|
|
||||
|
تێپه‌ر بوونی 5 سال له هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق!! حاجی تاوانی حکومه‌تی ئه‌مریکا له مانگی مارشی 2003 دا به بێ ئیجازه‌ی نه‌ته‌وه یه‌ک گرتوه‌کان به بێانوی چه‌کی کۆمه‌ڵ کوژی هێرشێکی به‌ربه‌لاوی سه‌ربازی کرده سه‌ر عێراق و له ماوه‌ی که‌مترله سێ حه‌وتوو ره‌ژیمی جینایه‌ت کاری به‌عسی عێراقی به ته‌واوی ژێر‌و ژور کرد. هه‌ر ئه‌وکات سه‌روک کوماری ئامریکا جورج بوش به جلی سه‌ربازی هاته سه‌ر ته‌له‌فیزیون و رۆ به خه‌ڵکی ئه‌مریکا و دنیا کوتای شه‌ری له عێراقدا راگه‌یاند و بلێنیدا که له ماوه‌ێکی کورت‌دا ئازادی و دیموکراسی له عێراقدا بۆ عێراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر ده‌کات. به‌لام دوای وته‌کانی بوش زۆری پێنه‌چوو که شه‌رێکی خویناوی و مال وێران که‌رله عێراقدا ده‌ستی پێ کرد که تا ئیستاش درێژه‌ی هه‌یه و هه‌زاران ئینسان له پیر و جوان و ژن و مندال له عێراق تێدا چون و هه‌زاران مندال بێ دایک و باوک و هه‌زاران دایک و باوکیش رۆله‌کانیان له‌و شه‌ره مال ویرانکهرهدا بوونه قوربانی. له‌و کاته‌وه تا ئیستا ئه‌وه پنج سال له وته‌کان و بلێنهکانی جورج بوش تێ دهپربێت نه حکومه‌تی ئه‌مریکا چه‌کی کومه‌ل کوژی له عێراقدا پیدا کرد و نه توانیشی ئازادی و دێمۆکراسی بۆ خه‌ڵکی عێراق ده‌سته‌به‌ر کات. ئه‌و هێرشه که دواتر ناویان نا شه‌ری به دژی تروریزم بۆ خه‌ڵکی عێراق جیا له مال وێرانی هیچ به‌رهه‌مێکی دیکه‌ی لێ نهکهوتوتهوه. ڕۆژی چوار شه‌ممه 19 مارسی 2008 جورج بوش سه‌روک کۆماری ئه‌مریکا به بونه‌ی تێپر بوونی 5 سال له هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق جارێکی دیکه روبه خه‌ڵکی ئه‌مریکا دیفاعی له هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق کرد. ئه‌وجاره‌یش وه‌ک جارانی دیکه دووپاتی کرده‌وه و وتی سه‌رکه‌وتنی ئه‌مریکا له به‌ین بردنی تروریزمه له عێراق باسی ئه‌وه‌شی کرد که ئیستا باری ئه‌منی عێراق باشتره و ده‌ست که‌وتی باشیش به ده‌ست هاته‌وه. ئه‌وه له حالێکدایه که به پێ لێ کولینهوهکان ده‌بینین له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌رعێراق تا ئیستا جیا له‌وه‌ی که 500 میلیارد دولار خه‌رجی بۆ ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا هه‌ل گه‌رتووه و ئابوری خه‌ڵکی ئه‌مریکای توشی قه‌ران کرده‌وه. زیاتر له چوار هه‌زار سه‌رباز واته چوار هه‌زار رۆله‌ی خه‌ڵکی ئامریکاشی له عێراقدا به کوشت دراون و نیزێک به 30 هه‌زاران سه‌ربازی دیکه‌ش به که‌م ئه‌ندامی گه‌راونه‌ته‌وه ناو باوه‌شی خێزان وکه‌س وکاریان له ئه‌مریکا. هه‌ر ئیستا دوای 5 سال شه‌ری مال وێرانی له عێراقدا له بینی کوماریه‌کان و دیموکراته‌کاندا کیشه‌یه له سه‌ر کێشانه‌وه یا مانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان له عێراق. هه‌رچی کوماریهکانن ده‌لین تا له ناوبردنی ترورلیزم هێزه‌کانمان له عێراقدا بمێنه‌وه و هه‌رچی دێمۆکراته‌کانن باس له کیشانه‌وه‌ی هێزه‌کانیان ده‌که‌ن. - لیره‌دا ئه‌وه‌ش جی ئاماژه‌یه که ترورلیزم په‌روه‌رده‌ی ده‌ستی ئه‌مریکایه کاتی خۆی ئه‌مریکا بوو به دژی هێزه‌کانی روسیه له ئه‌فغانستان له هه‌موو بوارهکدا یارمه‌تی تاله‌بان و ئوسامهبیلادینی ده‌کرد که ئیستا پیان ده‌لیت تروریست.-
ئاکامه‌کانی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق! به پێ هه‌موو ئامار و لێ کولینهوهکان ده‌رکه‌وتووه که له سه‌ره‌تای هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق تا ئیستا زیاتر له 100 هه‌زار که‌س له پیرو جوان و ژن و مندال عێراق کوژراون 85 له سه‌دی ئه‌وان خه‌ڵکی مه‌ده‌نی بوون. 28 له سه‌دی مندالانی شار‌و گونده‌کانی عێراق بێسهرپرستن و جیا له‌وه‌ی له خوشه‌ویستی دایک و باوکیشیان بێبه‌ش بوون ته‌نابه‌ت که‌وتونه‌ته ژیر باری ژیانێکی گه‌لێک دژوار و نا روون؛ 10 له سه‌دی ئه‌و مندالانه له به‌ر بێ سهرپنای و بێ که‌سی توشی نه‌خوشی جۆرا و جۆر هاتوون. به پێ ئاماری باور پێ کراو 70 له سه‌دی ژنانی شار‌و گونده‌کانی عێراق بێ یارمه‌تی داوده‌رمانی پزشکی ژیان به سه‌ر ده‌بن و زۆرێک له‌و ژنانه‌ش که‌وتونه‌ته ژێر باری نه‌خۆشی به بی ئه‌وه‌ی بتوانن ده‌ستیان به دکتور و ئیمکاناتی پزشکی ڕهبگات. له یه‌که‌م رۆژه‌کانی هێرشی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر عێراق تا ئیستا له 34 هه‌زار دکتور و کادێری پزشکی عێراق 50 له سه‌دی رویان کردوته ولاتانی ده‌ره‌وه و 2000 پزشکیش دیکه‌ش به ده‌ستی گروی ئه‌فراتی کوژراون و 250 که‌سیش دزراون. هه‌ر ئیستا 90 له سه‌دی نه‌خوشخانه‌کانی عێراق توشی بێ دکتوری و کادێری پزشکی بوونه‌ته‌وه. بۆیه ئیمروکه سه‌روک کوماری ئامریکا ناچاره یا ده‌بێت دیفاع له سیاسه‌تی شه‌رانی و ئه‌و جینایه‌تانه بکات و بلێت کاری باشمان کرد هێرشمان کرده سه‌ر عێراق. یا دوای 5 سال خوین رشتن له عێراق ئه‌وجار به ناچاری و به ئاشکرا رۆ به خه‌ڵکی ئه‌مریکا و دنیا شکستی سیاسه‌تی شه‌رانی حکومه‌ته‌که‌ی له سه‌ر گوره‌پانی عێراق رابگه‌ینیت. بۆیه جورج بوش به باشی زانی دیفاع له یه‌که‌میان بکات ئه‌ویشی مانه‌وه له عێراقه. من پیم وایه زۆر پیویست بوو حکومه‌تی جینات کار و درنده‌ی به‌عسی عێراق بروخێت. به‌لام نه به‌و شێوه‌ی ولات ویرانی و ژیانی کومه‌ڵگای عێراق به ته‌واوی تێک بدرێت. هه‌ر ئیستا که باس له باشتر بوونی باری ئه‌منی عێراق ده‌کرێت چالاکی عشایرکانی عێراق به یارمه‌تی ئه‌مریکا له لایه‌که‌وه و هێزی مهدی به رهبری مقدهدا سه‌ده‌ر له لایه‌کی دیکه‌وه ههرهشێکی گه‌ورن بۆ سه‌ر تێکدان و ویرانی زیاتری بارودوخی ناوچه‌که و ژیانی کومهلگای عێراقن. هه‌ر ئیستا شیعه‌و شیعه، سنی و کورد و ترک خه‌رێکی بهانه به یه‌ک ده‌گه‌رن بۆ شهر و پێکدادان و توله ستاندهنهوه له یه‌کتر. که‌وابوو ده‌کریت پیشبینی ئه‌وه به کرێت عێراقیش وه‌ک ئه‌فغانستانی پێ بیت. ئه‌فغانستان دوای چه‌ند سال شه‌ری خویناوی و مال ویرانی بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵکی ئه‌فغانستان و ویرای بوونی هێزی ولاتانه‌ی دیکه حکومه‌تی که‌رزای که ئه‌مریکا پشتگیری ده‌کات ته‌نها 30 له سه‌دی خاکی ئه‌فغانستانی له ده‌ست دایه،10 له سه‌دی له ده‌ست تاله‌بان و 60 له سه‌دیشی له ده‌ست چه‌کدرانی عشایری ئه‌فغانستان دایه بارودوخی ژیانی خه‌ڵکی ئهفغانهستانیش ڕۆژ له‌گه‌ل ڕۆژ برو به‌خراپی ده‌چێت. وا وێدهچه که عیراق و ئهفغانهستان ببن به لۆبنانی دوهه‌م و سێ هه‌م. به بروای من ئه‌و ئازادی و دیموکراسیه‌ی ئه‌مریکا ده‌یه‌ویت به هێرش و شهر و پیکدادان له رۆژهه‌لاتی ناوه‌راستدا به ده‌ستی بینێت ئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێت که تا ئیستا بینیومانه چی به سه‌ر ژیانی دوو کومه‌ڵگا یعنی عێراق و ئه‌ڤغانستان هێناوه.
24/3/2008 |
||||
|