|
|
||||
|
دوو لانه‌ی سیخوری کوماری ئیسلامی ئێران له‌دوو شاری کوردستانی عیراق کرایه‌وه!
حاجی تاوانی رۆژی سێ شه‌مه 6/11/07 به سه‌رپرشتی کازمی قه‌ومی دوو باڵێوزخانه له دوو شاری کوردستان یانی هه‌ولیر و سلیمانیه کرایه‌وه‌و خوشحالیه‌کی زۆری خه‌سته ناو دلی هه‌ریمی کوردستان. به قه‌ولی کازمی قه‌ومی کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵێوزخانه بۆ خه‌زمه‌ت کردن به‌خه‌ڵکی کورد؛ و به‌رزکرده‌نه‌وه‌ی ئابوری هه‌ریمی کوردستانه. ده‌ی‌وت ئێوه‌ی خه‌ڵکی کورد له ولاته‌که‌تاندا پیویستێتان به ئابوریه‌کی باش هه‌یه. قسه‌کانی کازمی ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که گوایه کۆماری ئیسلامی ئێران دۆست و دلسوزی خه‌ڵکی کورده و هاتوه خه‌زمت به خه‌ڵکی کورد و هه‌رێمه‌کی بکات. کۆماری ئیسلامی ئێران که ئیستا دوو باڵێوزخانه‌ی له هه‌رێمی کوردستان کردۆته‌وه و خۆی به دلسوزی میله‌تی کورد ده‌زانیت، 28 ساله میله‌ته‌کانی ناو خۆی ئێران سه‌رکوت ده‌کات به‌تایبت میله‌تی کورد له کوردستانی ئێران دا. کۆماری ئیسلامی (کازمی قه‌ومی) 28 ساله به زۆری سه‌ر نێزه خۆی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردی ئێران داسپاندووه هه‌ر که‌س له‌چوارچێوه‌ی یاسای ئیسلامی دا به‌ترازیت توشی موشکیله‌ی سه‌رومالی ده‌کات. ئه‌و کۆماری ئیسلامیه‌ی که ئیستا خۆی به دلسوزی خه‌ڵکی کورد له کوردستانی عیراق ده‌زانیت بالێوزخانه‌یان بۆ ده‌کاته‌وه له ماوه‌ی ئه‌و 28 ساله‌دا به هه‌زاران که‌سی له خه‌ڵکانی ئێران به پیرو لاو و ژن وپیاووه خستوته زندان و قه‌تڵوعامی کردون و به سه‌دان ژن و کچی به بیانوی جوراوجوره‌وه له سه‌ر شه‌قامه‌کان له به‌رچاوی خه‌ڵک بردباران کردون و کوشتونی، ملی هه‌زاران لاو و پیروژن وپیاو کور وکچیان له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له به‌ر چاوی خه‌ڵک به په‌تی سێ‌داره داکردووه. کوماری ئیسلانی ئێران 27 ساله به ده‌یان هه‌زاران هێزی سه‌رکوت گه‌ری خۆی له کوردستانی ئێران سه‌قامگیر کردووه و له به‌رامبه‌ر خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کورد دا راوه‌ستاوه وله به‌رامبه‌ر هه‌ر ئیعترازێکدا به گوله وه‌لامی داونه‌ته‌وه و وه‌لامیان ده‌داته‌وه. هه‌ر وه‌ک هه‌مومان ده‌زانین له ماوه‌ی ئه‌و 27 ساڵه‌ی رابردودا تا ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستانی ئێرانیش به هه‌زاران ژن و پیاو و کور و کچی کوردی خه‌ڵتانی خه‌وین کردووه‌و زۆرێک له لاوانی کوردی به ماده سرکه‌ره‌کان توشی گه‌وره‌ترین موشکیله‌ی ژیان کردووه و ماده سرکه‌ره‌کانی وه‌کو سیلاحێکی کوشنده بۆ لاوانی کوردله کوردستانی ئێران دا به‌کار هێناوه و به‌کاری دێنێت. له ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌دا چوار که‌س له رهبه‌رانی سیاسی کوردیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات تیرور کردووه و به ده‌یان پێشمه‌رگه‌و ئینسانی شۆڕشگێریان له ناو شاره‌کانی کوردستانی عیراق و کوردستانی ترکیه دا تیرۆر کردووه. ئه‌و حکومته به‌و هه‌موو جینایه‌ته‌ی که کردویه‌تی و ئیستاش دیکات، چۆن ده‌توانیت یا چۆن ده‌کریت دۆست و دڵسۆزی خه‌ڵکی کورد بێت؟ چه‌ند رۆژێک له‌وه پیش نێونه‌ری کوماری ئیسلامی ئێران له کۆنفانسه‌که‌ی ترکیه‌دا پیشنیاری کرد که ماده‌ی 140 له شاری کرکوک بۆ ماوه‌ی دوو سال وه‌دوابخه‌ریت و هێزی سه‌ربازی ئێران و ترکیه‌و سوریه به جیگای هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا بیت بۆ ناو خاکی عیراق دیاره کوردستانیش ده‌گریته‌وه لێره‌دا ئه‌وه‌ی زۆرتر مه‌به‌ستی کۆماری ئیسلامیه شێواندن و له بار بردنی هه‌رێمی کوردستانه. کردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو باڵێوزخانه‌ش هه‌ر له‌و پیناوه دایه ئیجینا کوماری ئیسلامی ئێران بۆچی؟ دوو باڵێوزخانه له هه‌رێمێک ده‌کاته‌وه که ته‌نها سێ پارێزگای به ده‌سته‌وه‌یه؟ بۆیه زۆر گرنگه که سه‌رجم میله‌تی کورد به چاوێکی دوستانه سه‌یری باڵێوزخانه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌که‌ن و خه‌ڵکی کوردستانی عیراقیش ده‌بێت له‌هه‌میشه وشیارتر بن که منداله‌کانیان له لایان ئه‌و لانه جاسوسیانه‌وه توشی ماده سرکره‌کان نه‌بن. جیا له‌وه‌ش خه‌ڵکی کورستانی عیراقیش ده‌بێت ده‌ستی کۆماری ئیسلامی ئێران بخوێنێته‌وه. چونکه به راستی ئه‌و باڵێوزخانانه‌ی کۆماری ئیسلامی تائیستا نیشانیان داوه که هه‌میشه جیگایه‌ی سیخوری‌و فروشته‌نی ماده‌سرکه‌ره‌کان بوون. هه‌مومان ده‌زانین که خودی کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌کو میکروب وایه و رۆ له هه‌ر جیگایه‌ک بکات خه‌ڵکه‌که‌ی توشی نه‌خوشی ده‌کات هه‌ر بۆیه ئیستا کۆماری ئیسلامی ئێران له لایان 99له سه‌دی کومه‌ڵگای دنیاوه حکومه‌تێکی رسوایه‌و بۆ میله‌تی کورد چۆن ده‌بێت جیگای بروا بێت؟ وه هه‌رگیز بۆخه‌ڵکی کوردستانی عێراق نابێت جیگای بروا پێ کردن بێت هه‌ر ئێستا که دوو رۆژ له کردنه‌وه‌ی بالێوزخانه‌کان تێنه‌په‌ریوه کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌ستی به توپ بارانی سنوره‌کانی هه‌رێمی کوردستان کردوته‌وه. 9/11/07 |
||||
|