|
|
||||
|
کرێکارانی ئێران‌و کۆردستان بۆ ئیدامه‌ی ژیانیان پێویستیان به یه‌ک گرتنێکی پته‌و هه‌یه! حاجی تاوانی وا سی ساڵ له عومری کۆماری ئیسلامی تی‌په‌ر ده‌بێت به بێ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ک هه‌بێت که سه‌رجه‌م کرێکارانی ئێران به‌بێ هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی، بۆچون، جنسی، ئاینی جیاوازیکانی دیکه له ژێر چه‌تری خۆی کۆبکاته‌وه و کرێکاران پشتی پێ ببه ستن و خاوه‌ن کار؛ ئه‌وا به هاسانی نه‌توانێت پۆل پۆل کرێکاران له سه‌ر کار ده‌ر بکات. ئیستا که سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مه کرێکارانی ئێران نه‌ک مافی پێک هێنانی ته‌شه‌کول واتا پێک هێنانی سندیکا و یه‌ک گرتنیان نییه به‌ڵکو له به‌رانبه‌ر خاوه‌ن کاریشدا ناره‌زایه‌تیان لێ قه‌ده‌غه کراوه و خاوه‌ن کار چۆنی پێی خۆشبێت ئه‌وا گرێبه‌سته‌یان بۆ ئیمزا ده‌کات و جا له‌وانه‌یه ئه‌وگرێبه‌سته بۆ 2 مانگ بێت یا بۆ چه‌ند مانگ. بڵام خاوه‌ن کار ده‌ستی ئه‌واله‌یه و هه‌ر کاتێک مه‌یلی لێ بێت ده‌توانێت کرێکاران له سه‌ر کار ده‌ر بکات به‌بێ ئه‌وه‌ی بیمه‌ی بێ‌کاری شمولییان بێت. کۆماری ئیسلامی وه‌ک هێزێکی پشتگیر له خاوه‌ن کاره‌کان هه‌میشه ئه‌ماده‌یه بۆ سه‌رکوت کرده‌نی کرێکاران و ئێرانی له خه‌ڵکی هه‌ژار و به‌تایبه‌ت له کرێکاران کردوه به یه‌ک پارچه جه‌هنه‌م و سال له‌گه‌ل سال بێ‌کاری زیاد ده‌بێ و کرێکارانیش بی کارتر ده‌بن و ژیانیان خه‌راپتر ده‌بێت. هه‌ر ئیستا بێ‌کاری له ئێران له سه‌ره‌وی 40 له سه‌د و ئه‌وانه‌ی ئه‌و کرێکارانه‌ی کاریشیان هه‌یه 80 تا 90 له سه‌دی له به‌ر بێ‌کاری کاری کاتی ده‌که‌ن و زۆر به سه‌ختی ژیانی خۆیان و خێزانیان بۆ دابین ده‌کرێت. جیا له‌وه‌ش زۆر جار خاوه‌ن کار به‌بی ئه‌وه‌ی حه‌ق ده‌ستی چه‌ند مانگی کرێکاره‌کانی دابێت به بیانوی چۆراوچۆر شیرکه‌ته‌کانی داده‌خا و هه‌ر کاتێک له‌گه‌ل ناره‌زایه‌تی کرێکاران ڕووبه‌ڕوو بیته‌وه به تێک ده‌ر و لایا‌نگیری له ئه‌حزاب سیاسی و جاسوسی بۆ وڵاتانی نه‌یاری کۆماری ئیسلامی و دژ به ئه‌منیه‌تی میلی ئێران تاونبار ده‌کرین و له لایان هێزی پولیس ده‌ستگیرو راوپێچی زیندانه‌کان ده‌کرین. بۆ نمونه چه‌ند رۆژێک له‌مه‌و پێش چه‌ند که‌س له چالاکانی کرێکاری له شاری قه‌زوین کۆبونه‌وه که له سه‌ر بێ‌کاری و گیروگرفتی ژیانی خۆیان قسه بکه‌ن به‌ڵام پۆلیس کۆبونه‌وه‌که‌ی به نا ئاسایی دانا و ده‌ستگیرو راوپێچی زیندانی کرد‌ن. له ئێران کرێکارانێکی زۆر که‌م بیمه‌ی بێ‌کاری شمولیان ده‌بێت ئه‌ویش زۆر جار خاوه‌ن کار به‌ئه‌نقه‌ست بیمه‌ی بێکاریان لێ قه‌تع ده‌کات و ئه‌گه‌ر نارازیش بن ئه‌وه له لایه‌ن خاوه‌ن کار ته‌هدید ده‌کرین و به‌بێ هیچ یاسایه‌ک له سه‌ر کار ده‌ر ده‌کرین. له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابه‌ردودا ناره‌زایه‌تی کرێکارانی شیرکه‌تی ئحیاگستری سبز و جی پی ئای سه‌ر به کارخانه‌ی ئێران خۆدرۆ له به‌رانبه‌ر خاوه‌ن کاردا له سه‌ر نه‌دانی بیمه‌ی بێ‌کاری یه‌کێک له‌و نمونانه‌یه که خاوه‌ن کار بیمه‌ی بێ‌کاری به کرێکاره‌کان نه‌داوه. هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا ناره‌زایه‌تی کرێکارانی کارخانه‌ی ئای تی ئای شاری شیراز له به‌رانبه‌ر خاوه‌ن کاردا که 7 مانگه حه‌ق ده‌ستی ئه‌و کرێکارانه‌ی نه‌داوه و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش له لایان خاوه‌ن کار ته‌هدید کراوون که کرێکاره‌کان له سه‌ر کار ده‌ر ده‌که‌ن. ده‌رکردنی 12 کرێکار له لایان خاوه‌ن کاری شیرکه‌تی سنایعی لاستیک بسپارکاوشگری غربی شاری سنه که هه‌ر یه‌ک له‌وانه خاوه‌نی 1 تا 4 سال سابیقه‌ی کار بوون ئه‌وه‌ش نمونه ێه‌کی تره له خسته‌نه ژێر فشاری ژیانی کرێکاران له لایه‌ن خاوه‌ن کار و کۆماری ئیسلامیه‌وه هه‌مووی ئه‌وانه چه‌ند نمونه‌ی بچوکه‌ن له دانی ئه‌زیه‌ت و ئازاری کرێکاران له لایان خاوه‌ن کاران و کۆماری ئیسلامیه‌وه. جیا له قه‌یرانی بێ‌کاری قه‌یرانی ئابوری و گرانی که‌لوپه‌ل ژیانی به خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران و به‌تایبت به کرێکاران هه‌ل چنیوه که وابوو ده‌توانین بڵه‌ێن ناره‌زایه‌تی و خه‌باتێکی یه‌ک گرت‌و و به هێزی جه‌ماوه‌ری و کرێکاری به دژی کۆماری ئیسلامی به‌ریوه‌یه بۆ هه‌ڵ چنینی ئه‌و نیزامه و کۆتایی هێنان به‌و ژیانه و پێک هێنانی ژیانێکی خۆش بۆ هه‌موان. چونکه به راستی سیاسه‌تی شه‌ره‌نگیزی وه‌لایه‌تی فه‌قیه‌ی کۆماری ئیسلامی ئێرانیه بۆته هۆی کاری پێک هێنانی قه‌یرانی ئابوری و بێ‌کاری و تێکدانی ژیانی کرێکاران و خه‌ڵکی هه‌ژاری ئێران جا که وابوو با به هه‌مومان به دژی ئه‌و نیزامه خه‌بات بکه‌ین.
6/9/2009
له نوسر‌اوه‌کانی داهاتودا له سه‌ر وه‌زعی کرێکارانی کوردستان زورتر قسه ده‌که‌ین! |
||||
|