|
|
||||
|
کرێکارنی ئێران و کوردستان بۆ ئیدامه‌ی ژیان پێویستیان به یه‌ک گرتنێکی پته‌و هه‌یه. حاجی تاوانی به‌شی سێ هه‌م و کۆتای! ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه ساڵ به دوای ساڵ دا بی‌کاری و هه‌ژاری له ئێران و کوردستاندا زیاتر بووه و کرێکاران و زۆرینه‌ی خه‌ڵک توشی بیکار بوون و ژیانیان و گوزه‌رانیان رۆژ به رۆژ به‌ره‌و خراپی ده‌چێت. به‌ڵام له لایه‌کی دیکه‌وه خه‌باتی چینی کرێکار و خوێندکاران و ژنان به‌تایبه‌تی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران به هه‌موو چین و توێژێکه‌وه به هێزتر بووه و ئومێدێ زیاتری به سه‌رکه‌وتنی چینی کرێکار و گه‌لانی ئێران به‌خشیووه. راسته که ئه‌مساڵ واتا ساڵی 1388 ناره‌زایه‌تی و مانگرتنی کرێکارانی کارگه‌کان ئێران و کوردستان به دژی خاوه‌ن کار بۆ به ده‌ست هێنانی حه‌ق ده‌ستی چه‌ند مانگیان و مانگه‌رته‌نی کرێکاران کوره‌خانه‌کانی شاری ته‌ورێز و ملایر و ره‌زایه بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی نرخی برینی خه‌شت له لایان خاوه‌ن کار و کار به ده‌ستانی ر‌ژیم توشی توند‌و تیژ بۆته‌وه و بریندار و زیندانی کردنی هێندێک له کرێکاره‌کانی لی که‌وته‌وه. به‌ڵام هاتنی خه‌ڵک بۆ سه‌ر شه‌قامه‌کان دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار به دژی کۆماری ئیسلامی و خۆپێشاندانی خوێندکاران له رۆژی قودس و پاشانیش له رۆژی 16 ئازه‌ردا به شیعاری مه‌رگ به‌ر حکومه‌تی دیکتاتور و ده‌راندن و سوتاندنی عه‌کسی خومینی و خامنه‌ی وه‌ک دوو راهبه‌ری ئیسلامی که ئێستاش ئیدامه‌ی هه‌یه ئه‌وانه هه‌موویان به یه‌که‌وه زه‌ربه‌یه‌کی گه‌وره‌یان له جسته‌ی کۆماری ئیسلامی دا و به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و حکومه‌ته نه‌گریسه‌ی له‌قاند. ئێستا که ناره‌زایه‌تی کرێکاران و ژنان و خوێندکاران رۆژ به رۆژ به دژی کۆماری ئیسلامی په‌ره‌ده‌ستێنی و قۆناغێکی تازه‌ی له خه‌بات ده‌ست پی کردووه و سه‌رنجی جیهانی بۆ لای خۆی راکیشاوه کۆماری ئیسلامی چ لا ناو خۆ‌و چ رو به ده‌ره‌وه خستوته ژێر فشار. هه‌ر بۆیه‌ش کار به‌ده‌ستانی حکومه‌ت بۆ به‌رگیری له مانه‌وه‌ی خۆیان که‌وتونه‌ته گیانی جه‌ماوه‌ری نارازی و هه‌ول ده‌ده‌ن به گرتن، لێدان، زیندان، ئه‌شکنجه و ساز کردنی مه‌له‌فی بی بڵگه بۆ ئیعدامی زیندانیان، به‌و جۆره ده‌یانه‌وی ده‌نگی جه‌ماوه‌ر سه‌ر کوت بکه‌ن. به‌ڵام هه‌رگیز کۆماری ئیسلامی ناتوانێت به زه‌بروزه‌نگ ناره‌زایه‌تی کرێکاران و ژنان و خویندکاران هه‌روه‌ها به خه‌باتی خه‌ڵکی شورشگێری ئێران و به‌تایبت کوردستان سه‌رکوت بکات. هه‌ر وه‌ک چۆن حکومه‌ته‌کانی سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م به زیندان، ئه‌شکنجه، ئیعدام کردن نه‌یانتوانی به‌ر به خه‌بات و ئیراده‌ی کرێکاران وخه‌ڵکی هه‌ژاری وڵاته‌کانیان بگرن. که ئه‌وه خه‌بات و ناره‌زایه‌تی کرێکاران‌و خه‌ڵکی هه‌ژاری بوو که له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌م دا سیسته‌می زۆرێک له وڵاتانی وه‌ک روسیه و وڵاتانی ئوروپای له سیستمێکی دیکتاتور گۆری بۆ سیستمێکی دیموکراتیک و توانی زۆرێک له مافه‌کانی خۆیان به‌ده‌ست بینن وه‌کو عداله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بیمه‌ی بی‌کاری، مافی پێک هێنانی سه‌ندیکا و یه‌کگرتویی کرێکاران، مافی ژنان، ره‌خساندنی بواری له‌بار بۆ خوێندکاران و کومه‌ڵێک مافی دیکه که ئێستا بۆ کۆمه‌ڵگاکه‌یان جیگای شانازیه. به بروای من ئێستا خه‌باتی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران به‌تایبت هی کرێکاران و خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی ئێران به‌ره‌و ئه‌و مه‌سیره ده‌چێت و خه‌ریکه هێندێک له مافه‌کانی مسۆگه‌ر ده‌بێت مه‌رجێک وشیارانه خۆیان له به‌رانبه‌ر ده‌سته‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا به هێزتر بکه‌ن و نه‌هێلن کار به ده‌ستانی حکومه‌تی ئیسلامی دوبه‌ره‌کاتی له ناویاندا ساز بکات و ئه‌و خه‌باته‌که‌یان توشی له یه‌ک ترازان بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران که ئێستا چ له ناو خۆ و چ رو به ده‌ره‌وه له هه‌موو کاتێک زیاتر رسوا و توشی قه‌یرانی سیاسی و ئابوری بۆته‌وه و له هه‌موو که‌س زیاتر هه‌ست به نه‌مانی خۆی ده‌کات هه‌ر بۆیه‌ش ده‌ی هه‌وێت به قه‌ڵاچۆ کردن ئاخرین گورزی خۆی له جه‌ماوه‌ری شورشگێری ئێران به وه‌شێنێت. 19/12/2009 |
||||
|