|
|
||||
|
ساخته‌کاری هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆک کۆماری چی لێ که‌وته‌وه؟! حاجی تاوانی
خه‌بات‌و ناره‌زایه‌تی به‌حه‌قی خه‌ڵکی ئێران به هه‌موو چین‌و توێژه‌کانیه‌وه به دژی کۆماری ئیسلامی ئیدامه‌ی هه‌یه. ساخته‌کاری له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا به سه‌رۆک کۆماریشه‌وه هه‌میشه شتێکی ئاسای بووه هه‌موو جارێک سه‌رۆک کۆمار به ساخته‌کاری و ته‌قه‌لوب و دزینی ده‌نگه‌کان بۆته سه‌رۆک کۆمار و هه‌ڵبژاردنه‌کانیش به بێ که‌موکۆڕی و سه‌رکه‌وته‌وانه له میدیاکانی حکومه‌تدا بڵاو کراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جار به هۆی وشیاری سیاسی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک به تایبه‌ت ووشیاری سیاسی لاوان؛ کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌ی توانی ساخته‌کاریکانی هه‌ڵبژاردنی خولی ده‌هه‌می سه‌رۆک کۆماری له‌خه‌ڵک بشارێته‌وه و وه‌کو بڵقی سه‌ر ئاو ته‌قیه‌وه و هه‌موو ساخته‌کاریکانی بۆ خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگای ناو ده‌وله‌تی ئاشکرا بوون. خامنه‌ی ڕیبه‌ری کۆماری ئیسلامی پی وابوو هه‌رچی زووتر سه‌رکه‌وته‌نی ئه‌حمه‌دی نژاد له ڵبژاردندا رابگێنیت ده‌توانێت به‌م چه‌واشه‌کاریانه‌ی خه‌ڵک توشی هه‌ڵه بکات و ساخته‌کاریه‌کان وه‌ک جاری جاران له به‌ر چاوی خه‌ڵک و کومه‌ڵگای ناو ده‌وڵه‌تی گوم بکات. به‌ڵام ساخته‌کاریه‌کانی ئه‌م جاری کۆماری ئیسلامی ئه‌وه‌نده زۆر و رون بوون خامنه‌یش به ڕاگه‌یاندنی سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نه‌ک نی توانی خه‌ڵکی پێ رازی بکات به‌ڵکو ناره‌زایه‌تی ئۆپۆزیسێونی ناو کۆماری ئیسلامی و به تایبت ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئێرانی لی که‌وته‌وه و شه‌قامه‌کانی تاران و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری بوون به میدانی خۆپێشاندانی هێمنانه‌ی خه‌ڵک به دژی کۆماری ئیسلامی. به‌ڵام کار به ده‌ستانی داخ له دڵی کۆماری ئیسلامی وه‌ک کرده‌وه‌ی هه‌میشه‌یان به ده‌رندانه‌ترین شێوه ناره‌زایه‌تی و خۆپێشاندانی هێمنانه و به‌رحقی خه‌ڵکیان خه‌ڵتانی خۆێن کرد و چه‌ندین که‌س گیان‌یان له ده‌ست‌دا و به سه‌دان که‌سیان ره‌وپێچی زیندانه‌کان کرد و به شێوه‌یه‌کی وه‌حشیانه خستیانه ژێر ئه‌شکنجه و پاشان داخ له دڵانی کۆماری ئیسلامی جینایت کار ده‌ست درێژی جنسیان کرده سه‌ر هێندێک له بندکراوه‌کان و به ئه‌م کاره‌شیان لاپه‌رێکی ڕه‌شی دیکه له جینایه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی تۆمارکردو نفه‌ره‌ت و بێ زاری خه‌ڵکیش له‌و حکومه‌ته زیاتر په‌ره‌ی ستاند. جێگای خۆیه‌تی که بڵێم کچه لاوی موسیقا ژه‌ن "ندا ئاغا‌سولتانی" که له مکته‌بی موسیقاوه به‌رو ماله‌وه ده‌گه‌رایه‌وه زۆر به بێ‌بزیانه که‌وته به‌ر ته‌قه‌ی هێزه جینایت کاره‌کانی کۆماری ئیسلامی و گیانی ئازیزی له ده‌ست‌دا و بوو به قوربانی سیاستی شه‌ره‌نگیزی ئحمه‌دی نژاد. راسته له یه‌که‌م ڕۆژدا خه‌ڵک بۆ ده‌نگه‌کانی خۆیان و پشتگیری له ئۆپۆزیسێونی ناو کۆماری ئیسلامی هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌کان به‌ڵام رۆژانی دواتر خه‌ڵک ناره‌زایه‌تی و شیعاره‌کان‌یان به دژی کۆماری ئیسلامی له سنوری داواکردنه‌کاتی ئۆپۆزیسێوون تێ په‌راند و شیعاره‌کان جه‌ماوه‌ریتر بوونه‌وه و ژنان روپۆشه‌کانیان یه‌ک به دوای یه‌ک‌دا فرێدا و مه‌رگ بۆ حکومه‌تی دیکتاتور و زیندانی سیاسی و بندکراوانی نارازی ئازاد بکرین و تاوانباران دادگای بکرین بۆ به شیعار خه‌ڵکی نارازی به دژی کۆماری ئیسلامی. ئێستا که ئه‌حمه‌دی نژاد به‌و هه‌موو ساخته‌کاریه‌وه سه‌رۆک کۆماری ئێرانی به ده‌سته‌وه‌گرتووه و به کۆمه‌ڵ خه‌ڵکی نارازی دادگای ده‌کات. ئحمه‌دی‌نژاد ده‌ی هه‌وێت به زبروزنگ و قڵاچو کردن و توقاندن جه‌ماوری خه‌ڵک حکومه‌ته جینایت کار و کونه‌په‌رسته مه‌زهه‌بێکه‌ی به‌پارێزێت. به‌ڵام بێ‌گومان ئه‌حمه‌دی‌نژاد ناتواێت به توقاندن به‌ر به ئێراده و خه‌باتی خه‌ڵکی نارازی ئێران به دژی کۆماری ئیسلامی بگرێت. و ناره‌زایه‌تی به دژی کۆماری ئیسلامی ئیدامه‌ی ده‌بێ و شکست و سه‌ر شۆری هه‌ر بۆ ئه‌حمه‌دی‌نژاد و حکومه‌ته جینایت کار و کۆنه‌په‌رستیه‌که‌یه‌تی و بی‌گومان سه‌رکه‌وتن بۆ خه‌ڵکی خه‌بات کاری ئێران ده‌بێت.
2/9/2009 |
||||
|