|
|
||||
|
جوابێکی کورت به نامه‌که‌ی کاک هیرشی علیزاده "کونفرانسی سێ یا کوده‌تا له دژی ره‌خنه‌گرانی نێو کۆمه‌ڵه؟" حاجی تاوانی کۆنفرانسی سێ نه‌ک هه‌رکوده‌تا نه‌بوو له دژی ره‌خنه‌گرانی ناو کۆمه‌ڵه نه‌بوو به‌ڵکو یه‌ک زه‌روره‌تی واقعی بوو بۆ تاوتو کردنی کیشه‌کانی مه‌ڵبه‌ند که‌زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناویه بریاریان له سه‌ردا جا ئه‌وانه‌ی بریاره‌شیاندا هیچیان نه‌ک کوده‌تاچی نه‌بوون به‌ڵکو هه‌ر هه‌موویان کادێر و ئه‌ندامان و دلسوزانی کۆمه‌ڵه بوون هه‌مووشیان تا پیش کۆنفرانسی سێ له ژێر فرمانی کاک هیرش‌دا چالاکی خۆیان ئه‌نجام ده‌دا سه‌یره چون ئینسان ئه‌وه‌نده دل ره‌ق ده‌بێت به‌کادێرو ئه‌ندامان و دلسوزانی کۆمه‌ڵه ده‌لێت کوده‌تاچی؟ هه‌ر به دوای کۆنفرانس دوودا سه‌بارت به بلاو بونه‌وه‌ی نهێنیه‌کانی ناوخۆی کۆمه‌ڵه له سه‌ر سایته ئینترنیته‌کان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سکاندیناویه له نامه‌ێک‌دا ناره‌زایه‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌م دیارده دزیوه و بێ‌مسئولانه ده‌ربڕی و بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه‌یان نارد که پی‌گیری ئه‌و مه‌سله‌یه بکات که بۆچی نهێنیه ناوخۆیه‌کان ئاوا به‌خیرای ده‌رونه ده‌ره‌وه هه‌ر رێک ئه‌وکاتیش کاک هیرش له‌جیاتی پشت‌گیری له ئه‌ندامان پی ده‌وتن تومار چی و دژی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند سکاندیناویه له قه‌له‌می دان. کۆنفرانسی سێ ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناویه له شاری ێۆتۆبۆری له کێش و هه‌وایه‌کی زۆر ئازاد و هاورێیانه‌دا به‌ریوه‌چوو هه‌ر که‌س سه‌بارت به گیروگرفته‌کانی مه‌ڵبه‌ند قسه‌ی هه‌بوو قسه‌ی خۆی کرد، کاک هیرشیش له‌جیگای تحریمی کۆنفرانس دیتوانی له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شداری بکات و ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که له‌گه‌ل کۆمه‌ڵه هه‌ی بوو له حوزوری کادێرو ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی‌دا باس بکات و به و‌ردی ره‌خنه‌کانی خۆی له کۆمه‌ڵه به گریت و ئه‌وکات ئه‌وه ئه‌ندامان بوون بریاریه‌ن ده‌دا که کۆمیته‌ی تازه بۆ مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆیان هه‌لبژارن یا هه‌ر کۆمیته‌ی پیشو درێژه به کاری خۆی به‌دات. کاک هیرش ده‌نوسی قه‌رار وانه‌بوو له‌و کوبونه‌وه‌یه‌دا (منزوری کۆنفرانسی سێ‌یه) کۆمیته هه‌لبژێرن قه‌رار بوو له سه‌ر گیروگرفته‌کانی ناو خۆی مه‌ڵبه‌ند قسه و باس بکریت. لیره‌ا با ئه‌و پرسیاره له کاک هیرش بکه‌ین که ئایا کاتێک کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند و کاک هیرش وه‌کو برپرسی کۆمیته‌که حازرنه‌بن ئیحترام بۆ زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌کان دابنین به‌جیگای به‌شداری له کۆنفرانسه‌که‌دا به شێوه‌ی جوراوجور کۆنفرانسه‌که‌یان تحریم بکه‌ن ئه‌ندامان حه‌قی خۆیان نه‌بوو کۆمیته‌یه‌ک بۆ خۆیان هه‌لبژێرن؟ به ئه‌م شیوه‌یش کاک هیرش هه‌ر ده‌بوایه برپرسی مه‌ڵبه‌نده‌که بێت و ئه‌ندامانیش هه‌روا به ئاسانی فه‌رمانه‌کانی به‌ریوه به‌رن؟ ئه‌و هه‌موو ره‌خنانه‌ی کاک هیرش چی بوون وا ئاراسته‌ی برپرسی ده‌ره‌وه ولات وده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه ده‌کردن که ئه‌وان وه‌لامیان نه‌ده‌داوه‌ته‌وه؟ ره‌خنه‌کانی خۆمان، ئایا ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌کانی کاک هیرش و هاورێکانی ئه‌وه‌نده گرنگ بوون بۆچی له ماوه‌ی سێ سال‌دا بۆجارێکیش بێت بۆ چارسه‌ری ره‌خنه‌کانی خۆی له مه‌ڵبه‌نده‌که‌ی خۆی‌دا کۆبونه‌وه‌ێکی کادێرو ئه‌ندامانی ساز نه‌کرد و برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات و ده‌فته‌ری سیاسی‌ش بانگشه‌ی کوبونه‌وه‌که بکات و له حوزوری ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌که‌دا ره‌خنه‌کانی خۆی ئاراسته‌ی برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات و ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه بکا؟ ئه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند بوون داوای کۆنفرانسی نائاسایان له کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند و برپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات کرد که وه‌ها کۆنفرانسێک ساز بکریت نه‌ک ده‌فته‌ری سیاسی و برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات. به‌لام جیگای خۆی بوو که ده‌فته‌ری سیاسی و برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات دیفاع له مافی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان بکه‌ن. ئه‌و دیفاع ده‌بوایه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند بێ‌کات به‌لام به‌داخه‌وه کۆمیته مه‌ڵبه‌ند له جیاتی دیفاع له کۆنفراسی زۆرینه‌ی ئه‌ندامان هات ده‌ستی کرد به چه‌واشه‌کاری راستیه‌کان و به نامه و ته‌له‌فون هێندێک جاریش له دانیشتنی چه‌ند که‌سی‌دا داوای ده‌کرد که ئه‌ندامان له کۆنفرانسه‌دا به‌شداری نه‌که‌ن،داوای ده‌کرد که ئه‌و که‌سانه‌ی داوای کۆنفرانسیان کردوه و نامه‌یان ئیمزا کردوه ئیمزاکانیان وه‌رگرنه‌وه ئه‌وه فلان که‌س و فیسه‌ران که‌سیش ئیمزاکانی خۆیان وه‌رگرتوته‌وه داوان لێ ده‌کردن که ئه‌وانه‌ی نامه‌یان ئیمزا کردووه نه‌ک زۆرینه‌نین به‌ڵکو له نیوه‌ش که‌مترن هه‌ر ئه‌و جوره حیسابانه‌ی کاک هیرش که‌له نامه‌کانی خۆی‌دا کردویه‌تی. ده‌نوسی ئه‌ندامان داوای کوبونه‌وه‌یان کرده‌بوو به‌لام ئه‌وان له ناو کوبونه‌وه‌که‌دا کۆنفرانسیان راگه‌یاند. ناکا کاک هیرش له بیری چۆبێته‌وه که له سره‌تای داوای کۆنفرانسه تا رۆژی 1/5/07 له‌چه‌ند نامه‌دا له لایه‌که‌وه پیشوازیت لی کۆنفرانس ده‌کرد و له‌لایه‌کی دیکه‌وه به ته‌له‌فون به ئه‌ندامانت دوت له کۆنفرانس‌دا به‌شداری نه‌که‌ن وبه ته‌واوی کۆنفرانسه‌که‌ت تحریم ده‌کرد! کاک هیرش به راستی وانه‌بوو؟ کاک هیرش له نامه‌که‌ی 14/5/07 خۆی‌دا ده‌نوسی ئێمه کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند هه‌ر ئه‌ودم به‌شێوه‌ی فه‌رمی ره‌خنه و بۆچونه‌کانی خۆمان ئاراسته برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات کرد به‌لام برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولات هه‌ر له ژێره‌وه به رێنوینی ده‌فته‌ری سیاسی و به ده‌ستی مواجبگیره‌کان‌تر به پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ل ده‌ست و پێوه‌نده‌کانیان خه‌رێکی پیلانی لابردنی کۆمیته‌ی مه‌ڵبه‌ند بوون. لیره‌دا ده‌بی بلێم به داخه‌وه ئینسان که توشی دل ره‌قی ژێر پینانی هه‌موو ئه‌سولێک بوو بۆی گرنگ نیه له نوسراوه‌کانی‌دا چ وشه‌ێک بکار دێنیت، ده‌نا که‌س له‌ناو کۆمه‌ڵه‌دا ده‌ست و پپێوه‌ندی که‌س نیه و که‌سیش خۆی به ژێر ده‌ستی که‌س نازانێت کۆمه‌ڵه حیزبێکی چه‌پ و رادیکاله، کۆمه‌ڵه حیزبێکی دیکتاتور نیه ئینسانه‌کان نه‌توانن سه‌ربه‌خۆبن و خۆیان قسه‌ی خۆیان بکه‌ن و نه‌توان بۆچونه‌کانی خۆیان ئازادانه باس بکه‌ن و هه‌ر گۆی له مشتی که‌سانی دیکه‌بن که‌وابوو کاک هیرش و خه‌ڵکانی دیکه‌ش حه‌ق نیه له نوسراوه‌کانیاندا ئه‌وه‌نده فشار بۆخۆیان بینن هه‌موو مه‌رزێک به به‌زنن و دوو و دووشاو لێک ده‌ن؛ ده‌نوسی بۆ شاردنه‌وه‌ی سیاسته چه‌وته‌کانی ده‌فته‌ری سیاسی له ژێر ناوی ئارامسازی و حزبی نوعی موجاهیدینی برپرسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ده‌فته‌ری سیاسی له رۆژه‌کانی هه‌وه‌لێ مانگی مه‌ی کۆبونه‌وه‌یه‌کیان له شاری ێۆتۆبۆری ساز کرد به‌نێو کۆمیته‌ێکی تازه‌یان بۆ مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناویه دابین کرد. من پێم وانیه ئه‌وه ده‌فته‌ری سیاسی و برپرسی ده‌ره‌وه‌ی ولاتی کۆمه‌ڵه بۆ شاردنه‌وه‌ی سیاسته‌کانی خۆیان پشگیری خۆیان له کۆنفرانسی نائاسای زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌ند ده‌ربری و به کاک هیرشیان وت برو له کۆنفرانسه‌که‌دا به‌شداری بکا و قسه‌و بۆچونه‌کانی خۆشت باس بکه. من پیم وایه ئه‌وه کاک هیرش بوو خۆی له کۆنفرانس ده‌دزیه‌وه و به هیچ جۆرێک نه‌ده‌چو ژێر باری گرتنی کۆنفرانسی نائاسای ئه‌ندامان چونکه کاک هیرش باش دیزانی ئه‌وه ئه‌و بوو خولقینه‌ری کیشه‌کانی مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناویه و هه‌ر ئه‌ویش بوو که ده‌بوایه وه‌لام ده‌ره‌وه‌بێت هه‌ر بویه کاک هیرش به هیچ جورێک حازر نه‌بوو له کۆنفرنس‌دا به‌شداری بکا و له ناو کوری هاورێکانی‌دا هه‌م ره‌خنه‌کانی خۆی باس بکاو هه‌م وه‌لام به کیشکانیش بداته‌وه. 2007-06-18 |
||||
|