|
|
||||
|
موشکیله‌ی جیانوونه‌وه‌ی خێزان له ساڵانی
دوای کوچ‌کردن موشکیله‌ی جیابوونه‌وه له‌بینی خێزانه‌کانی ئێرانی‌دا وه‌کو نه‌خۆشی
سه‌ره‌تان زیادی کردووه له‌وانه‌یه زۆر که‌س ئه‌وا بیر بکاته‌وه که کۆچ‌کردن بۆته
هۆی سه‌ره‌کی جیابوونه‌وه‌ی خێزان‌و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ئه‌وانه کۆچ نه‌که‌ن بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵات هه‌رگیز قسه له جیابونه‌وه ناکه‌ن و‌یا له کرده‌وه‌دا ژن‌و شوو له یه‌ک جیا
نه‌ده‌بونه‌وه و منداله کانیشیان ئاوا رو ده‌ربه‌ده‌ر نه‌ده بوون. زۆرێک
له پیاوان خه‌تای جیابونه‌وه ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی یاسای وڵاتانی غه‌ربی و ده‌لێن یاسا
له کرده‌وه‌دا زۆرتر پشتگیری له ژنان ده‌کات هه‌ندێک له ژنان خه‌تای جیابونه‌وه‌ی
خۆیان ده‌خه‌نه ئه‌ستوی ئازادی زیاده له‌حه‌دی وڵاتانی غه‌ربی و ده‌لێن له هه‌ندێک
بابه‌ته‌وه به ئاشکرا ده‌ستی پیاوان ئاواله‌تره بۆ هێرش کردنه سه‌ر مافه‌کانی ژنان
هه‌ندێکی‌تر له ژن‌و شوو خه‌تای جیابوونه‌وه ده‌خه‌نه ئه‌ستوی بێ بندوباری
مندالانه‌ی بینی ژن و شوو به هه‌رحال له
ئه‌و بابه‌ته‌وه بۆچونی جۆراو‌جۆر هه‌یه و باس ده‌کرێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه به‌دیقت
و له جێگای خۆیدا سه‌یری مه‌سه‌له‌که بکه‌ین ده‌بینین که هه‌موو ئه‌وانه له جێگه‌ی
خۆیدا بۆ جیابوونه‌وه که‌ڵکیان لێ وه‌رگیراوه به‌ڵام ئه‌وانه موشکیله‌ی ئه‌ساسی
نین بۆ جیابوونه‌وه. به
بروای من موشکیله‌ی ئه‌ساسی بێ‌مافی ژنانه له یاسای ئێران‌دا له دریژی چه‌ندین سه‌ده‌دا
له ئێران ئاوا سه‌یری ژن ده‌که‌ن به‌بێ بوونی شوو هیچ ئه‌رزش و ئێحترامی بۆ داناندرێت
یاسا له ئێران ژنی والێ کردووه شووه که‌ی خراپ بێت یا باش ده‌بێت قبولی بکات و
ئیحترامیشی بۆ دابنێت به تایبت ژنێک که جارێک شووی کردبێت به‌ڵام به‌هه‌ر ده‌لیلێک
بێت له‌گه‌ڵ شووکه‌ی نه‌مابێت له نێوکومه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا وه به‌تایبت له نێو
پیاواندا به چاوێکی سوک و بێ‌ئه‌رزش سه‌یر ده‌کرێت ئه‌گه‌ر پیاوێک بیه‌وێت ژنێکی
ئاوا بهێنێت ئه‌وه پیاوه‌که خۆی زۆر له ژنه‌که به زۆرتر داده‌نێت و جۆرێک هه‌لسوکه‌وتی
له‌گه‌ڵ‌دا ده‌کات هه‌ر وه‌کو فیداکارێکی زۆری کرده‌بێت و ژنه‌که‌ی له هه‌موو
بدبختێک نجات دابێت ئه‌گه‌ر ژنه‌که‌ش له‌قسه‌ی ده‌ربچێت گه‌لێک ناو ناتوری بۆ هه‌لده‌به‌ستێت
و پاشان له‌وانه‌یه ژنه‌که لێدانیش بخوات. موشکیله‌یه‌کی
دیکه‌ی ژنان له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا موشکیله‌ی ماله‌یه که ئه‌وان له باری ماله‌وه
چاویان له‌ده‌ستی شووه‌کانی خۆیانه له‌لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌وان زۆرتر له ماله‌وه نه‌خشی
دایک و خزمه‌تی مندال و شووه‌کانیان وجل شتن و کۆمه‌ڵێک شتی دیکه‌یان له ئه‌ستۆیه
بۆیه ئه‌وان له باری ماڵیشه‌وه ناتوانن وه‌کو پیاو ئازاد و سه‌ربه‌خۆبن و خۆیان بۆ
کار له‌ده‌ره‌وه‌ی مال بریار بده‌ن تا له‌و باره‌یه‌شه‌وه به‌توانن ژیانی خۆیان به‌رێوه
به‌رن. یاسا
له ئێران له میرات و شاهیددان‌دا ژنێک به نیوه‌ی پیاو داده‌نێت واتا ئه‌گه‌ر
باوکێک بمرێ میراته‌که‌ی ئه‌و دوو به‌رامبه‌ری کچ ده‌دن به کور وه‌ئه‌گه‌ر ژنێک
بیه‌وێت له دادگاه شاهیدی روداوێک بدات که خۆی ئاگاداری بۆنێت‌و بیهه‌ویت قسه بکات
ئه‌وا شایه‌تیکه‌ی له دادگاقبول ناکرێت له به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ڵێن ئه‌قلی ژن ته‌واو
نیه ئه‌وه‌ش وای له ژن کردوه که له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێران‌دا به تایبت نێو پیاواندا ژن
وه‌کو ئینسانێکی ئاقل و به ئه‌رزش سه‌یری ژن ناکرێت له ژیانی ژن و شووش‌دا پیاوه‌کان
هه‌لسوکه‌وتی ناروا به‌ژنه‌کانیانی خۆیان ده‌که‌ن له لایه‌کی دیکه‌وه ژنان هه‌میشه
ترسیان له جیابوونه‌وه هه‌یه چونکه ئه‌گه‌ر جیابنه‌وه ئه‌وه سه‌رپرستی منداله‌کانیان
له ژن ده‌ستینه‌وه، یاساش هیچ پشتگیریان لێ ناکات یاسا له ئێران به پێجوانه‌وه
پشتگیری له شووکانیان ده‌کات هه‌ربوویه ژنان له به‌رامبه‌ر هه‌لسوکه‌وتی ناراوای
شووه‌کانیان‌دا ده‌نگ ناکه‌ن و هه‌موو ناره‌حه‌تیه‌کانیان له ناو دڵی خۆیاندا راده‌گرن
هه‌ر بوویه که له مه‌رزی ئێران به‌رو ولاتان ئاودیو بوون له‌چکه‌کانیان تور‌ده‌ده‌ن
و بیر له مافی خۆیان و ژیانێکی تازه‌تر ده‌که‌نه‌وه و چی‌دیکه به شێوه‌ی رابردوو
له شووه‌کانیان قبول بکه‌ن. هه‌ر له وێدایه که کێشه ی ژن و شوو پیداده بێ. له
لاێکی دیکه وه بیست‌و پینج ساڵه یاسای حکومه‌تی ئیسلامی ئێران باڵی ره‌شی به سه‌ر بێ
مافی ژنان داکێشاوه و ژنی له ناو چارشیوه‌کی ره‌ش‌دا وه‌کو کوێلێک خستویه‌ته کونجی
ماڵه‌وه‌وه دیاره پیاوانیش ئه‌وه‌یه‌ن پێ‌خوشه که له هه‌موو کارێکی خێزانی‌دا
خۆیان بریار بدن. جابویه
ژنانیش مافی خویانه که خه‌بات بکه‌ن به‌دژی ئه‌و یاسا وسیستمه‌ی جمهۆری ئیسڵامی
ئێران‌و خه‌بات بکه‌ن بۆ به‌ده‌ست هینانی مافی به‌رابه‌ری ژن‌و پیاۆ له حه‌موو
بواره‌کانی ژیان‌دا. حاجی
تاوانی |
||||
|