|
|
||||
|
ژیانی ژنانی کرێکاری کورد له کوره‌خانه‌کانی
ئێران هه‌ر وه‌کو هه‌موو کرێکارانی
دیکه، ژنانی کرێکاریش له به‌ر نه بوونی کار وه به‌تایبه‌تی نه‌بوونی کاری
گونجاو؛ به هه‌زاران بۆ بژێوی ژیان و یارمه‌تی هاوسه‌ره‌کانیان، خویان و منداله‌کانیان
له‌گه‌ل پیاوه‌کانیان روده‌که‌نه‌سه‌خه‌ترین کار واتاکاری کوره‌خانه که به
تایبه‌تی بۆ ژنان کارێکی زۆر سه‌خه‌ت وگرانه. کاری کوره‌خانه وێرای ئه‌وه‌ی
که کارێکی شه‌ورۆژیه که له میدانێکی گه‌رم دا له ناو خۆل‌دا شه‌و رۆژ ده‌بێت
قور بگرنه‌وه و بیکه‌ن به‌خشت نه‌ک هه‌ر بۆ ژنان و مندالان به‌ڵکو بۆ پیاوانیش
کارێکی زۆرسه‌خته و مروڤ له مروڤ ده‌کات ژنانی کرێکار له کوره‌خانه‌کان له لایکه‌وه
ده‌بێت له ناو میدانه‌کان دا بۆ خشت برین و‌خشت کوکردنه‌وه ومیدان خاوێن کرد‌نه‌وه
هێنانی خۆڵی گه‌رم بۆ میدانه‌کان ده‌بێت یارمه‌تی پیاوه‌کان بده‌ن و وه‌کو ئه‌وانیش
له میدان دا کار بکه‌ن له لایه‌کی دیکه وه ده‌بێت کاری دیکه‌ش بکه‌ن؛ وه‌کوکاری
نان کردن و چا لێنان و‌چێشت لێنان وقاپوو که‌وچک وجل شتن. به ده‌ست ئه‌وانه‌ش هه‌ر
هه‌موویان کاری ژنانن!! چونکه‌پیاوان بۆئه‌وه له‌ودونیایه ئه‌وندیه‌یان بۆماوه‌ته‌وه
تا بلێن که له که‌سانیکی دیکه که ئه‌و که‌سانه‌ش که‌س نین جیا له دایک، خوشک،
ژن وکچه‌کانیان جابویه ئه‌وه به کاری خۆیان نازانن هه‌ربۆیه پیاوه‌کان له‌و
کارانه‌دا یارمه‌تی ژنه‌کان ناکه‌ن. و لیره‌ش‌دا ئه‌و ژنه‌کانن که ده‌بی دووقات
کاربکه‌ن! ژنانی کرێکارله‌کوره‌خانه کان
پشودانیان بۆ نامێنێته‌وه له کاتی پشودانیش دا کار ده‌که‌ن بۆنمونه کاتێک که
هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌که کوده‌به‌نه‌وه بۆ نان و چا خواردن و پشودان به‌لام
ژنه‌کان ده‌بێت دووباره خه‌رێکی قاپ‌و و که‌وچه‌ک شتن و مال خاوین کرده‌نه‌وه بن
وجارێکی تر ده‌بێت خه‌ریکی ئاماده‌کردنی شتومه‌ک بن بۆ کاتی چونه‌وه سه‌ر کار،
رۆژانی هه‌ینی که هه‌موو کرێکاره‌کان ته‌حتیلن وخه‌ریکی پشودانن به‌لام ژنان ئه‌و
رۆژه‌ش له بایه‌نی‌وه تا ئیواری خه‌ریکی جل شتن ده‌بن زۆرێک له‌و ژنانه هاوکات
له‌گه‌ڵ کاره‌کاندا ده‌بێت کاری مندالداریش بکه‌ن. ژنانی دووگیان له
کوره‌خانه هه‌ندێک له‌و ژنانه‌ی که
دوو گیانن وله‌کوره‌خانه کارده‌که‌ن نه‌ک هه‌ر له پشودان و خواردنی گونجاو بی به‌شه‌ن
به‌ڵکو له ته‌واوی ده‌ورانی دووگیانیان دا تا مندال بوونیان‌وه‌و د‌واتریش له‌هه‌موو
چاودێریه‌کی پزشکیش بی به‌شه‌ن. مه‌گه‌رجارێک به‌رێکه‌وت ژنێک
به‌ر له مندال بونی یا کاتی مندال بون به‌رن سه‌ردانی پزشک بکات ده‌نا هه‌میشه
مامانێکیان ته‌جروبی بۆ پیدا ده‌که‌ن و ژنه‌که ده‌خه‌نه ئیختیار مامانه‌که و به
ئامانه‌ی خودای ده‌سپێرن له ماوه‌ی مندال بونیشی‌دا هیچ شتێکی ته‌ندروستی که
شیاوی ئینسان بێت پی‌ناگات هه‌ندێک جارله به‌ر نه‌بوونی پزشکی ژنه‌که منداله‌که
له ده‌ست ده‌دات یا خۆی گیان له ده‌ست ده‌دات. ئه‌گه‌ر ژنه‌که له ژیان‌دا ماوه
دوای چه‌ند رۆژیک سه‌ره‌رای ئیش‌و ئازاری
دوای مندال بوون ده‌بێت دوباره کاره‌کانی پێشوی خۆی ده‌ست پی بکاته‌وه. هه‌مووی ئه‌وانه‌و زۆر شه‌تی
دیکه وه‌کو کاری سه‌خه‌تی کوره و نه‌خۆشی جۆراوجۆری که ژنان هه‌یانه ژنانی
کرێکاری به ته‌واوی ده‌خاته ژێر فشاره‌وه؛ ئه‌و موشکیلانه وایان له ژنان
کردووه هه‌تا رنگ و رویان وه شه‌کلی جسمیان وه‌کو خۆی نامێنێت کاتێک که کاری
کوره ته‌واو ده‌بێت و کرێکاره کان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ماله‌وه ده‌بیینین که
ژنانی کرێکار له ژێر فشاری کاری کوره‌دا، چۆن هه‌موو ده‌ست و پنجه‌کانیان قه‌ڵشیون
و وه چۆن رنگ و روخساری پیشوی خۆییان به‌ته‌واوی له ده‌ست داوه. ئه‌وه راسته که کاری کوره‌خانه
بۆ هه‌موو کرێکارێک سه‌خه‌ته به‌لام بۆ ژنانی کرێکار دووقات وسی قات سه‌خه‌ت‌تره،
له کاری کوره‌خانه‌دا ژنان سه‌ره‌رای کاری خه‌شت به‌رین و خه‌شت کوکردنه‌وه له
میدانه‌کان دا کاری ماله‌وه و سه‌رپه‌رستی مندالانیشیان ده‌که‌وێته سه‌رشان. قبولی
ئه‌و هه‌موو فشاری کارا بۆ ژنانی کرێکار
گه‌لێک سه‌خه‌ته به‌لام نه‌بوونی و هه‌ژاری له‌لایه‌که‌وه و لۆمه‌ی دواکوتوی کۆمه‌ڵگای
پیاو سالاری زوور دواکه‌وتوتر له باقی دونیادا یانی له ئێران و له کورده‌واریدا؛
له‌لایه‌کی دیکه‌وه بۆ سه‌ر ژنان به‌تایه‌به‌ت بۆ سه‌ر ژنانی کرێکار وای کردووه
که ژنان هه‌موو سه‌خه‌تیه‌ک و نابه‌رابه‌رێک له میدانه‌کا‌نی کار و ژیان‌دا قبول
بکه‌ن. ئه‌وه‌ش بڵێم که به‌شێک له‌وفشارانه
که له سه‌ر ژنانی کرێکاره ده‌گه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و نابه‌رامه‌به‌ریه‌ی که له کۆمه‌ڵگای
ئێران دا له بینی ژن و پیاودا هه‌یه. ئه‌و نابه‌رامه‌به‌ری که له کومه‌ڵگای
ئێران دایه بی شک له ناو کور و کومه‌لی کرێکاریش‌دا ده‌ور و نه‌خشی خۆی ده‌بینیت. بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و نابه‌رامه‌به‌ریه
و بۆ به‌ده‌ست هێنانی مافی یه‌ک سانی بینی ژن و پیاو ئه‌وه ژنانن که ده‌بێت
زیادتر له هه‌موو که‌سێک له میدانه‌جۆربه‌جۆره‌کانی کار‌و ژیانیان‌دا خه‌باتی بۆ
بکه‌ن. له‌کوتایدا به‌بۆنه‌ی هه‌شتی
مارس واتا رۆژی جیهانی ژنان پیرۆزبای ده‌ڵێم به هه‌موو ژنانی جیهان به‌تابه‌ت
ژنانی کرێکار و ژێر ده‌ست. 4/3/2006 |
||||
|