|
|
||||
|
سیاستی چه‌واشه‌کاری له لایه‌ن که‌مینه‌وه له ده‌ژی کۆمه‌ڵه برددوامه! حاجی تاوانی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی منه وت‌ووێژه‌که‌ی کاک ناسری حیسامیه له‌گه‌ڵ رادیوی کوردستان له شاری یوتوبوری سوید سه‌بارت به کیشه‌کانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه. کاک ناسری حسامی له رۆژی 22 مانگی 9 وت‌ووێژێکی له‌گه‌ڵ رادیوی ناوبراو ئه‌نجامی‌دا و هه‌وڵیدا به ته‌واوی راستیه‌کان چه‌واشه بکات و کێشه‌کانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه به پێچه‌وانی راستیه‌کان باس بکات. ئه‌و به‌رێزه کاتێک که باس له کیشه‌کانی ناو ئوردوگای کۆمه‌ڵه ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕ‌ق‌و وبێزاری خۆی که له‌و چه‌ند ساڵی رابردودا له دژی کۆمه‌ڵه کۆی کرده‌بووه؛ بۆ گوێگرانی رادیوی هه‌ڵی رشێت و کۆمه‌ڵه‌ی پێ به‌دناو بکات و به‌لێت کۆمه‌ڵه چه‌نده حزبێکی نادیموکرات و مافی که‌س ناپارێزیت: کاک ناسرده‌لێت چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش له ئورده‌گای کۆمه‌ڵه دوو نوسه‌ری لاو که له گه‌ل ئێمه‌ن نوسراوه‌یه‌کیان له سه‌ر سکرتێری کۆمه‌ڵه نوسیبوو له‌به‌ر چاوی سکرتێر دارکاریان کردن که خۆشتان له سه‌ر سایته‌کان عه‌کسی ئه‌و دوو لاواتان بینی که چۆن ئه‌شکنجه‌کرابوون. به‌لام کاک ناسر ئه‌وه‌ی باس نه‌کرد که کێشه‌کان له ئوردوگا چۆن سه‌ریان هه‌ڵ‌دا و کێ زۆر نا مه‌سئولانه ده‌ست پێشکه‌ری کێشه‌کان بوو وهه‌ولی‌دا که به‌ر به گرتنی کونگره 12بگریت. دیسانیش ناسر ئه‌ی بۆ نه‌ت‌وت که کێ بوو پای هاوری پیشمه‌رگه‌ی شکاند و به چه‌قۆ له پیشمه‌رگه‌ی کچی‌دا؟ ئه‌ی کاک ناسر بۆچی نه‌ت وت هاورێیکانی منیش پای پیشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه‌یان شکاندوو به‌چه‌قۆله‌پیشمه‌رگه‌ی کچی داوه؟ ناسر له وتووێژه‌که‌یدا هه‌لوێستی کۆمه‌ڵه سه‌بارت به حزبی کومونیستی ئێران محکوم ده‌کات و رخنه‌ی لێ ده‌گرت. به‌لام له بیری خۆی ده‌باته‌وه که له کونفرانسی یه‌که‌می سکاندیناویه‌دا چۆن دی‌هه‌وت حزبی کومونیستی ئێران جیگای فه‌ساد کاری بوو به ده‌یان ژنیان له ئه‌و حزبه‌دا فاسید کرد و پاشانیش تۆمت باریان ده‌کردن و پاشان راوپێچی دادگان ده‌کردن: ئه‌وه یه‌که‌م جارنیه ناسر بۆ روخاندنی موخالیفانی خۆی سیاسه‌تی دووژمنکارانه‌ی دێنێت و هه‌میشه به پیچه‌وانه قسه ده‌کات. ئیستاش سه‌بارت به کێشه‌کانی ناو خۆی کومه‌ڵه بۆ داپوشینی عیبه‌کانی رۆته‌که‌ی هه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتۆته بر به‌لام دلنیام تێدا سه‌ر ناکه‌ویت. ئه‌و به‌رێزه سیاست‌مه‌دار و شاعیره گه‌وره که‌ی دوینه‌ی کۆمه‌ڵه ئه‌مرو ئه‌وا باسی کۆمه‌ڵه ده‌کات و ده‌لێت، ئێمه بوویه له کۆمه‌ڵه جیابونه‌وه پیمانوایه کۆمه‌ڵه حزبێکی نادیموکراتێکه: ئێمه ده‌لێن حزبه ده‌بیت هه‌موو بیر‌و بۆچۆنێک له ناو خۆ‌یا جی کاته‌وه. به‌لام ره‌وتی ده‌فتری سیاسی به سکرتێرکه‌شیوه حزبیان چکوله کردوته‌وه و هه‌ر بۆ‌یش هه‌ندێک له هاورێیانی ئێمه‌یان که رخنه‌یا‌ن له حیزب هه‌بوو له حیزب حزف کران: کۆمیته ناوه‌ندی هه‌میشه له‌گه‌ڵ ده‌فتری سیاسی کێشه‌ی هه‌بوچونکه ده‌فته‌ری سیاسی قه‌ت راپورتی کاری خۆی نه‌ده‌دا به کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه. ئه‌وه گریمان قسانه‌ی ناسر وابوو ده‌فته‌ری سیاسی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵی رابردوودا هیچ راپورتێکی خۆی نه‌داوه‌ته کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه به‌لام خۆ کاک ناسر ئه‌و حه‌وت ساله خۆی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه بوو بۆچی که بۆ جارێکیش بێت له ناو کونگره و کونفرانسه‌کانی کۆمه‌ڵه‌دا باسی ئه‌و کێشه‌ی نه‌کردووه وئه‌ندامانی له‌و کیشه‌یه ئاگادار نه‌کردوته‌وه هه‌ر ئه‌وکات نه‌ی ده‌وت ئه‌و حزبه نادیموراتێکه؟ یا چۆنه کاک ناسر وه‌کو ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه حه‌وت ساڵ له‌گه‌ل ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه کار کردوه به بی ئه‌وه‌ی بزانێت ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه چی ده‌کات؟ ناسر کاتێک حزبی پێ دیموکراتیک وکراوه‌یه که خۆی تێدا هه‌مه کاره بێت ده‌ناحزب ده‌بێته داخراو و نادیموکراتێک. ناسر مه‌علوم نیه ئه‌ندامی چه حزبێکه ڕۆژێک کومونیست و رۆژێک سوسیال لێبرال و دوایش سوسیال دیموکرات له ویشه‌وه نازانم. با ئه‌وه‌ش بلێم که ئه‌و سێ هاۆڕیی ناسر له‌سه‌ر رخنه‌گرتن له ته‌شکیلات ده‌ر نه‌کراون ئه‌وان له سه‌ر ژێر پینانی پرنسیبه‌کان و سه‌ر پیچی بریاره‌کانی ته‌شکیلات ده‌رکراون. ناسر له وتووێژه‌کی‌دا سه‌بارت به مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه ئه‌وا ده‌لێت داهات و خه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵه زۆر شاراوه‌یه چونکه هه‌موو دارای کۆمه‌ڵه له ده‌ستی سکرتێر دایه و هه‌ر ئه‌ویش ده‌زانیت کۆمه‌ڵه چی هه‌یه. هه‌ر له سه‌ر ئه‌و قسه‌یه چه‌واشه‌کارانه‌یه من کونگره‌ی یازده‌ی کۆمه‌ڵه به شاهید ده‌گرم که ئه‌ندامانی ئیستای که‌مینه‌ش تێی‌دا بشداربوون وبه ئاماده‌بونی هه‌موو نوینه‌رانی کونگره به ئێمه‌و ئه‌وانیشه‌وه هاورێ عبدڵڵای موهته‌دی راپورتی مالی هه‌موو به‌شه‌کانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه‌ی به ووردی پیشکیش به کونگره‌ی یازده‌ی کرد. ئه‌گه‌ر به قه‌ولی کاک ناسر مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه ئه‌وه‌ند ناروشن بوو بۆچی که‌سێک له هاورێیکانی کاک ناسر له‌و بابه‌ته‌وه له کونگره‌دا هیچیان نه‌وت وهه‌ر هه‌موویان راپورته‌که‌یان قبول بوو. که وابێت مه‌سه‌له‌ی مالی کۆمه‌ڵه زۆر رۆشنه وته‌نها شتێک که رۆشن نه‌بوو راپورتی مالی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی بووکه ئه‌ویش کاک عمری ئیلخانی‌زاده و کاک ناسری حیسامی به‌رپرسی ئه‌و به‌شه‌بوون که تا ئیستاش راپورتی مالی ته‌له‌فیزیونیان نه‌داوه‌ته کۆمه‌ڵه که پر خه‌رج‌ترین ئورگانی ته‌شکیلاتی کۆمه‌ڵه بوو. له جێگایه‌کی دیکه‌دا که بێژری رادیو سه‌بارت به پژاک پرسیاری لێ ده‌کات وده‌لێت، ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه به پژاک وتراوه بۆچۆنی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه بوو؟ کاک ناسر ده‌لێت، نه‌خێر ئه‌وه‌ی سه‌بارت به پژاک وتراوه بۆچۆنی سکرتێری کۆمه‌ڵه بوو. کاک ناسر له درێژه‌ی قسه‌کانی دا ده‌لێت؛ ئه‌و بۆچونه به‌ر له‌وه‌ی روی له پژاک بێت روی له رخنه‌گرانی ناو خۆی کۆمه‌ڵه بوو و ویستی رخنه‌گرانی ناو کۆمه‌ڵه ده‌م کوت بکات. سه‌یره! که‌سێک خۆی به‌ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه بزانێت ئاوا دیفاع له حزبێکی وه‌کو پژاک بکات مه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه خۆی له ناو ئه‌وروته‌دا ببینێته‌وه. کۆمه‌ڵه هه‌میشه رخنه‌گری ناو خۆی هه‌بووه و هه‌ر ده‌بێت هه‌شی بێت چونکه کۆمه‌ڵه به ئه‌وه ناسراوه به‌لام ئه‌وانه نه‌ک رخنه‌نین به‌ڵکو دیفاع له‌خه‌تی حزبێکی سیاسیه دیکه‌یه وه‌ک پێژاک. کاک ناسر له وتووێژه‌که‌یدا هه‌وڵیدا سیمایه‌کی ئه‌وه‌نده ناحز وپیچه‌وانه له حیزبێک نیشان بدات که نیزک به ساڵانی دڕێژ له ته‌مه‌نی لاوی و سیاسی خۆی تیدا به سه‌ر بردووه. تا دۆینێ به شیعر‌و په‌خشان به شان و بالی ئه‌و حزبه‌ی هه‌ل ده‌دا و ئه‌مرۆ که خۆی لی ده‌چێته ده‌ره‌وه ئه‌وا چه‌واشه‌کارانه بۆ خه‌ڵکی باس ده‌کات. ده‌لی چی، فرهنگی سیاسی هه‌ندێک که‌س هه‌ر ئه‌وی لێ ده‌وه‌شێته‌وه. به‌رێزی له کوتای وتووێژه‌که‌یدا ده‌لیت ئێمه ده‌بی به بنه‌مالی شه‌هیدان کۆمه‌ڵه بلین خجالتین که ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ی ئێوه چاوه روانیتان لێ ده‌کرد ئیستا ئه‌و کۆمه‌ڵه‌یه نه‌ماوه. من پیم وایه ئه‌و قسانه ناسر رۆ به بنه‌ماله‌ی گیان به‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه ده‌یکات و کۆمه‌ڵه به حزبێکی شکست‌خۆاردوو راده‌گه‌یه‌نێت بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که له سه‌ر رێبازی کۆمه‌ڵه نه‌ماوه خجاله‌تی له به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی گیانبه‌خت کردوانی کۆمه‌ڵه جیگای خۆیه‌تی. به‌لام من هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان و کرێکاران و زه‌حمه‌تکیشان به تایبه‌ت بنه‌مالی گیانبه‌خت کردوانی کۆمه‌ڵه دڵنیا ده‌که‌مه‌وه که کۆمه‌ڵه رێگای رۆڵه‌کان وخۆشه‌ویسته‌کانی ئێوه درێژه‌ی پی‌ده‌دات و پشت ئه‌ستوره به‌خه‌باتی شورشگیرانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان. کۆمه‌ڵه هه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه وکرێکاران وخه‌ڵکی زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانیش کۆمه‌ڵه به حزبی خۆیان ده‌زانن. 2007-10-23 |
||||
|