|
|
||||
|
شه‌پولێکی دیکه له گرتن و زندانی کردنی ژنان و خوێندکاران و رۆژنامه‌وانانی ئێران! حاجی تاوانی
کۆماری ئێسلامی ئێران له سالی 1357 له کاتێکدا که خه‌ڵکی خه‌باتگیری ئێران هاته‌بونه سه‌ر شه‌قامه‌کان و دیانوت شا ده‌بێت بروات راهبری حکۆمه‌تی ئیسلامی ئه‌و هه‌له‌یه‌ی قوسته‌وه و به ده‌یان در‌و و ساخته‌گی به‌لێنی به خه‌ڵکی ئێران دا که ئامنیتی ئازادی و ژیان و کار و ژیانێکی ئاسوده یان بۆ دابین بکات به‌و شێوه‌یه توانی سواری شه‌پولی خه‌باتی خه‌ڵکی خه‌باتگیری ئێران بیت و خۆی به‌سه‌ردا به سه‌پینت. کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و کات که ئیستا به ته‌واوی خۆی نه‌گرته‌بوو هیچی له ده‌ست نه‌ده‌هات نه‌رمونیان بوو به شێوێکی ساخته‌گی و درۆ ئامۆژگاری خه‌ڵکی ده‌کرد و به‌لینی به کورده‌کانیشدا که خوتموختاریان وه‌کو مافی خۆیان بۆ دده‌سته‌به‌ر بکات. به‌لام کاتێک که ده‌سته‌لاتی گر‌ته ده‌ست بۆ خنکاندنی ده‌نگی ئازادی و ناره‌زایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان کومینی له رۆژی 28 گه‌له‌وێژی 1358 فته‌وای هێرشێکی چکداری نابرمبه‌ری بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ر کرد و به هه‌زاران سه‌ربازی موسلاح به تانگ و توپ تیاره‌ایه‌ی ره‌وانه‌ی کوردستان کرد و که‌وته قه‌لاچو کردنی خه‌ڵکی خه‌باتگیری کورد و له ده‌ره‌وه‌ی کوردستانیش یعنی له ناو شار‌و گونده‌کانی دیکه‌ی ئێرانیش دا ده‌ستی کرد به ئازاردان و گرتن و قه‌لاچو کردنی خه‌ڵک. بۆ نه‌مونه ده‌ست و پا په‌راندنی خه‌ڵکی قارنه‌و قه‌لاتان به ده‌ستی جلادانی کوماری ئیسلامی له کوردستان ئعدامی به کومه‌لی زیندانیانی سیاسی له زیندانه‌کانی کوماری ئیسلامی له هه‌مووی ئیران دا به‌رد بارانکردنی سه‌دان ژن له سه‌ر شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی ئێران به کوردستانیشه‌وه زیندانی و دادگای کردنی به کومه‌لی کرێکاران و ژنان و خوێندکاران رۆژنامه‌وانان و ئعدام کردنی پول پول له رۆژنامه‌وانان و خوێندکارانی زانکۆکان و راوپێچ کردنی لاوانی که‌م ته‌مه‌ن بۆ به‌ر ده‌می په‌تی سیداره و بلاو کردنه‌وه‌ی ماده سرکرهکان له ناو خه‌ڵکی ئێران و به‌تایت موحتاد کردنی لاوانی که‌م ته‌مه‌ن به ماده سرکرهکان روخاندنی ئابوری ئێران و خه‌ڵک توشی فه‌قرو فعاشی کردن ئه‌وانه و سه‌دان نه‌مونه‌ی دیکه هه‌ر هه‌موویان خیرو به‌ره‌که‌تی ئه‌و سی ساله‌ی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامین بۆ خه‌ڵکی خه‌باتگیری ئێران. کۆماری ئیسلامی ئێران ئیستا که زیادتر له هه‌موو کاتێک که‌وتوته ژێر گوشاری کوماڵگای ناو ده‌وله‌تی و له هه‌موو کاتێک زیادتر رسواتر بووه له لایه‌کی دیکه‌وه به‌زوته‌نه‌وێکی به‌ر چاو و چالاکی کرێکاران و ژنان و خوێندکاران و رۆژنامه‌وانان له ناو خۆی ئێران‌دا سه‌ری هه‌لداوه و کۆماری ئیسلامی داماوتر کردووه. به‌زوتنه‌وه‌ی کوکردنه‌وه‌ی یه‌ک میلیون ئێمزا له لایان ژنانه‌وه به دژی ناعداله‌تی و زۆلم و ستم له‌ژنان و مانگرت و ریپێوانی کرێکاران به دژی خاوه‌ن کاران و کار به ده‌ستانی ده‌وله‌تی سه‌بارت به نه‌دانی حق ده‌ستی مانگانه‌یان و ئیعتراز‌و مانگرتنی خوێندکارانی زانکوکانی ئێران ئیعترازی خه‌ڵک سه‌بارت به گرانی شتومه‌کی ژیانی رۆژانه وه ئه‌و قات و قوریه‌ی که‌وتوته سه‌ر شانی خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاری ئێران ئه‌وانه تنگیان به‌حکومه‌تی کوماری ئیسلامی هه‌ل چه‌نیوه. حکومه‌تیش بۆ مانه‌وه‌ی خۆی و خه‌نکاندنی ده‌نگی ئازادی و ئیحترزاتی خه‌ڵک شه‌پولێکی دیکه‌ی له گرتن و زیندانی کردن و ئعدام کردنی ژنان و کرێکاران و خوێندکاران رۆژنامه‌وانان ده‌ستی پێ کردوته‌وه. به‌لام تازه مه‌حاله حکومه‌ت کۆماری ئیسلامی بتوانیت به کوشتن و برین جاریه‌کی دیکه ده‌نگی ئازادی و ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خه‌ڵک خه‌باتکاری ئیران به خنکینێت و جارێکی دیکه سواری شپول خه‌باتی خه‌ڵک بێته‌وه. بوویه زۆر گرنگه که به‌زوتنه‌وه‌ی ژنان و کرێکارن و خوێندکاران و رۆژنامه‌وانان و خه‌ڵکی فه‌قیرو هه‌ژاری ئێران له هه‌موو بوارێک‌دا به دژی ئه‌و حکومه‌ته نگریس و نگبه‌ته پشتگیری یه‌ک بکه‌ن چی دیکه به کار به ده‌ستانی حکومه‌تی جه‌ل وجینایت ئیجازه نه‌ده‌ن خۆتان و روله‌کانتان به زۆر راوپێچی زێندانه‌کان بکه‌ن. 23/8/2008
|
||||
|