|
|
||||
|
دیارده‌ی ژن به ژنه! حاجی تاوانی ژن به ژنه یه‌کێک له‌و دیاریده دزیوانه‌یه له ناو کومه‌ڵگای کورده‌واریدا ماوه‌ته‌وه و ئیستاش ئیدامه‌ی هه‌یه. هه‌ر له سده‌کانی ره‌بردودا تا ئیستا کومه‌ڵگای کوردیش وه‌کو هه‌موو کومه‌ڵگا ئیسلامیه‌کان وه‌کو پیویست بایخی ئینسانی بۆ ژن دانه‌ناوه ئیستاش به چاوێکی سوک سه‌ێری ژن ده‌کات. قه‌دیم له کومه‌ڵگای کوردی‌دا ژن و کچیان وه‌کو کالا به کار هێناون و کریار و فروشیان پیووه کردون. له کۆندا عه‌شایره کورده‌کان جیا له ژن به ژنه و به زۆر بشودان و ماره کردنی کچان له سه‌ر پشتی بیشکه زۆر جاریش بۆ دامرکاندنی شه‌ری عه‌شایری به کاریان هێناون وا‌ته له شه‌ری عه‌شایرێشدا ئه‌گه‌ر عه‌شایرێک که‌سێکی له عه‌شایره‌که‌ی دیکه کوژتبێت ئه‌وه ژنێک یا کچێک‌یان له بری داوه‌ته که‌س و کاری کوژراوه‌که یا هه‌ندێک جار له بری قه‌رزی پاره کچیان داوه به خاوه‌نی قه‌رزه‌که به‌م جوره کرین و فروشتنیان به ژن و کچه‌وه کردووه. له کومه‌ڵگای کورده‌واریدا به پی کولتور و ئادابی کوردی ژن هه‌لگرتن و کچ هه‌لگرتن هه‌بووه و ئیستاش هه‌یه ئه‌ویش جورێک له ژن به ژنه‌یه چونکه ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌ویت کچیک له خیزانێک هه‌لگرت ئه‌وه ده‌بیت کچی یا خوشکی خۆی ئه‌گه‌ر که‌م ته‌مه‌نیش بیت بدات به باوکی یا برای ئه‌و کچه‌یه‌ی که هه‌لیگراوه. له گونده‌که‌ی ئێمه کوری مام علی کچی مام نه‌بی هه‌لگرت که مام نه‌بی کوری نه‌بوو و خۆشی ته‌مه‌نی له سه‌ره‌وه‌ی 50 سال بوو سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ژنی هه‌بوو به‌لام داوای له مام علی کرد به بی کچ مه‌سله‌تی له‌گه‌ل ناکه‌م مام علی چاره‌ی نه‌ما به پی ئاداب و ره‌سومی ئه‌و کاتی کوردی و به شه‌ریعه‌تی ئیسلامی کچه 13تا 14 ساله‌که‌ی خۆی له مام نه‌بی ماره کرد و بۆ ته‌قه شه‌وێک زۆر زالمانه و به گریان و رۆ رۆ به زۆر ده‌ستی کچه‌یان گرت و بۆ مالی مام نه‌بیان برد ئه‌وه‌ش یکێک له جینایه‌تانه بوو که قه‌ت له بیرم ناچیته‌وه و هه‌میشه وه‌ک فیلم دیته‌وه بیرم. ژن به ژنه، زۆر جار ده‌بینی خیزانێک که کورێک و کچه‌کی هه‌یه دیه‌ویت له‌گه‌ل خیزانه‌کی دیکه ژن به ژنه بکات وه‌ته به بی ئاگاداری کور و کچه‌که دایک و باوک و که‌س و کار له یه‌ک کوده‌بنه‌وه و به بێ ئه‌وه‌ی کوره و کچه له دله‌وه یه‌ک تریان خۆش ویسبیت و به بێ ئه‌وه‌ی بچکترین بریاریان له سه‌ر ژیانی هاوبه‌شی خۆیان دابیت له یه‌کیان ماره ده‌که‌ن و پاشانیش بۆ یه‌ک تریان ده‌گو‌ێزنه‌وه. د‌وای گواستنه‌وه‌ش هه‌ر کامێک له کچه‌که یا کوره‌که کێشکیان بۆ بیته پیش وا‌ته یه‌کێکیان به‌وه‌ی دیکه رازی نه‌بیت و کیشه‌که بگاته ته‌لاق دان ئه‌وه له بینی هه‌ر دوو خیزانه‌که‌دا کیشه ساز ده‌بیت و کور‌که‌ی دیکه‌ش به خۆشی یا به ناخۆشی ده‌بیت کچه‌کی دیکه ته‌لاق بدات. وا‌ته ئه‌و چوار لاوه ده‌بنه قوربانی ئه‌و فرهنگه غه‌له‌ته‌ی که دایک و باوک و که‌س و کار بۆیان ده‌ست نیشان ده‌که‌ن ئه‌و جوره فرهنگه زۆر جاریش شه‌ری عه‌شایری لی ده‌که‌ویته‌وه و دوو عه‌شایر به گژ یه‌ک داده‌چن و خوین رشتن ده‌که‌وتوته بینیا‌ن. ماره کردنی کچان له سه‌ر پشتی بێشکه‌ش که له فرهنگی کوردی‌دا هه‌یه به هه‌ر هۆێک بێت زۆر زالمانه و جینایه‌ته چونکه ئه‌و منداله نه خۆشه‌ویستی ده‌زانێت و نه ده‌زانێت خیزانی هاوبه‌ش چیه. هه‌ر چه‌ند خۆشبه‌ختانه ئه‌و جوره معامه‌له‌یه به ژنان و کچان یا فرهنگی ماره کردنی کچان له سه‌ر پشتی بێشکه که‌م بۆته‌وه به‌لام ئیستاش ئه‌و جوره فرهنگه و ئه‌و دیاریده دزیوه‌یه له ناو کومه‌ڵگای کورده‌واریدا له گۆشه و که‌ناری کوردستان تا ئه‌ندازێک باوه و به کاری دینن. بۆیه زۆر گرینگه دایکان و باوکان وه به گشتی کومه‌لگای کوردی بۆ نه‌مانی ئه‌و فرهنگه ده‌بێت خۆیان دوور گرن و رێز له ژیانی هاوبه‌شی لاوه‌کانیان به‌گرن با خۆیان له سه‌ر ژیانی هاوبه‌شی خۆیان بریار بده‌ن و فرهنگی ژن به ژنه‌ش کوتای پی بینن بۆ ئه‌وه‌ی چی دیکه له بینی لاوه‌کان و خیزانه‌کاندا ناخۆشی و ناکوکی لی نه‌که‌ویته‌وه و هه‌موو که‌س بۆی هه‌بێت به دڵخۆازی هاوبه‌شی ژیان بۆ خۆی دیاری بکات. 15/9/2008 |
||||
|