|
|
||||
|
بیر‌و بۆچونێکی شڵه‌ژاو و سیحراوی! حاجی تاوانی
که‌م‌نین ئه‌و که‌سانه‌ی که داناییه‌کی پته‌و عه‌قڵێکی باڵایان هه‌یه که فکره‌یه‌ک وه‌کو روناکییه‌کی له ناکاویان له‌گه‌ڵدایه و به مێشکیاندا تێده‌په‌ڕێ و خه‌یاڵاتێک تێده‌چی، که تاکه له جۆرێتیدا. جوانتین نمونه‌ی ئه‌م جۆره‌ش ئه‌و به‌رێزانن که کاتی خۆی که‌مینه‌یان له ناو کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه راگه‌یاند و پاشانیش به خراپ کاریه‌کی زۆره‌وه جیای خۆیان له کۆمه‌ڵه‌ی شورشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران راگه‌یاند. هێنانی باسی چاکسازی و ریفورمه‌کی بێ بنه‌ما له لایان که‌مینه‌وه بۆ ناو کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌نده بێ بنه‌ما بوو که له ناو خۆشیاندا نه‌ک نیانتوانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن به‌ڵکو بۆ رێکخراوه تازه‌که‌شیان بوو به گرفتێکی گه‌وره و وه‌کو گۆمێکی گێژ به ده‌وری خۆیدا ده‌یان خولێنیته‌وه ئه‌وه‌ش زیاتر نمونه‌ی سیحرێکی خه‌یالی و له راستیدا ئه‌و شڵه‌ژانه فێکری گشتگێری قووڵه بوو که له هێڵه پانه فیکریه‌کانیاندا په‌یره‌ویان لی ده‌کرد و پیانوابوو ده‌توانن هه‌موو وه‌همه زانستی و سیاسی و کومه‌ڵاێتیه‌کانمان بۆ راڤه بکه‌ن. کاک عومه‌ری ئیخانی‌زاده له کانالی ئاسمانی ئاسوسات‌دا سه‌بارت به چاکسازی و ریفورم ده‌لێ: کاتی خۆی له ناو کۆمه‌ڵه‌دا پاوانخوازان نه‌یان هێشت و ئێستاش له حیزبی تازه‌ماندا نیروی حادت ناهێلێت چاکسازی و ریفورم بکرێت ئێمه له پلینۆمی دووهه‌مدا سه‌بارت به ئه‌و مسه‌له‌یه ره‌خنه‌ی زۆرمان له خۆمان گرتووه.
سه‌یری بریارنامه‌ی پسند کراوی پلێنومی دووهه‌می ئه‌و به‌رێزانه بکه‌ن. په‌سندکراوی پلینۆمی دووهه‌می کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی: ئه‌لف: بوونی هێزێکی چه‌پ و سۆسیالیستی ئه‌مڕۆیی بۆ به‌ره‌وپێشچوونی خه‌باتی چه‌وساوه‌کان و بێبه‌شان و گه‌شه‌ی دێمۆکراسی و بزاڤی رزگاریخوازانه و نه‌ته‌وه‌یی له کوردستان پێویستیه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره؛ ب: یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه به قازانجی ئیعتیباری کۆمه‌ڵه و به قازانجی یه‌کگرتنی ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان و خه‌باتی چه‌وساوه‌کان و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و هه‌قخوازی کوردستانه؛ ج: یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کۆمه‌له، له لایه‌ن دۆستان و لایه‌نگرانی کۆمه‌ڵه و خه‌مخۆرانی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌وه وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی بایه‌خدار چاوی لێده‌کرێ و، داوای ده‌کرێ، دووپات کردنه‌وه‌ی وه‌شه‌ی هێزێکی چه‌پ سوسیالیست و دیموکراسی خواز له لایان به‌رێزانه‌وه وه‌شێکی تازه نیه و کۆمه‌ڵه له ناو کۆمه‌ڵگادا له کرده‌وه‌دا به‌وه ناسراوه ئێوه ناتوانن ئه‌و وه‌شانه به کۆمه‌ڵه به‌فروشنه‌وه. به پی ئه‌و بریارنامه‌یه و قسه‌کانی کاک عومه‌ری ئیلخانی‌زاده له کانالی ئاسمانی ئاسوسات که پێشۆتر ناوی رۆژهه‌لات تی.ڤی بوو پێده‌چێت له جیابونه‌وه و خراپ کاری و په‌رژو بلاو کرده‌نی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه له سالی 2007 دا په‌شێمان بوبه‌وه و بوویه ئیمرۆ یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه به قازانجی ئیعتباری کۆمه‌ڵه و به قازانجی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی کوردستان ده‌زانن. به‌لام ئایا بۆ باسی جیابونه‌وه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵه نه‌کردووه که به قازانجی ئیعتباری کێ و کام بزوتنه‌وه بوو؟ به‌رێزان: ئایا ئیستا ده‌بینن که کڵۆڵی بیرکردنه‌وه چه‌نده زه‌ره‌ری لێ ده‌که‌ویته‌وه؟ کاتێک که کاک عومه‌ری ئیلخانی‌زاده دوو سال به‌ر له ئێستا له به‌ر ده‌م لایه‌نی سێ هه‌م به سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه ده‌لێت بروون بنوسن و به خه‌لک بلێن که من عومه‌ر به‌رپرسی ئه‌و جیابونه‌وه و له یه‌ک ترازانی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه‌م کاک عومه‌ر ده‌بوایه بیرێکیش له ئێستا بکاته‌وه و به‌م جۆوه بریارای جیابونه‌وه نه‌دات. هه‌ر چه‌ند ئاگادارم هه‌ولێکی زۆر ده‌را که کاک عومه‌ر و هاوڕێیانی له بریاری جیابونه‌وه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵه پشێمان بنه‌وه به‌لام رازی نه‌بوون. کاک ره‌زای که‌عبیش به نوبه‌ی خۆی هه‌ر دوای جیابونه‌وه‌که به ناحه‌ق له ژووری پالتاکی سوسیالیست تا بووی کرا له‌گه‌ل نیارانی کۆمه‌ڵه راستیه‌کانییان چه‌واشه کرد و وێنه‌ێکی ناشیرینییان له کۆمه‌ڵه و سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی نیشاندا به بروای من ئه‌و جۆره باسانه‌ش بۆ ئه‌و به‌رێزانه ده‌ست که‌وتێکی نه‌بوو. کورد وه‌ته‌نی مه‌به‌ستم کای کون به‌باکردن و برینی کون کولانه‌وه نیه به‌ڵکو واقعێتێکی حاشا هه‌ل نه‌گره که ده‌بێت باسی بکرێت و هه‌ر چه‌نده من پێم وایه برینی کونیش ده‌بێت چاره‌سه‌ر بکرێت ئیجنا وه‌کو نه‌خۆشی ژێرپنجه سه‌ر هه‌ڵده‌داته‌وه ئه‌و کات نه‌ک چاره سه‌ر ناکرێت به‌ڵکو لاشه‌که‌ش له‌گه‌ل خۆی ده‌باته ناو گوره‌وه. ئه‌و جیابونه‌وه بێ‌بنه‌مایه‌ی به‌رێزانی که‌مینه له ناو کۆمه‌ڵه‌دا ئانجامیاندا راسته که له ئا‌ست هێزی پێشمه‌رگه‌دا بۆ ماوه‌ێکی کورت‌ماوه کۆمه‌ڵه‌ی کزکرد به‌لام بێ‌گۆمان له ئا‌ست پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تێدا نه‌ک نیتوانی کۆمه‌ڵه کزکات به‌ڵکو به‌هێزیشی کرد و نازناوێکی گوماناویشی بۆ ریکخراوه تازه‌که‌ی خۆیان پێک هێنا. ئایا به‌رێزان ئێستا ده‌بینن وام ده‌رخستبێ که بنه‌ماکانی مسه‌له‌که شتێکی‌تربن نه‌ک چه‌مکێکی فیکری هه‌روه‌ها هۆکاری له دایکبونی واقیعه‌کان نه‌بن؟. له ناو کۆمه‌ڵگادا ده‌بینن یا به‌شێوه‌یه‌کی وردتر ناوێکی رووت به کاردێ بۆ پێناسه‌کردنی کۆمه‌ڵه مرۆڤێک زۆر جار له کاتی مندڵیماندا له رێگای فێرکردنی یاسا سه‌ره‌تاییه‌کانه‌وه ده‌گه‌ین به چه‌ند ناوێکی کۆمه‌ڵی یا ناوی جۆره پۆله‌کان که هه‌رگیز ئاماژه‌ی حه‌قیقه‌ت نین به‌لام بکاریان دینن ئه‌وه‌ش جۆرێک له‌و فیکره شڵه‌ژاوانه‌یه که له ناو ناخی زۆرێک مرۆڤ جیگای خۆی کردووته‌وه. له‌م باروه پیویسته ئه‌وه بلێم له سیاسه‌تیشدا مرۆڤ تا ده‌گات به حه‌قیقه‌ت پێویستی به مشت‌ومرێکی زۆر هه‌یه و بریاردانی پێش وه‌خت زه‌ره‌رو زیانی لی ده‌که‌ویته‌وه و هه‌م ڕیزه‌کانی ناو ڕێکخراوه‌که‌دا و هه‌م له کۆمه‌ڵگاشدا به چاوێکی گوماناویه‌وه سه‌یری ده‌کرێت هه‌ر وه‌ک ئێستا ده‌ی بینین. ئێستا که ئێوه ماوه‌یه‌که بانگێشه‌ین بۆ گه‌رانه‌وه‌تان و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی کۆمه‌ڵه ده‌که‌ن زۆرم پی باشه به مرجێک ئه‌و بانگێشه‌یه له سه‌ر بنه‌مایه‌کی حه‌قیقی بێت و به باشی بیرتان لێ کردبیته‌وه. من پێم وایه کۆمه‌ڵه‌ش وه‌ک هه‌میشه دڵی گه‌وره‌یه بۆ ئێوه و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به دلێکی پاک و د‌ڵسوزانه ده‌یانه‌وێت کار بکه‌ن له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه ئه‌و هه‌نگاوه‌ش بی‌گومان به قازانجی سه‌ر جم کۆمه‌ڵه و بزوتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای کوردستانه. 21/5/2009 |
||||
|