|
|
||||
|
نمایشی به ناو هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆمار! حاجی تاوانی
هه‌ر 4 سال جارێک نمایشی به ناو هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری له ئێران به‌رێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند مانگێک به‌ر له هه‌لبژاردن پروپاگه‌نده‌ی بالاکانی ناو خۆی کۆماری ئیسلامی سه‌بارت به کاندیداتوری بۆ سه‌رۆک کۆماری ده‌ست پی ده‌کات و هه‌ر باله‌ی بۆ به‌رگری له بۆچونه‌کانی خۆی و کاندیداتوره‌که‌ی میکروفون به ده‌سته‌وه ده‌گرن و داوا له خه‌لک ده‌که‌ن که ده‌نگیان پی به‌ده‌ن به بی ئه‌وه‌ی له نێوان ئه‌و بالانه‌دا به‌رنامێکی جیاواز هه‌بێت بۆ توزێک ئازادی رای ده‌ربرین و که‌مێک دیموکراسی و باش کردنی ژیانی خه‌ڵک. که‌وابوو هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆمار چ سودێکی ده‌بێت بۆ ژیان و گوزرانی خه‌ڵکی ئێران و به‌تایبت بۆ خه‌ڵکی کوردستان. به راستی ده‌نگدان به باڵه‌کانی کوماری ئیسلامی ده‌نگدانه به پاراستنی ئه‌و سیستمه زالم و کۆنه پرسته‌یه که چه‌ندین ساله بۆته موته‌که‌ی سه‌ر شانی خه‌لکی ئێران و به‌تایبت خه‌لکی کوردستان. ئیستا که هه‌لبژاردنی سه‌رۆک کۆماری نیزیک ده‌بیتته‌وه ئه‌وجاریش وه‌ک جارانی پێشوتر مل ملانی له نێوان بالاکاندا بۆ به‌ده‌ست هێنانی ده‌نگی زۆرتر ده‌ستی پی کردووه که کامیان بتوانێت ببێته سه‌رۆک کۆمار و ده‌سته‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێویستیان به پاره‌یه‌کی زۆر هه‌یه و باجه‌که‌شی خه‌لک ده‌بێ بیدات. ئه‌و هه‌لبژاردنانه تا مه‌رجعی شیعه گه‌رایی له ئێران‌دا بریارده‌ری کوتایی بێت و هه‌موو کاندیداتوره‌کان سلاحیه‌تی خۆیان له سیته‌مێکی جیناێتکاری وه‌کو شورای نیگابان و وه‌لایه‌تی فه‌قێ وه‌رگرن چ سودێکیان بۆ ژیان و گوزرانی خه‌لک هه‌یه؟. له ماوه‌ی سی سالی رابردودا هه‌ر دوو بال خۆیان تاقی کردۆته‌وه که نه‌ک نه‌یانتوانێوه ژیانه‌کی ئاسوده و شیاوی ئینسانی بۆ کۆمه‌ڵه‌گای ئێران و کوردستان ده‌سته‌به‌ر بکه‌ن به‌ڵکو ساڵ له‌گه‌ڵ ساڵ ئابوری ئێرانیان زیاتر توشی قیران کردوه و هه‌ژاری و بێ‌کاری له راده به‌ده‌ریان به سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌پاندوه. جگه له‌وه‌ش له ژێر ده‌سته‌لاتی ئه‌و دوو باڵه‌دا به هه‌زاران ژن و پیاو و لاوی که‌م ته‌مه‌ن واته ژێر 18 ساڵه به بیانوی جوراوجور ره‌وانه‌ی زندانه‌کان کراون و دواتریش زۆرێک له‌وانه له ناو زندان و له ده‌ره‌وه‌ی زندان ئیعدام کراون. ئیستا که سه‌رۆک کوماری ئێران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد سه‌بارت به قه‌یرانی ئابوری وڵاتانی غه‌رب بۆ خه‌لک قسه ده‌کات و به شێوێکی چه‌واشه‌و ساخته‌گی باس سه‌ربه‌خۆی ئابوری ئێران ده‌کات و ده‌لێت: ئابوری ئێمه ئابوریه‌کی سه‌ر به‌خۆمان هه‌یه و پشتی به ئابوری هیچ ولاتێک نبه‌ستووه: ئه‌حمه‌دی‌نه‌ژاد ده‌لێت سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئێران ئابوریه‌کی به هێزی هه‌یه له بواری ئازادی و دێموکراسیش له وڵاتانی دیکه باشترین. ئه‌وه له کاتێک دایه که هه‌موو که‌س ده‌زانێت ئابوری وڵاتانی غه‌رب ئه‌گه‌ر قیرانی له‌وه زیاتریشی بۆ پێش بێت هێشتا ناگاته راده‌ی دارمانی ئابوری سه‌رۆک ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد. له ماوه‌ی ئه‌و 4 ساله‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد دا ئابوری ئێران به ته‌واوی داته‌پیوه‌و راده‌ی بێ‌کاری گه‌یشتوته 35 تا 40 له سه‌د به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئێران و کوردستان له هه‌ژاری دا ژیان به سه‌ر ده‌بن و به چه‌ندین مانگ هه‌ق ده‌ستی کرێکاران و ماموستایانی قوتابخانه‌کان ناده‌رێت و کرێکاران له سه‌ر مانگرتن بۆ به‌رگری له مافه‌کانیان توشی لیدان و زندان و ئه‌شکنجه ده‌بنه‌وه و کرێکانی کوره‌خانه‌کان هه‌ر کاتێک داوای بردنه سه‌ری هه‌ق ده‌سته‌کانیان بکه‌ن له‌لایان به‌رپرسانی کوماری ئیسلامیه‌وه به لایانگری له ئه‌حزابی سیاسی و دژ به کوماری ئیسلامی تاوانبار ده‌کرین. سه‌رۆک کۆماری ئێران له کاتێکدا باس له باشی ئابوری و ئازادی و دیموکراسی ده‌کات که هه‌ر ئیستا به میلیون لاو له به‌ر بێ‌کاری و بی‌ئیمکاناتی و سه‌ر گه‌رمی رویان کردوته ماده سڕکه‌ره‌کان ڕۆژانه برو نابودی مه‌رگ ده‌چن و ژنان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێک له لایان مێردوو که‌س و کاریان سوکایه‌تیان پی نه‌کرێت و وه‌کو ئینسان رێزیان لێ بگیرێت خه‌بات ده‌که‌ن که‌چی له لایان کار به‌ده‌ستانی حکومه‌ته‌وه تومه‌تی دژ به ئه‌منیێه‌تی میلی ئێرانیان ده‌خریته پال و نوینه‌رانیان زندانی و شکنجه ده‌کرین هه‌ر رۆژنامه وانێک نوسراوه‌که‌ی به دلی حکومه‌ت نه‌بێت بانگشتی دادگا ده‌کرین و زۆر جاریش مه‌حکوم به ئیعدام و ئیعدام ده‌کرین. ئه‌وه‌یه ئابوری سه‌ر بخۆی و ئازادی و دیموکراسی که باله‌کان و سه‌رۆک کۆماری ئیسلامی به پێچه‌وانه‌وه باسی ده‌کات و خه‌لکی پی چه‌واشه ده‌کا. بۆیه زۆر گرنگه خه‌لکی ئێران به هه‌موو چین توێژه‌کانه‌وه جارێک بۆ هه‌میشه ده‌نگ نه‌ده‌ن به‌و سیسته‌مه کۆنه پرست و جناێت کاره‌ی کۆماری ئیسلامی. له سالی 1374 تا سالی 1378 که خه‌ڵک بۆ دوو ده‌وره ده‌نگیان دا به خاته‌می بۆ سه‌رۆک کۆمار واتا بالی به ناو ریفورم خواز پیان وابوو ئه‌و باله ده‌توانێت له ناو سیسته‌می حکومه‌تی ئێران‌دا ریفورم پێک بێنێت و هه‌ندێک ئازادی و دیموکراسیش بۆ کۆمه‌ڵگای ئێران ده‌سته به‌ر ده‌بێت. که‌چی نه‌ک نه‌یانتوانی بچکوله‌ترین ریفورم له‌و سیسته‌مه مه‌زهه‌بی و کۆنه پرستیه‌دا پێک بێنێ به‌ڵکو هه‌تا نه‌یانتوانی له به‌رامبه‌ر ئوسولی گه‌رایاندا به‌رگری له بۆچۆنه‌کانی خۆشیان بکه‌ن به‌ناچاری گه‌رانه‌وه سه‌ر سیستمی پێشوو. بۆیه من پیوایه ئه‌و ده‌وره‌ش ئه‌گه‌ر بالی به ناو ریفوم ده‌نگه‌کان بۆ خۆی مسۆگه‌ر بکات و ده‌سته‌ڵا‌تیش به ده‌سته‌وه بگرێت به‌لام ناتوانێت له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌لاتی مرجه‌عی شیعه‌گرایی له ئێران دا هه‌نگاوێک برو پێشتر بچێت که‌وابوو به نسبت ژیان و گوزرانی خه‌ڵکی هه‌ژار و چه‌وساوه‌ی ئێران فه‌رق ناکات هه‌ر هه‌مان ئاش و هه‌مان کاسه‌یه. 16/4/2009 |
||||
|