|
|
||||
|
سی سال له‌مه وبه‌ری خه‌لکی ئێران بۆ دیموکراسی و ئازادی و ژیانێکی باشتر‌خه‌باتیان کرد! حاجی تاوانی
سی سال له‌مه‌و‌به‌ر خه‌لکی ئێران بۆ دیموکراسی ئازادی به تایبه‌ت ژیانێکی باشتر له ساڵی 1357 به دژی رژێمی دیکتاتوری پاشای ده‌ستیان دایه خه‌بات و رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان به هێزی سه‌ر جه‌م خه‌لکانی ئێران رژێمی شایان له سه‌رکار لابرد وکۆتایان به عومری نه‌گریسی هێنا. خومینی که چه‌ند سالێک به‌ر له شورشی 57 ی ئێران به بریاری شا له ئێران ده‌رکرا و ماوه‌ێک له عیراق له شارکانی شیعه‌نه‌شین واته نه‌جف و که‌ربه‌لا ده‌ژیا دواتر رۆی کرده فه‌رانسه و له پاریس پایته‌ختی ئه‌و وڵاته که پێده‌لێن لانکه‌ی دیموکراسی و ئازادی نه‌شته‌جه بوو. هه‌ر له‌و ساله‌دا واته ساڵی 1357 که راپه‌رین به دژی حکومه‌تی شا ده‌ستی پی کرد خومینی له پاریسه‌وه به شێوه‌یه‌کی سیحراوی و جادوگه‌رانه په‌یامێکی بۆ خه‌لکی راپه‌ریووی ئێران نارد و باسی له‌وه کردبوو که ئێرانی دوای شا ده‌بی وڵاتێکی دیموکراسی و ئازادیخواز بێت بۆ خه‌لک و نه‌وتی ئێرانیش هی خه‌لکی ئێرانه‌و ده‌بێت هه‌موو که‌س وه‌کو یه‌ک که‌ڵکی لی وه‌ربگریت. ئه‌گه‌ر من ببم به سه‌رۆکی حکومه‌تی ئێران له پاره‌ی نه‌فه‌ت هه‌ر که‌س رۆژانه 75 ته‌مه‌نی پی ده‌رێت. ئه‌و شیعاره جادوگرانه‌ی خومینی ئه‌وکات بۆ خه‌لکی ئێران شتێکی تازه بوو بۆیه کاتێک خومینی به یارمه‌تی ئورپا و سه‌روک کۆماری ئه‌مریکا جیمی کارتر له پاریسه‌وه گه‌رایه‌وه بۆ ئێران خه‌لک پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لی کرد. خومینیش به که‌ڵک وه‌رگرتن له کێش و هه‌وای ئه‌و کات و بکار هێنانی وشه‌ی ئیسلامیگراێی و خودا په‌رستی توانی خۆی له خه‌لک بکات به نوێنه‌ی خودا و بۆ پێک هێنانی حکومه‌تێکی ئیسلامی له ئێران زۆرینه‌ی خه‌لکی خسته ژێر کاریگه‌ری خۆی و حکومه‌تێکی کونه پرستی دینی به سه‌ر خه‌لکدا داسه‌پاندن. به‌لام خه‌لکی شورشگیری کوردستان هه‌رگیز نه‌چۆنه ژێر ئاڵای ئه‌و سیسته‌مه کونه‌پرستیه و ده‌نگیان پی نه‌دا هه‌ر بۆیه کوردستان بوو به جیگای نه‌فره‌ت بۆ خۆمینی و هه‌موو سه‌رۆک کوماره‌کانی کۆماری ئیسلامی هه‌ر له بنی سه‌دری خاینه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌حمدی نژادی جینایت کار. پاشان خۆمینی وه‌کو ئیمامی دینی و نوێنه‌ری خودا له جیاتی جیبه‌جی کردنی به‌لێنه‌کانی واته دیموکراسی و ئازادی بۆ خه‌لکی ئێران و دانی 75 تومه‌نی رۆژانه به خه‌لک به شیعاری مرگ به‌ر ئه‌مریکا خه‌لکی ئێرانی چه‌واشه کرد و خه‌لکی کوردستانیشی به کا‌فر و به دژی شورشی ئیسلامی تاوانبار کرد و 75 تومه‌نی نه‌فتی بۆ کردن به ئاگر و چه‌ندین سال به سه‌ر ئه‌و خه‌لکه هه‌ژاره‌ی دا باراند. له کوردستان شه‌ری کا‌فر و مسلمانی به سه‌ر خه‌لکی کورد داسه‌پاند و به فرمه‌نده‌ی سه‌رۆک کومار بنی سه‌در خاین هێرشیکی به‌ر بڵاوی کرده سه‌ر کوردستان و له سه‌ر بیرورای جیاواز خه‌لکی کوردستانی خلتانی خوین کرد. جه‌لات ئاتولا خال خالی ئیمانی ته‌واوی به‌وه بوو که خه‌لکی کورد کافرن و ده‌ستی له پێرو لاو ژن و مندالی کورد نه‌ده‌پاراست هه‌رچی وه‌به‌ر ده‌ستی که‌وتبا وه‌کو ئاش ده‌ی هارین و خه‌لتانی خوینی ده‌کردن و له قارنه و قه‌لاتان به ته‌ور ده‌ست و پای خه‌لکی بی تاوانی په‌راند و له شاری سنه‌ش چۆن نه‌دای ئاغا سولتانیان له سه‌ر شه‌قامه‌کانی تاران خه‌لیانی خوین کرد هه‌ر ئه‌واش له ساڵی 1359 به ده‌یان مندالی کوردیان له ناو بێشکه‌دا خلتانی خوین کرد . له شه‌ری 8 ساله‌ی نێوان ئێران و عیراق دا خومینی وه‌کو سه‌رۆکی حکومه‌تی ئیسلامی و خامه‌نه‌ی وه‌ک سه‌رۆک کوماری ئیسلامی ئێران به شێوه‌ێکی جادوگه‌رانه به هه‌زاران رۆله‌ی خه‌ڵکیان له‌و شه‌ره‌دا به کوشتدا و قورئان و کلیلیان پی ده‌دان گویه که له رێگا‌ی ئیسلام دا شه‌هید بوون ده‌چنه بهشت ئه‌وه بۆچۆنی واقیعی راهبه‌رانی ئیسلامی ئێران بوو بۆ رۆله‌کانی خه‌ڵک. له ساڵی 1369دا کاتێک که خومینی ته‌مه‌نی درێژی بۆ هه‌موان به‌جێهشت به‌ڵام میراتی جینایه‌ت و خیانه‌ته‌کانی بۆ خامه‌نه‌ی به‌جیهشت تا ئێستاش خامه‌نه‌ی به هێزی سه‌رکوتگری حکومه‌تی درێژه به‌و سیاسته ده‌دات. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساله‌دا حکومه‌تی خامه‌نه‌ی به سه‌دان خه‌بات و ناره‌زایه‌تی دیموکراتێکی خه‌لکی سه‌راسه‌ری ئێرانی سه‌رکوت کردووه. له‌وانه سه‌رکوتی خه‌باتی ژنان، کرێکاران، خویندکارانی زانکۆکان، ماموستایانی قوتابخانه‌کان بگره تا سه‌رکوتی ئه‌و شورشه‌ی که ماوێه‌که له تاران و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ده‌ستی پی کردووه. کۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی سی سال له ته‌مه‌نی نه‌گریسی له سه‌ر سه‌ره‌تایترین ماف به هه‌زاران که‌سی زیندان و ئشکه‌نجه گۆله‌باران و له سیداره داوه ئه‌وانه چه‌ند نمونه‌یه‌کی بچوکن له درنده‌گی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران. ئه‌وانن سنه‌دی سی سال له جینایته‌کانی کۆماری ئیسلامی وه‌ها حکومه‌تێک مه‌گه‌ر خه‌لک له ژێره‌وه له ریگ و ریشه‌ی ده‌ر بێنی ئیجینا به گۆرینی ئه‌م یا ئه‌و سه‌رۆک کۆمار قابیلی گۆرانێکی بنه‌ره‌تی نیه چونکه له حکومه‌تی ئیسلامی‌دا هه‌ر که‌سێک بێته سه‌ر کار یاسای و‌لایه‌تی فه‌قه به‌ریوه ده‌بات و ئالۆگۆرێک له ژیان و گۆزرانی خه‌لکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی ئێران‌دا پێک نایه‌ت. 26/6/2009
|
||||
|