|
|
||||
|
وتووێژ بۆ ئارزیابی و نقدی سیاستێک یا بۆ مه‌به‌ستێکی تابه‌تی وشکاندنی که‌سایه‌تیه‌کان! حاجی تاوانی
ئیستا شێوازێکی تازه‌ی نوسین له سه‌رکۆمه‌ڵه ده‌ستی پی کردووه ئه‌ویش نوسه‌ر به‌ر له‌وه‌ی بیر له نوسینی ره‌خنه‌گرانه یا نقدی سیاسته‌ێک بکاته‌وه بیر له‌وه ده‌کاته‌وه که چون برابه‌ره‌که‌ی به ناو وناتوره و خه‌ون و خه‌یال سوک کات و تیکی بشکێنێت. کاک ره‌زاش له‌و بواره‌دا ماموستایه‌کی گه‌لێک زانا‌و به هێزه و ده‌توانیت به ئه‌ندازه‌ی کتیبیک قسه‌ی ناراست و غیره واقعی هه‌لێت و په‌لێته‌ت و چه‌واشه‌کارانه باس بکات. هه‌ر بوویه‌ش سه‌ره‌تای وتووێژه‌که‌ی خۆی له سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دارشته‌وه وله دیره‌کانی یه‌که‌می نوسراوه‌که‌ی‌دا سکرتیری کۆمه‌ڵه که سال ونیوێک له‌مه‌وپێش له هه‌موو بوارێک‌دا به ماموستای خۆی ده‌زانی و خۆشی به قوتابی به‌لام ئیمرۆبه سکرتیرێکی نه‌خۆش و به تاقمێکی دور له کومه‌ڵگای تاوانبار ده‌کات. ئه‌و به‌رێزه له وتووێژه‌که‌یدا ده‌لێت: به‌رژه‌وه‌ندیی سکرتێرێکی نه‌خۆش و تاقمێکی دوورکه‌وتوو له خه‌باتی راسته‌قینه، کۆمه‌ڵه‌ی به‌ره‌و لێکترازان برد. لێره‌دایه که کاک ره‌زا هه‌موو کیشه‌کانی لێکترازانی کۆمه‌ڵه‌ی شورشگیری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئێران ده‌خاته ئه‌ستۆی سکرتێری کۆمه‌ڵه به‌بی ئه‌وه‌ی باسێک له ده‌ورو نه‌خشی خۆی بکات که وه‌ک ئه‌ندامێکی ده‌فته‌ری سیاسی ئه‌وکاتی کۆمه‌ڵه چ ده‌ورو نه‌خشێکی مثبتی گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به لێکترازانی کۆمه‌ڵه بگریت؟ به بروای من هۆی سه‌ره‌کی لێکترازانی کۆمه‌ڵه ده‌ورو نه‌خشی منفی کاک ره‌زا و هاورێیانی بوو که به هیچ جورێک له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه پێک نه‌ده‌هاتن و جیابونه‌وه‌ی خۆیان به‌سه‌ر کۆمه‌ڵه داسه‌پاند. کاک ره‌زا له درێژه‌ی وتووێژه‌که‌یدا ده‌لێت: به‌راستی ئێمه بریاری جیابونه‌وه‌مان نه‌دا: ئێمه خوازیاری رێفورم بوین، رێفورم پێویستیکی کۆمه‌ڵایتی و حیزبی بۆ. ته‌نیا کۆمه‌ڵه‌ی نه‌ده‌گرته‌وه به‌لکو هه‌موو حیزبه‌کانی که‌م تا زۆر له سه‌ر دوو ریانێک دانابوو. کاتێک کێشه‌کان قۆلتر ده‌بۆنه‌وه و لاینی سێهه‌م که‌وته ناوبژیوانی و چه‌ندین پیشنیاری زۆر دلسوزانه‌ی خسته به‌رده‌م هه‌ر دوو لامان، ئێمه هه‌موو پێشنیاره‌کانی ئه‌وانمان بۆ کاری هاوبه‌ش قه‌بۆل کرد. ئێمه داوامان کرد که کۆنگره بۆ شش مانگ بکه‌ویته دواوه، لاێنی سێهه‌م وتی باسێ مانگ بێ، ئێمه قه‌بۆلمان کرد. پیشنیاریان کرد وه‌ک دوو باڵی کۆمه‌ڵه پێکه‌وه کار بکه‌ین، ئێمه قه‌بۆلمان کرد. من تا ئه‌و جیگای ئه‌گاداری کێشه‌کان بووم ده‌توانم بلێم 99 له سه‌دی ئه‌و قسانه‌ی کاک ره‌زا به کاری هێناون پیچه‌وانه‌که‌یان راست و واقعین. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی کاک ره‌زا و هاورێیانی بریاردان له سه‌ر جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له کۆمه‌ڵه نه‌بوو و هه‌موو پێشنیارکانی ڵایه‌نی سه‌میان قه‌بۆل بۆ وداوای رێفورمیان ده‌کرد ئه‌ی بۆچی؟ ئه‌و هه‌موو بێن وبه‌هانه‌یه‌ن به کۆمه‌ڵه ده‌گرت وه‌کو راگه‌یاندنی که‌مینه و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی ودواتر راگه‌یانه‌وه‌ی که‌مینه و پاشانیش داوای کاری هاوبه‌ش له کۆمه‌ڵه‌دا وه‌ته په‌نجا، په‌نجا و به قۆلێ خۆتان راگرته‌نی کونگره بۆ سێ مانگ ودژایه‌تی له‌گه‌ل کۆنگره‌ی 12 که له کۆنگره‌ی 11دا خۆشتان ده‌نگتان به وه‌خته‌که‌ی دابوو دواتریش که‌وتنه بین‌و هێنانه پیشی باس رێفورم و چاکسازی له کۆمه‌ڵه‌دا چی بوون؟ پێروکردنی سیاستی دوو بال و کاری هاوبه‌ش په‌نجا، په‌نجا وه‌ته به بی هه‌لبژاردن نیوه‌ی ئه‌ندامانی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه له هاورێیانی ره‌زا و نیوه‌که‌ی دیکه‌شی له کۆمه‌ڵه به‌شێکی دیکه بوون له کێشه‌کانی ئێوه. سیاستی په‌نجا، په‌نجا که کاتی خۆی له بینی دوو حیزب بوو بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نیوان ئه‌و دوو حیزبه له کودستانی عیراق هاته ئاراوه. به‌لام تا ئیستاش ئه‌و سیاسته جیا له شه‌ر وکێشه‌ی ناوخۆی و مال ویرانی و کپ کردنی ده‌نگی جیاواز چ خیرو به‌ره‌که‌تێکی بۆ خه‌ڵکی کوردستان تێدا بوو؟ که‌وابوو بۆ کۆمه‌ڵه‌ش هه‌ر ئه‌و خیره‌ی ده‌دایه‌وه. ده‌کریت ئێوه ئه‌و رێفورم و چاکسازیه بۆ خه‌ڵک و لایانگران و رێزه‌کانی خۆتان باس بکه‌ن. که چه‌نده به شێوێکی ناشیرین و قیزه‌ونانه کربوتان کێشه له ناو کۆمه‌ڵه‌دا. به‌لام ئیستا له خواتان ده‌ویت که‌س باسی نه‌کات چونکه هه‌ر خۆتان ناشتان و فاتیحاکشتان بۆ خویند و خۆتان کوته‌نی لێ گه‌رین با ئه‌و رێفورم و چاکسازیه هه‌ر له جیگای خۆی بیت باشتره. ئێوه هه‌وای قوندیل له که‌له‌ی دابوون هه‌ر به‌و هیوایه‌ش نه‌ک هه‌ر رێفورم و چاکسازی به‌ڵکو کۆمه‌ڵه‌شتان جیهشت به‌لام به‌داخه‌وه ئه‌ویشتان بۆ نه‌کرا وه‌کو جوه‌که له هه‌ر دوو دین بوون. له لایه‌کی دیکه‌وه پیتان وابوو که بریاری جیابونه‌وه‌تان‌دا خه‌ڵکێکی زۆر پیشوازیتان لێ ده‌کات به قولێ خۆتان وه‌ک سالی 2000 ده‌بیته بومه‌له‌رزه به‌لام به‌داخه‌وه لێره‌ش‌دا نه‌ک هه‌ر براوه‌وه نه‌بوون به‌لکو زۆر خه‌راپیش دۆرانتان و دلنیابن ئه‌و جوره قسه وقسه‌لۆچکه‌یه نه‌ک یارمه‌تیتان ناکات به‌لکو زیاتر له به‌ره دۆراودا ده‌مینه‌وه و کۆمه‌ڵه‌ی شوشگیری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران و سکتێره‌که‌شی له جارله‌گه‌ل جار سه‌ر به‌رزوخوشه‌ویست‌تر ده‌بیت. 28/12/2008 |
||||
|