|
|
||||
|
یاسای فره ژنی ل‌ه پارلمانی کوردستان په‌سند کرا! حاجی تاوانی
رۆژانی 27 و 28ی مانگی ده باس و مل ملانێکی توند رویدا ل‌ه نێوان ئه‌ندام پارلمانانی ژن ل‌ه لایه‌که‌وه و ئه‌ندام پارلمانانی ئیسلامی و لایانگرانی فره ژنی ل‌ه لایه‌کی دیکه‌وه بۆ به‌یاسا کردنی فره ژنی به‌مه‌رج یا قه‌ده‌غه‌کردنی. ئه‌و باسه که ژنانی یه‌کسانی خواز وه‌ک مافی خۆیان ل‌ه به‌رامبه‌ر ئه‌ندام پارلمانانی ئیسلامی و لایانگرانی فره ژن‌دا داوای قه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی و یه‌کسانی ژن وپیاو بوو دوو رۆژی خایاند. هه‌ر ل‌ه یه‌که‌م رۆژی کوبونه‌وه‌که دا کیشه‌ی فره ژنیان خسته ده‌نگدان ئه‌ندام پارلمانان و به داخه‌وه فره ژنی به مه‌رجه‌وه به 39 ده‌نگ ل‌ه به‌رامبه‌ر 35 ده‌نگدا په‌سند کراو بوو به‌یاسای فره ژنی. ئه‌وه‌ش ده‌ست کوتێکی گه‌وره بوو بۆ ئیسلام و پیاوسالاری. وه‌ها یاسایه‌ک ل‌ه کاتێکدا ل‌ه پارلمان په‌سند ده‌کریت که هه‌ر رۆژ و ل‌ه هه‌موو کۆنگره و کۆنفانسه‌کاندا ل‌ه سه‌ر میمبه‌ره‌کان به دیفاع ل‌ه مافی ژنان ده‌لێن که ژنان نیوه‌ی کۆمه‌ڵگان به بی ژنان هیچ خه‌باتێک سه‌ر ناکه‌وێت کۆمه‌ڵگاش نیوه لاشه‌یه ئه‌وه راسته، که چی کاتێک ژنان داوای مافی خویان ده‌که‌ن ل‌ه کومه‌ڵگای کوردستاندا له‌گه‌ل پیاوان یه‌کسانبن و پیاوه‌کانیان ژنی دووهه‌میان به سه‌ر نه‌هێنن و ل‌ه وه‌رگرتنی میرات وه‌ک پیاوان حسابیان بۆ به‌کریت که‌چی عقلیه‌تی پیاوسالاری و ئیسلام گرای نه‌ک هه‌ر ل‌ه دژیان هه‌لویست وه‌رده‌گرن به‌لکو رۆژانه به دیان ناو ناتوره‌شیان بۆ هه‌ل ده‌به‌ستن. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره دیته پیش؟ ئه‌گه‌ر قسه‌کانی سه‌ر میمبه‌ره‌کانی رهبران و به‌رپرسانی کوردستان به دیفاع ل‌ه مافی ژنان ده‌یانکه‌ن راست بیت چونه یاسایه‌کی به‌و شێوه‌یه به دژی ژنان په‌سند ده‌کریت؟ مه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی ل‌ه کوردستان مافی ژنان نیه؟ راسته که یاسای فره ژنی ل‌ه پارلمان‌دا په‌سند کرا به‌لام چ ل‌ه ناو خۆی کوردستان و چ ل‌ه ده‌ره‌وه‌ی ولات که‌وتۆته به‌ر نارازیه‌تی و نفره‌ت ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز. سه‌یری مه‌رجه‌کانی فره ژنی، بکه‌ن، هه‌ر پیاوک بیه‌ویت ژنی دووهه‌م بینێت ده‌بێت ژنی یه‌که‌م رازی بێت و پیاوه‌که ل‌ه بواری مالیه‌وه پاره‌ی باشی هه‌بێت وپیاوه‌که دلی هه‌ر دووکیان وه‌ک یه‌ک رازی بکات و قازیش رازی بێت! ئه‌و مه‌رجانه ل‌ه کومه‌ڵگای کوردستاندا ل‌ه کاتێکدا دین که رهبران و به‌رپرسانی کورد به قسه ئه‌و هه‌موو پروپاگه‌نده‌ی دیموکراسی وئازادی و پیشکه‌وتن خوازی ل‌ه کوردستا سه‌بارت به مافی ژنان ده‌ی که‌ن. من پیموایه په‌سند کردنی وه‌ها یاسایه‌ک و قه‌ده‌غه نه‌کردنی فره ژنی زربێکی گه‌وره‌یه ل‌ه کۆمه‌ڵگا و رۆشنبیرانی کوردستان و به‌تایبت ل‌ه نێوه‌ی کومه‌ڵگای کوردستان واته ژنان. خه‌باتی چه‌ند ساله‌ی خه‌ڵکی کوردستان بۆ ئازادی ونه‌هێشتنی ستم له‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان و به‌تایبه‌ت ستمی پیاوسالاری ل‌ه ژنان بوو نه‌ک ئه‌ویاسایه‌ی که ئیمرۆ ل‌ه پارلمان به دژی ژنان په‌سند کراوه. بۆیه ژنان مافی خۆیانه که ئه‌و یاسایه قبول نه‌که‌ن و به دژی خه‌باتی خۆیان درێژه پی بده‌ن. ملا به‌شیر ل‌ه دژی ژنان ئه‌وا ده‌لێت: قه‌ده‌غه کردنی فره ژنی و یه‌کسانی ژن و پیاو چ ل‌ه خیزاندا و چ بۆ وه‌رگرته‌نی میرات واته دژی قورئا‌ن و فته‌واکانی ئیسلامه و به‌کوفری ده‌زانێت. هه‌ر بۆیه‌ش یاسای فره ژن له‌ژێر فشاری فته‌واکانی ملا به‌شیره‌کان وئیسلام گرایه‌کاندا له‌پارلماندا په‌سند ده‌کریت. به‌لام ئه‌وه مافی ژنان و پیاوانی خه‌بات‌کار و یه‌کسانی خوازی کوردستانه که به دژی ئه‌و یاسایه خه‌بات بکه‌ن و تا قه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی وازنه‌هێنن. لێره‌دا زۆر گرینگه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ژنان چ ل‌ه کوردستان و چ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بۆ هه‌ل وه‌شاندنه‌وه‌ی، وبۆقه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی و یه‌کسانی ژن و پیاو خه‌باتی خۆیان درێژ پی بده‌ن. دیسانیش زۆر گرینگه که ژنان و پیاوانی یه‌کسانی خواز داکۆکی ل‌ه ره‌وتی قه‌ده‌غه‌کردنی فره ژنی بیکه‌ن به یه‌کێک له‌خه‌باته سه‌ره‌کیه‌کانی خۆیان. 2/11/2008
|
||||
|