|
|
||||
|
کرێکارانی ئێران و کوردستان بۆ ئیدامه‌ی ژیانیان پێویستیان به یه‌ک گرتنێکی پته‌و هه‌یه! (2) حاجی تاوانی ئه‌گه‌ر به‌مانه‌ویت واقع بینانه سه‌باره‌ت به کرێکارانی ئێران و به‌تایبت کوردستان قسه بکه‌ین ده‌بێنین که هه‌ر شۆنی‌کارێک له چه‌ند یا چه‌ندین کرێکار پێکهاتوه و کاره‌کانیان له پێناو یه‌ك ئامانج دا یه‌ک خستووه. چۆنکه ئامانجی کرێکاره‌کان یه‌ک ئامانج و له یه‌ک جیاناکرێته‌وه جا ئه‌و کرێکاره چ له جنوب یا شیمال و غه‌رب یا شه‌رقی ئێران یا کوردستان بێت ئه‌ویش بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ئه‌و به‌رهه‌مانیه که ژیانێکی ئینسانی بۆ کۆمه‌ڵگا دابین ده‌کات به‌ڵام خۆی لێ بێبه‌شه و هه‌ر ناره‌زایه‌تیه‌کێشی له لایان حکومه‌ت و خاوه‌ن کاره‌وه به هه‌ره‌شه و تهدید وڵام ده‌دریته‌وه. ئێستا که باس له بی مافی کرێکارانی ئێران و به تایبه‌ت کوردستانه ده‌توانین بڵین له چه‌ند میلیون کرێکار ته‌نها یه‌ک سندێکای سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له ئێران هه‌یه ئه‌ویش سندیکای ئۆتوبوس رانی تارانه که خه‌باتێکی فه‌ره ده‌ژوار و دانی خوین و زیندان و ئه‌شکنجه‌ی ئه‌ندامان و ریبه‌رانی توانی سه‌ر به‌خۆی سندیکا به سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا بسه‌پێنی‌و پشتگیری هێندێک له سندیکا کرێکاری ده‌ره‌وه‌ی وڵات بۆ خۆی مسوه‌گه‌ر بکات ئه‌وه له حالێک دایه که ئێستا له هه‌موو وڵاتانی پێشکه‌وتودا پێک هێنانی سندیکای کرێکاری مافێکی یاسای بی ئه‌م لا و ئه‌ولای کرێکارانه. له به‌شی یه‌که‌م دا باسمان له بی یاسای و بی مافی کرێکارانی ئێران له به‌رانبه‌ر حکومه‌تی ئیسلامی و خاوه‌ن کرێکاردا کرد که چۆن خاوه‌ن کار به بیانوی جۆراوجۆر پۆل پۆل کرێکاران له سه‌ر کار ده‌رده‌کات و زۆر جاریش توشی زیندان و ئه‌شکنجه ده‌بنه‌وه. به‌ڵام له به‌شی دووهه‌م دا باسێکی کورت له سه‌ر بار و دۆخ و وه‌زعی کرێکارانی کوردستان به پێویست ده‌زانم چونکه کرێکارانی کوردستان له بواری بیکارای و چه‌وسانه‌وه سامی زیاتریان به‌رکه‌وتووه. وه‌کو رونکردنه‌وه‌ێک هه‌ر چه‌ند ئێستا ئێران و کوردستان له بواری جوغرافیایه‌وه یه‌ک وڵاته و سنورێکی جیاوازیان نیه ئوسوله‌ن نه‌ده‌بوایه له بواری ئابوری و کارگه و کار و خزمه‌ت گوزاریشه‌وه جیاوازیان هه‌بێت به‌ڵام کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سی سالی رابه‌ردودا کوردستانی له بواری ئابوری و کارگه و خزمه‌ت گوزاریه‌وه به تایبه‌ت بێ‌کاری جۆرێک له ئێران جیا کردۆته‌وه و کردوویه‌ته پادگانێکی نیزامی و خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌تایبه‌ت کرێکارانی کوردستان دوو به‌رابه‌ری کرێکارانی به‌شه‌کانی دیکه‌ی ئێران توشی بی‌کاری و ژیانێکی سه‌خت بونه‌ته‌وه. بۆیه ساڵانه به هه‌زاران کرێکاری کورد بۆ کار و بژیوی ژیانیان رووده‌که‌نه شاره‌کانی ده‌ره‌وی کوردستان به‌ڵام به هۆی نه‌شاره‌زایه‌وه زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانن کارگه‌کان پێدا که‌ن. ئه‌وجار زۆرێک له‌و کرێکارانه به هۆی ئه‌وه‌ی که خه‌ڵکی ناوچه‌که نین له لایان خاوه‌ن کار یا وه‌رناگیرین یا ئه‌گه‌ر وه‌ریشیان ده‌گرن ده‌بێ به حه‌ق ده‌ستێکی که‌متر له کرێکاره‌کانی دیکه کار بکه‌ن. ئه‌و به‌شه له کرێکارانی کورد که له لایان خاوه‌ن کاره‌وه وه‌رناگیرن ئه‌وه دوای ئه‌و هه‌موو ماندویه‌تی و مه‌سره‌فێکی زۆری به ناهومیدی و به ده‌ستی خاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ کوردستان و به هۆی ئه‌وه‌ی که کوردستان خاوه‌ن کارگا نیه له‌ویش به‌ناچاری ڕۆژانه پۆل پۆل له میدانی شار ڕاوه‌ده‌ستن و چاوه‌روانی خاوه‌ن کارانی شاره‌کان بین و کارێکیان پی بکه‌ن که هیچ نه‌بێ ئه‌و ڕۆژه بۆ ژیانی خۆیان و ماڵ و منداڵیان بژیوێیکی که‌م وه‌ده‌ست بێنن. ئه‌و به‌شه‌ش که له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان له لایان خاوه‌ن کار وه‌رگیراون به هۆی حه‌ق ده‌ستی که‌م ده‌که‌ونه ژێر گۆشاری کار چونکه به‌و حه‌ق ده‌سته که‌مه ناتوانن بژیوی ژیانی ماڵیان پێ دابین بکه‌ن بۆیه ناچار ده‌بن دوای کاری رۆژانه شه‌وانه‌ش کاری قونته‌راتی بکه‌ن که کارێکی گه‌ڵیک سه‌خته به بی ئه‌وه‌ی که هه‌ر کامێک له‌و کرێکارانه به هۆی ئه‌و کاره سخته توشی که‌م ئه‌ندامی بێت بێمه‌ی بی‌کاری شمولێ بکا. نامه‌یه‌کی به‌یار جۆزیف پرۆدۆ‌ن فه‌یله‌سوفی به‌ناوبانگ بۆ بلانکی ده‌رباره‌ی موڵکایه‌تی ئه‌وا ده‌لێت: مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک پاشا بژی، پێویسته کاری ئه‌وانی‌تر بدزێ، کرێکار بکوژێ موڵکایه‌تی باوه‌شێکی گه‌وره‌یه بۆ کڵوڵی و تاوانه‌کانمان موڵکایه‌تی چڵیسیه و گۆشتی مرۆڤ ده‌خوا، فێڵ و توندوتیژی و دزی چه‌ند ئامرازێکن که موڵکدار به کاری ده‌هێنێ بۆ تاڵان‌کردنی کرێکار. به راستی ئه‌و قسه‌ی به‌یار جۆزیف پرۆدۆ‌ن سه‌باره‌ت به چێنی کرێکار و موڵکداران واته سه‌رمایه و خاوه‌ن کار له جیگه‌ی خۆیه‌تی چونکه موڵکدارانی چاو چنوکی ئێران و کوردستان له به‌رانبه‌ر کرێکاران دا هه‌موو ئێران و کوردستان به هی خۆیان ده‌زانن و هه‌میشه کرێکار و خه‌ڵکی چه‌وساوه تاڵان ده‌که‌ن بۆیه کرێکاران ئێران و کوردستانیش له به‌رانبه‌ر ئه‌و ناعه‌داله‌تیه‌دا بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه‌کانیان پێویستیان به یه‌ک گرتنێکی پته‌و هه‌یه.
29/9/2009 |
||||
|