌ر ده‌بن هه‌ر وه‌ک کۆماری ئیسلامی ئاگای له هیچ نه‌بێت. له شه‌رێکی جینایه‌ت کاری نێوان حکومه‌تی ئێران و حکومه‌تی به‌عسی عیراق دا له 16دی مانگی 3ی 1988 کۆماری ئیسلامی ئێران به‌پێ ی پلانێکی دارێژراو و به بیانوی زه‌ربه‌دان له هێزه‌کانی حکومه‌تی به‌عسی و داگیر کردنی ناوچه‌ی شاره‌زور هێره‌شێکی به‌ربڵاوی کرده سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه له کوردستانی عیراق. حکومه‌تی به‌عسیش که هه‌مووان ده‌زانن چه‌نده دژی کورد بوو و چه‌ندین ساڵ بوو خه‌ڵکی کوردی له کوردستانی عیراق له سه‌ر شه‌قامه‌کان و له ناو بندیخانه‌کاندا قڵاچۆ ده‌کرد ئه‌و هێرشه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به هه‌لێکی باش زانی بۆ تێدا به‌ردنی کوردکانی شاری هه‌ڵه‌بجه و ماده‌ی کیمیای به سه‌ردا کرد و له ئاکامدا 5000 که‌س له پیر و لاو و ژن و منداڵی شاری هه‌ڵه‌بجه گیانیان له ده‌ست دا و به‌سه‌دان که‌سی دیکه‌ش به‌و کیمیایه توشی که‌م ئه‌ندامی بوونه‌وه. هه‌ر له‌و هێرشه‌ی کۆماری ئیسلامی‌دا بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه و کیمیابارانی حکومه‌تی فاشی به‌عس ته‌نها 5000 که‌س له خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه نه‌بوونه قوربانی به‌ڵکو گوردانێک له‌پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌ڵه واتا گوردانی شوان له نیزیک شاری هه‌ڵه‌بجه که ئه‌وانیش به‌شێکیان کیمیایان به‌ر که‌وت بوو و توشی نه‌خۆشی ببوون بۆخۆپاراستن له هه‌ر چه‌شنه رۆداوێک خۆیان گه‌یانده بوو قه‌راخ ئاوی سیروان به‌ڵام هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له لایان به‌کرێگیراوانی خۆیه‌وه ئاگاداری ته‌واوی له سه‌ر پێشمه‌رگه‌کانی گوردانی شوان به ده‌ست هێنا بوو و له هه‌موو لایه‌که‌وه هێره‌شێکی درندانه‌ی کرده سه‌ریان. له ئاکامی شه‌رێکی چه‌ند سه‌عاتی و نابه‌رابه‌ردا زۆربه‌ی پێشمه‌رگه‌کان گیانیان له ده‌ست دا و چه‌ند پێشمه‌رگه که له لایان چه‌لادانی کۆماری ئیسلامی ده‌ست به‌سه‌ر کرابوون ئه‌وانیش له ماوه‌یه‌کی کورت دا له بندیخانه‌دا ئیعدام کران به‌م جۆره چونه ناو کاروانی گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه‌وه. راسته که کۆماری ئیسلامی و حکومه‌تی عێراق 8 ساڵ له‌گه‌ڵ یه‌ک شه‌ریان هه‌بوو به‌ڵام بێگۆمان له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی ئێران و عیراق یه‌ک ده‌نگ و کۆک بوون که‌وابوو بۆچی ده‌بێ له‌و کاره‌ساته گه‌وره‌یه هه‌ڵه‌بجه‌دا که‌س باسی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی نه‌کا؟ خۆ کۆماری ئیسلامی باش ده‌یزانی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی عێراق چه‌ندین ساڵه به دژی حکومه‌تی به‌عس خه‌بات ده‌کا و له ژێر گۆشاری ئه‌و حکومه‌ته فاشیه‌دا توشی ده‌ربه‌ده‌ری ببووه و په‌نای بۆ ئێران و وڵاتانی دیکه به‌ردبوو‌ه، که‌چی کۆماری ئیسلامی له‌و کاته دژواره‌دا شاری هه‌ڵه‌بجه له ناوچه‌ی شاره‌زور ده‌کاته ئاماجی هێره‌شی هێزه‌کانی خۆی و دڵنیاش بوو که شاری هه‌ڵه‌بجه ته‌نها کورد تێدا ده‌ژیت لێره‌شدا درده‌که‌وێت که ئه‌و هێرشه‌ی کۆماری ئیسلامی بۆ تێدا به‌ردنی خه‌ڵکی هه‌له‌بجه بووه. سه‌رای ئه‌وه‌ی حکومه‌تی به‌عس کۆماری ئیسلامی ئاگادار کردبوه‌وه که هێرش بکاته سه‌ر ئه‌و ناوچانه ئه‌وه کاره‌ساتێکی گه‌وره‌ی لێ ده‌که‌ویته‌وه هه‌ر بۆیه کۆماری ئیسلامی بۆ نه‌جاتدانی هێزه‌کانی له بۆمبی کیمیای ئاماده کاری ته‌واوی بۆ هه‌موو جاشی خۆفرۆش وپاسدارانی جه‌هل و خورافه کرد بوو و که‌مامه‌ی بۆ ئاماده کرده‌بوون ئه‌وه‌ش بۆ هۆی پاراستنی هێزه‌کانی و تێداچۆنی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه. هێندێک که‌س پیانوایه ئه‌گه‌ر باسی تاوانه‌کانی کۆماری ئیسلامی بکرێت ئه‌وه له تاوانه‌کانی به‌عسی عێراق که‌م ده‌کاته‌وه ئه‌وه له حالێکدایه که کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌گه‌ر تاوانباری یه‌که‌می کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه نه‌بێت بێگۆمان تاوانباری دووهه‌مه به هۆی ئه‌و هێره‌شه‌ی کردوویه‌ته سه‌ر هه‌ڵه‌بجه به‌ڵام به داخه‌وه نه‌ک باسی ناکا به‌ڵکو زۆر چار به پشتیوان و دڵسوزی گه‌لی کوردی باس لی ده‌که‌ن ئه‌وه‌ش جێگه‌ی داخه حکومه‌تێکی ئه‌وا به دۆست و دڵسوزی خه‌ڵکی کورد بناسرێت. هه‌مووان ده‌زانن سی ساڵ له مێژوی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ حکومه‌تی به‌عسی عێراق له سه‌ر کوشتن و تێدا به‌ردنی خه‌ڵکی کوردستانی ئێران و عێراق هاو بۆچۆن بوون و کێشه‌یا‌ن نه‌بوو که‌وابوو له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش ده‌توانین بڵێن پلانی هه‌ر دوو حکومه‌ت بوو بۆیه ده‌بێ کار بۆ ئه‌وه بکرێت که له سه‌ر کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه سه‌رانی حکومه‌تی ئێرانیش وه‌ک سه‌دام و علی کیمیای دادگای بکرین. من پێم وایه و داوا ده‌که‌م زۆرتر کار بۆ محکوم کردن و به جینۆسایت ناساندنی هه‌ڵه‌بجه به‌کرێت و کۆماری ئیسلامیش وه‌ک حکومه‌تی به‌عسی له مافی مرۆڤ و کۆمه‌ڵگای نێو نه‌ته‌وه‌ی به تاوانبار بناسرێت چونکه به راستی له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا کۆماری ئیسلامیش وه‌ک حکومه‌تی به‌عسی عێراق تاوانباره و ده‌ستی له‌و کاره‌ساته‌دا هه‌بوو و ئه‌وه پلانی نێوان هه‌ر دوو حکومه‌تی د‌رنده و جینایه‌ت کار بوو بۆ له‌به‌ین به‌ردنی خه‌ڵکی شاری هه‌ڵه‌بجه. 27/3/2010 |
||||
|