|
|
||||
|
پیرۆزبێت 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژن! حاجی تاوانی ڕۆژی 8 مارس له هه‌موو ژنانی جیهان پیرۆزبێت به تایبت له ژنانی کوردستان. 8 مارس به ئه‌و ده‌لیله ڕۆژێکی زۆرگرینگه که له لایه‌که‌وه به ناوی ژنانه‌وه ناودیرکراوه وه له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هه‌ڵگری شیعاری به‌رامبه‌ری ژن و پیاوه بۆیه زۆر گرینگه ئه‌و ڕۆژه له لایان ژنان و پیاوانی جیهانه‌وه ڕێزی لێ بگیرێت. ئیستا که مروڤ له سه‌ده‌ی بیست ویه‌که‌م‌دا ده‌ژی له زۆر وڵاتانی جیهاندا ژنان وه‌ک نیوه‌ی کۆمه‌ڵگه وه‌کو کۆیله سه‌یر ده‌کرێن و به‌تایبه‌ت له ئێرانی کۆماری ئیسلامی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایترین مافی ژنان دژایه‌تی هه‌یه و ژن وه‌کو کۆیله سه‌ده‌ی حه‌وتم و هه‌شتم سه‌یری ده‌کات و ڕۆژ نێ‌یه ژنان نه‌خاته ژێر گوشاره‌وه و به سه‌ده‌ن ژن ره‌وانه‌ی زیندانه‌کان نه‌کات و وه یا له سه‌ر شه‌قامه‌کان به پێ یاسایه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام له به‌ر چاوی خه‌ڵک شه‌لاق کاری و به‌رده بارانیان نه‌کات. کوماری ئیسلامی ئێران 29 ساله ئێرانی له کومه‌ڵگاو وه به‌تایبت له‌ژنان کردوته یه‌ک پارچه جه‌هنم. 29 ساله کوماری ئیسلامی ئێران ئه‌وا ره‌فتار له‌گه‌ل ژنانی ئێرانی ده‌کات وهه‌ر ئیستا که ئێمه باس له 8 مارس ده‌که‌ین به هه‌زاران ژن و کچ له ناو زیندانه‌کانی کوماری ئیسلامی ئێران دا به‌سه‌ر ده‌بن نه‌ک هه‌ر له بچوکترین مافی سه‌ره‌تای خۆیان بیێبه‌شن به‌ڵکو هه‌موو ڕۆژێک له لایان مائمورانی کوماری ئیسلامیه‌وه ئه‌شکه‌نجه ده‌کرین. له ولاتێکی شیخ نیشینی وه‌کو کویت دا دوو سالیکه ژنان بۆ هه‌لبژاردنه‌کانی مجلیسی کویت مافی ده‌نگدانیان پێ دراوه ئیجینا جیا له شێوه‌ی به‌رده‌گی وه هه‌تا له چوارچێه‌و‌ی مال دا جیا له خزمه‌ت کردنی میرده‌کانیان و منداله‌کانیان هیچ مافێکی دیکه‌یان نه‌بووه و نیانه. له کوردسیانی باشور که 17 ساله کورد حکومه‌تی تیدا ده‌کات و پارلمانی یاسا و ره‌سای خۆیان هه‌یه و دژ به حکومه‌تێکی ئیسلامیه به‌لام ئه‌ویش تائیستا له ژێر کاریگه‌ری ئیسلام دا ماوه‌ته‌وه و له ژێر قه‌تلی ناموسی دا ژنان قه‌لاچو ده‌کرێن. له ماوه‌ی ئه‌و 17 ساله‌دا به پێ ئاماری ریکنیخراوی مافی مروڤ نیزێک به سي هه‌زار ژن له ژێر ناوی قه‌تلی ناموسی دا کوژراون یا له ژێر گوشاری که‌س و کاردا خۆیان سوتاندووه ئه‌وه له حالێک دایه که ئیستا له کوردستان باس له ئازادی ده‌کریت و به ده‌یان ر‌ێکخراوه‌ی ژنان له کوردستانی باشور دا پێکهاتون. به‌لام ئه‌وانیش سه‌ره‌رای ئه‌و هه‌موو بی حورمه‌تیه‌ی پیان ده‌کریت تائیستاش نه‌یانتوانیوه له ژێر کاریگه‌ری شریعه‌تی ئیسلامی و ناموس پرستی خۆیان ده‌رباز بکه‌ن و له به‌رامبه‌ر یاسایه‌ی دژه ژنی بی ده‌سته‌لات ماونه‌ته‌وه. ئیستا که له سه‌ده‌ی بیست و یکه‌م دا ده‌ژین به‌رو پیری 8 مارس ڕۆژی جیهانی ژنان ده‌چین به هه‌زاران ژن و کچ له زندانه‌کانی ولاتانی ئیسلامی و غیره ئیسلامدا به سه‌ر ده‌بن جیا له ئه‌شکه‌نجه و له‌سێداره‌دان له ناو زندانه‌کاندا زۆر جاریش تحروزی جنسیان پێ ده‌کریت و توشی دوو گیانی ده‌بن. له وه‌ها حالێک دا ژنان جیا له‌وه‌ی که بینه سه‌ر شه‌قامه‌کان و ده‌نگی خۆیان هه‌ل برن خۆیان له خورافاتی دواکه‌وتوانه‌ی ئیسلامی و ناموس پرستی جیاکه‌نه‌وه هیچ چارێکی دیکه‌یان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه. بۆنمونه کاتی خۆی له وه‌لاتانی ئوروپا تا ژنان ده‌ستیان به‌خه‌بات به دژی یاساکانی دژه ژنی که‌نیسه‌کان نه‌کرد و خۆیان له خۆرافاتی دواکه‌وتوی یاسایه‌ی حکومه‌تی پیاوسالاری که‌نیسه‌کان جیانه‌کرده‌وه نیانتوانی مافه‌کانی خۆیان به ده‌ست بینن ئیستا که باس له وه‌لاتانی ئوروپا ده‌که‌ین ژنان به‌شێکی زۆر له مافه‌کانی خۆیان به ده‌ست هێناوه. ڕۆژی جیهانی ژنان بۆ ئه‌و ژنانه‌ی که ئیستاش بی مافن و وه‌کو برده سه‌یریان ده‌کریت له ئه‌و شێوینانه که ئێمکانی هه‌یه بینه سه‌ر شه‌قامه‌کان نه‌ک هه‌ر ڕێز له‌و ڕۆژه بگرن به‌ڵکو جێگای خۆیه‌تی له سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌نگی ناره‌زای خۆیان به دژی ئه‌و نابه‌رابه‌ریه هه‌ل برن خۆتان له هه‌موو خورافاتێکی کونه‌پرستانه و ناموس پرستانه جیا که‌نه‌وه و چی دیکه رێگامه‌ده‌ن که له‌لایان کومه‌ڵگای پیاوسالاریه‌وه ئێوه بی ماڤ به‌کرێن و یا که‌س و کار له سه‌ر پێک هێنانی ها‌و سه‌ری ئێوه بریار به‌دن. ئه‌وه مافی ئێوه‌ی ژنه له گه‌ڵ پیاو مافی یه‌ک سانتان هه‌بێت و له سه‌ر پێک هێنانی ها‌وسه‌ری خۆتان بریار به‌دن له لایه‌کی دیکه‌وه‌ی ئێوه‌ی ژنان که‌له ڕۆژی 8 مارس دا ده‌بێت ده‌نگی ناره‌زایه‌تی خۆتان هه‌ل برن و داوای به‌رابه‌ری ژن و پیاو به‌که‌ن چی دیکه ریگه مه‌ده‌ن له لایان حکومه‌ته‌کانی ئێسلامی کۆنه‌پرستانی پیاوسالار نێووه‌ی کومه‌لگا یعنی ژنان بی ماف بن. به‌رز و به‌رێزبێت ڕۆژی جیهانی ژنان سه‌ر شوری بۆ حکومه‌ت کۆماری ئێسلامی و یاساکانی دژ به مافی ژنان 20080228 |
||||
|