|
|
||||
|
دوای سی سال سه‌فری خامنه‌ی بۆ چه‌ند شارێکی کوردستانی ئێران! حاجی تاوانی
سه‌فری خامنه‌ی سه‌رۆکی حکومه‌تی ئیسلامی ئێران دوای سی سال چوونی بۆ کوردستانی ئێران بۆ مه‌به‌ستێکی تایبه‌تی بوو ئه‌ویش بۆ به‌شداری خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران بوو. ئه‌و هه‌وڵی دا خه‌ڵک رازی بکات که به‌ڵکو ئیمساڵ له نمایشی به‌ناو هه‌ڵبژاردنی ئه‌و 4 کاندیداتوره کۆنه‌په‌رست وجینایت‌کارانه‌دا به‌شداری بکه‌ن. هه‌روه‌ک ده‌بینین خه‌ڵکانێک پێشوازیان له هاتنی خامنه‌ی بۆ کوردستان کرد زۆر که‌س پیان وایه زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و خه‌ڵکانه له سوپا و به‌سیج و جاشه بی کلکه‌کانی سه‌ر به حکومه‌ت بوون هه‌ندێک که‌سیش پیان وایه ئه‌و خه‌ڵکه هه‌مووی بۆ پشتگیری له حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران له شارکانی کوردستانه‌وه هاتوون بۆ پێشوازی له خامنه‌ی. لێره‌دا ئه‌وه ده‌بێ راستبێت که زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکه‌که له سوپا و به‌سیج و جاشه‌کانی سه‌ر به حکومت پێک هاتبێت چونکه کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ک نه‌رێتی هه‌میشه‌ی خۆی که بۆهه‌ر شوێنه‌کی ئه‌و کوردستانه ده‌چێت بۆ نمایش و خۆ نیشاندان و ترساندن توقاندنی خه‌ڵکی کورد هێزێکی زۆر له سوپا و به‌سیج و جاشی خۆفروش له زۆربه‌ی شاره‌کان کۆده‌کاته‌وه هه‌ر بۆیه پێشوازی له خامنه‌ی نابێ له سه‌ر حسابی خه‌ڵکی تێکوشه‌ری کوردستان ته‌واوبێت. من پێم وایه پێشوازی له خامنه‌ی ئه‌گه‌ر خه‌ڵک زۆر له‌وه که‌متریش بێت بۆ کۆماری ئیسلامی گرنگی خۆی هه‌یه چونکه ئه‌و په‌روپاگه‌نده‌ی خۆی پێوه ده‌کات. به‌ڵام گرنگتریان ئه‌وه‌یه که ئایا دوای سی سال خامنه‌ی چ پیامێکی گرنگ و دل خۆشکه‌ری بۆ خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی کوردستان پی بوو که پێشکه‌شیان بکات؟ ئایا له‌و خه‌ڵکه‌ی پرسی ئێوه کێشه‌تان چیه له‌گه‌ل کۆماری ئیسلامی و چیتان ده‌وێت؟ خامنه‌ی داوا له خه‌لکی کورد ده‌کات و ده‌لێت: ئێوه ده‌بێت له هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا به‌شداری بکه‌ن ئێمه هه‌مومان میله‌تی ئێرانین و هیچ جیاوازیک له نێوانماندا نیه و ئێوه‌ش وه‌ک برایانی پێشمه‌رگه‌ی مسلمان مه‌به‌ستی جاشه‌کانه که‌ڵک له ئه‌زمونی ئه‌و چه‌ند ساله‌ی کۆماری ئیسلامی وه‌رگرن و رێگا مه‌ده‌ن خه‌ڵکانی دژی شۆرش درز بخانه ناومانه‌وه. به‌ڵێ مه‌به‌ستی خامنه‌ی ئه‌و ئه‌زمونه کۆنه په‌رست و دژه مرۆڤانه‌یه که سی ساله کۆماری ئیسلامی ئێران په‌یره‌وی ده‌کا و مافی میله‌ته‌کانی ئێران به‌تایبت مافی میله‌تی کورد پێشیل ده‌کا و رۆژنێ له سه‌ر بیر‌و باوه‌ر به سه‌دان که‌س له خه‌ڵکی ئێران به تایبه‌ت خه‌ڵکی کوردستان ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان ده‌کا و توشی ئه‌شکه‌نجه و کوشتن ده‌بنه‌وه. هه‌ر ئێستا به ده‌یان رۆژنامه‌ی داخسته‌وه و رۆژنامه‌وانانیش له زیندانه‌کاندا به سه‌ر ده‌بن خه‌ڵکی کوردستانی ئێران هه‌میشه دژی ئه‌و ئه‌زمونه خه‌باتیان کردووه وئێستاش به قسه‌ی ملا خامنه‌ی چه‌واشه‌نابن و له نمایشی هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ئێران‌دا به‌شداری ناکه‌ن. چۆن هیچ جیاوازیک له نێوان میله‌تانی ئێران‌دا نیه؟ که‌وابوو بۆچی تا ئێستاش حکومه‌تی کۆنه په‌رستی ئیسلامی ئێران 4 کارگای له کوردستان دانه‌ناوه بۆ ئه‌وه‌ی سالانه به میلیون خێزانی کورد بۆ بژێوی ژیانیان روونه‌که‌نه شاره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان. ئه‌گه‌ر جیاوازیک نیه بۆچی له جیاتی دانانی چه‌ند کارگه‌یه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بێکار نه‌بن و تا روونکه‌نه ماده سر که‌ره‌کان له هه‌ر شارێکی کوردستان یه‌ک پادگان و چه‌ندین بنکه‌ی نیزامی گه‌وره‌ی تێدایه و له به‌رانبه‌ر هه‌ر نارزایه‌تیه‌کی خه‌ڵکی دا به گوله وه‌ڵام ده‌درێنه‌وه و راپێچی زیندانه‌کان ده‌کرێن و پاش ئه‌شکه‌نجه دان زۆریک له‌وانه تیرباران ده‌کرێن. ئه‌گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی خامنه‌ی راسته و هیچ جیاوازیه‌ک نیه و هه‌مووی یه‌ک میله‌ته بۆچی نه‌خوێنده‌واری له کوردستاندا له هه‌موو شوێنه‌کانی دیکه‌ی ئێران زیاتر و تائێستاش قوتابخانیه‌کی به زمانی کوردی لی نیه؟ ئه‌وانه هه‌موویان جیاوازین له نێوان کوردستان شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران و به‌تایبه‌ت له نێوان خه‌ڵکی کورد و کۆماری ئیسلامی نیشانده‌دات به‌ڵام خامنه‌ی خۆیانی لی گێل ده‌کات و پێوایه به‌و قسانه‌ی ده‌توانێت خه‌ڵکی کوردستان چه‌واشه‌کات بۆسه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگ دان. خامنه‌ی له کاتێکدا ئه‌و قسانه بۆ خه‌ڵکی کوردستان ده‌کات که سی ساله ته‌واوی ته‌مه‌نی ده‌سته‌ڵاتی خۆی دا نه‌ک هه‌ر به زۆری سه‌ره‌نێزه یاسای کۆنه پرستی ئیسلامی به سه‌ر خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبت خه‌ڵکی کورد داسه‌پاندووه وه هه‌موو مافێکی لی زه‌وت کردوون به‌ڵکو هه‌موو ژێخانی ئابوی کوردستانیشی به تاڵان بردووه. ئه‌و زۆله جاشه کوردانه‌ی سه‌ر به حکومه‌تی ئیسلامی ئێران که له به‌ر چاوی خه‌ڵکی کورد باوه‌ش له ملی خامنه‌ی جینایه‌ت کار ده‌که‌ن و ناو چه‌وانی ماچ ده‌که‌ن دڵنیابن رۆژێک ده‌بێت که خه‌ڵکی تێکوشه‌ری کوردستان لێان نابورن.
27/5/2009 |
||||
|